نەفرەت لە مەرگ، نەفرەت لە تەماشاكەرانی مەرگ، نەفرەت لە خواكانی كۆماری مەرگ
بەر لەوەی نەفرەت لە كۆماری خواكانی ئێران بكەم، ملیۆنێك نەفرەت لەو حەشاماتەی كە خۆبەخشانە و بەو پەڕی ئامادەییەوە بۆ تەماشا و بەشداری كەڕنەڤاڵی مەرگ ھاتووە !
نەفرەت لە مەرگ، نەفرەت لە تەماشاكەرانی مەرگ، نەفرەت لە خواكانی كۆماری مەرگ
بەر لەوەی نەفرەت لە كۆماری خواكانی ئێران بكەم، ملیۆنێك نەفرەت لەو حەشاماتەی كە خۆبەخشانە و بەو پەڕی ئامادەییەوە بۆ تەماشا و بەشداری كەڕنەڤاڵی مەرگ ھاتووە !
nefret le Merg, nefret le Temaşakeranî Merg, nefret le Xwakanî Komarî Merg
Ber lewey nefret le komarî xwakanî êran bkem, milyonêk nefret lew heşamatey ke xobexşane û bew perrî amadeyyewe bo temaşa û beşdarî kerrnevallî merg hatuwe !
زۆرینەی نووسەرانی كورد، سەركۆنەی تاكی كورد/ نەتەوەی كورد/ گەلی كورد دەكەن، كە لە ڕابوردوودا دەژی و دەژین، بەڵام من پێچەوانەی ئەو بڕوایە بیردەكەمەوە، ئەگەر تاكی كورد/ گەلی كورد/ نەتەوەی كورد ڕابوردووی لەبیربمایە، ھەرگیز دەنگی/ دەنگیان بە ھاوسەنگەرانی بەعس و شا و ئیمامانی ئێران، جەنەڕاڵانی جەنگی نێوخۆ، پێشلەشكرانی پاسدار و “حەرەس جمھوری” و جەندرمەی كەمالی و تیرۆركەرانی ھاوڕێ و ھاوەڵ و خزم و ھاوگوندی و ھاوشاریانی ئازادیخوازی خۆیان نەدەدا و وەك پێشڕەوێك لە دوایانەوە وێردەكانی پووچگەرایی ناسیونالیزم و ئایینیان ھەزار بارە نەدەكردەوە …
Zorîney nûseranî kurd, serkoney takî kurd/ netewey kurd/ gelî kurd deken, ke le raburdûda dejî û dejîn, bellam min pêçewaney ew birrwaye bîrdekemewe, eger takî kurd/ gelî kurd/ netewey kurd raburdûy lebîrbmaye, hergîz dengî/ dengyan be hawsengeranî be’si û şa û îmamanî êran, cenerrallanî cengî nêwxo, pêşleşkranî pasdar û “heres cimhurî” û cendirmey kemalî û tîrorkeranî hawrrê û hawell û xzim û hawgundî û hawşaryanî azadîxwazî xoyan nededa û wek pêşrrewêk le dwayanewe wêrdekanî pûçgerayî nasîwnalîzm û ayînyan hezar bare nedekirdewe …
“دونیایەكی سەیرە گوڵم” *
خوێندكارێك تەختەڕەشە و مێزی ژێر خۆی دەشكێنێت، بێ ئەوەی بیر لەوە بكاتەوە، ڕۆژێ دواتر خۆی بێ مێز و تەختە ، لە كوێ دابنیشێت و لەسەر چی بنووسێت !
لاوێك .. گەورە ساڵێك كورسی كەنار ڕێگەكان دەشكێنێت، بێ ئەوەی بیر لەوە بكاتەوە، ڕۆژێ دواتر خۆی و ھاوەڵە كچەكەی یا ھاوەڵە كوڕەكانی لە ھەمان شوێندا جێیەكیان بۆ دانیشتن و پشوودان نابێت !
مەینۆشیت .. منداڵێك بوتڵە شووشەكەی دەستی بە زەویدا دەدات و دەیشكێنێت، بێ ئەوەی بیر لەوە بكاتەوە، ڕۆژێ دواتر، دایكی و باوكی یا خۆی و ھاوەڵەكانی بە پیادە و بە بایسكیل بە ھەمان ڕێدا تێدەپەڕنەوە !
ڕێبوارێك .. دانیشتوویەك بە ڕووی كرێكاران و ماموەستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوودا دەتەقێتەوە و سەركۆنەیاندەكات، بێ ئەوەی بیر لەوە بكاتەوە، ڕۆژێ دواتر كە خۆی و ھاوكارەكانی مانیانگرت، پێویستیان بە ھاوپشتی كەسانی دیكە ھەیە !
* دەستەواژەیەكی ھۆنەراوەیی ‘ئەحمەدی شالو’یە
“dunyayekî seyre gullm” *
Xwêndkarêk texterreşe û mêzî jêr xoy deşkênêt, bê ewey bîr lewe bkatewe, rojê dwatir xoy bê mêz û texte , le kwê dabnîşêt û leser çî bnûsêt !
