زۆرینەی نووسەرانی كورد، سەركۆنەی تاكی كورد/ نەتەوەی كورد/ گەلی كورد دەكەن، كە لە ڕابوردوودا دەژی و دەژین، بەڵام من پێچەوانەی ئەو بڕوایە بیردەكەمەوە، ئەگەر تاكی كورد/ گەلی كورد/ نەتەوەی كورد ڕابوردووی لەبیربمایە، ھەرگیز دەنگی/ دەنگیان بە ھاوسەنگەرانی بەعس و شا و ئیمامانی ئێران، جەنەڕاڵانی جەنگی نێوخۆ، پێشلەشكرانی پاسدار و “حەرەس جمھوری” و جەندرمەی كەمالی و تیرۆركەرانی ھاوڕێ و ھاوەڵ و خزم و ھاوگوندی و ھاوشاریانی ئازادیخوازی خۆیان نەدەدا و وەك پێشڕەوێك لە دوایانەوە وێردەكانی پووچگەرایی ناسیونالیزم و ئایینیان ھەزار بارە نەدەكردەوە …