Lawêk .. Gewre sallêk kursî kenar rêgekan deşkênêt, bê ewey bîr lewe bkatewe, rojê dwatir xoy û hawelle kçekey ya hawelle kurrekanî le heman şwênda cêyekyan bo danîştin û pşûdan nabêt !
Meynoşît .. Mindallêk butlle şûşekey destî be zewîda dedat û deyişkênêt, bê ewey bîr lewe bkatewe, rojê dwatir, daykî û bawkî ya xoy û hawellekanî be pyade û be bayiskîl be heman rêda têdeperrnewe !
Rêbwarêk .. Danîştûyek be rûy krêkaran û mamwestayan û fermanberanî mangirtûda deteqêtewe û serkoneyandekat, bê ewey bîr lewe bkatewe, rojê dwatir ke xoy û hawkarekanî manyangirt, pêwîstyan be hawpiştî kesanî dîke heye !
* destewajeyekî honeraweyî ‘ehmedî şalu’ye
ەبەرئەوەی كە میزی وشتر دەرمانی دەردانە
لەبەرئەوەی كە دیاری گەڕانەوەی حاجی ڕوو لە بیابانە
لەبەرئەوەی لە ھەرێم ئاوی كانی و كارێزان بۆ شۆردنی ئۆتۆمەبێل و
ئاوی گەنیوی نێو پلاسیك، كۆلا و فانتا و بیرە خوارنەوەی شانازیبەخشی گەنجانە
بڕیارمدا منیش لە داخی چەوتی زەمانە، دەست بە خواردنەوەی میزی خۆم بكەم بەم زووانە
Leberewey ke mîzî wiştir dermanî derdane
Leberewey ke dyarî gerranewey hacî rû le byabane
Leberewey le herêm awî kanî û karêzan bo şordinî otomebêl û
Awî genîwî nêw plasîk, kola û fanta û bîre xwarnewey şanazîbexşî gencane
Birryarimda mnîş le daxî çewtî zemane, dest be xwardnewey mîzî xom bkem bem zuwane
ھیوادارم ئارەزوومەندی زیاتر لە ملیارێك موسولمان بۆ خواردنەوەی میزی وشتر، ببێتە ھۆی قوتاركردنی ئەو ئاژەڵە بەستەزمانە لە سەربڕین و باربەری و سواربوون و كێبڕكێ و كۆیلە مندالانی بەنگلادیش و پاكستانیش لە داوی كڕین و فرۆشتنیان وەك كاڵا لە بازارئازادی سەرمایەدا، ڕزگارییان ببێت
زرنگانەوە و كارایی ئەو زللەیەی كە دایك و باوك لە منداڵەكەیان دەدەن، لە فەرمانی جەنراڵەكان و سەرۆكانی دەوڵەتدا بۆ كودەتا و سەركوت، كۆتایی دێت !
ئەوە داك و باب نین كە شەق و زللە دەسرەوێننە قون و بناگوێی ئێمە، بەڵكو ئەوە كولتوور و فشاری پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانن، كە باوك و دایك دەكەنە جەلاد بەسەر منداڵانیانەوە….
ئەوە فشاری سیستەم و شالیاریی و بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە و خوێندن و دەسەڵاتی كولتووریی و دەسەڵاتی ڕامیاریی كۆمەڵگەن، كە مامۆستا دەكەنە جەلادێكی داربەدەست.
لەبەرئەوە، ئەوی بخوازێت كۆتایی بە لێدان و تێكشكانی دەروونیی منداڵ بەدەستی دایك و باوك و برا و خوشكی گەورە، لێدان و تێكشكانی دەروونیی و كەسایەتی فێریاران بەدەستی ماموەستایان و لێدان و تێكشكانی دەروونیی و كەسایەتی فەقێیان بەدەستی پیاوانی ئایینی، بھێنێت، خۆبەخۆ ناچاردەبێت دژایەتی سەروەریی چێنایەتی خۆڕێكخستوو لە پێكھاتە قوچكەییەكانی خێزان و فێرگە و مزگەوت و پەیوەندی كولتووریی و دەوڵەتدا، بكات و ھەوڵی جێخستنی ئەڵتەرناتیڤی پەیوەندی و ڕێكخستن و پێكھاتەی ئازادیخوازانەی ناقوچكەیی بدات.
ئەگەر نا ھەر ھەوڵێك بەبێ لێدان و ڕوخاندنی پێكھاتە قوچكەییەكانی نێو ژیانی ڕۆژانەمان، تەنیا بە بەرھەمھێنانەوەی ھەمان شت كۆتایی دێت، لەوانەیە لە فۆرمێكی دیكە و لە ژێر دێوجامەیەكی دیكەدا، كە ھیچ لە بنەما و بوونی دیاردە و ستەمەكان و پێكھاتە دژە-ئازادییەكان، ناگۆرێت.