ئەڕێ بەڕاست، جەنگی نێوخۆ لەپێناو چی ھەڵگیرسا و بۆچی كۆتایی ھات ؟

دەستكەوتەكانی بۆ نەتەوەیەك، كە ھەمووان خۆیان بە دەمڕاستی دەزانن و بەناوییەوە ھەزاران بەكوشتدەدەن و ھەر بەناوی ئەویشەوە پێش پاسدار و حرس جمھورییەكانی دەكەون، چی بوون ؟

ئەی جەنڕاڵەكانی پشت بەرەی جەنگ و ھۆبەرە پەیامدەرەكان و وێژەرەكانی میدیای ئەودەم چییان بەسەر ھات، لەكوێن لە پارلەمان لە نێو كۆشكی گردەكان ؟

ھەروا سووتەمەنی جەنگەكە خەڵكی بەدبەختبوون، ھەرواش درێژەپێدەر و قوربانیدەر و خۆبەخشەری، ھەر چەوساوانی ناھوشیارابوون !

ئەگەر ئەوانەی لەو ڕۆژانەدا چەكیان كردە شان و سنگی یەكدییان ھەڵدڕی، تاوانباری ئەو جەنگە بن، ئەدی ئەوانەی كە تاوانەكانی جەنگ و دژەخوونی و كارەساتەكانی لەبیردەكەن، چی ؟

Errê berrast, cengî nêwxo lepênaw çî hellgîrsa û boçî kotayî hat ?

Destkewtekanî bo neteweyek, ke hemuwan xoyan be demrrastî dezanin û benawîyewe hezaran bekuştdeden û her benawî ewîşewe pêş pasdar û hris cimhurîyekanî dekewn, çî bûn ?

Ey cenrrallekanî pişt berey ceng û hobere peyamderekan û wêjerekanî mîdyay ewdem çîyan beser hat, lekwên le parleman le nêw koşkî girdekan ?

Herwa sûtemenî cengeke xellkî bedbextibûn, herwaş drêjepêder û qurbanîder û xobexşerî, her çewsawanî nahuşyarabûn !

Eger ewaney lew rojaneda çekyan kirde şan û singî yekdîyan helldrrî, tawanbarî ew cenge bin, edî ewaney ke tawanekanî ceng û djexûnî û karesatekanî lebîrdeken, çî ?

پانۆرامای ڕووداوەکانی هەفتە

کۆماری خواکان لە ئێران بۆ چاوترسێنی خەڵك ڕۆژانە چەندین کەس لە مەیدانی شار و گوندەکاندا لە سێدارەدا …

حزبە دێمۆکراتەکانی کوردستانی بەشی ئێران، لە بەرامبەردا بەبێ هیچ مەرجێك، ئامادەی گفتوگۆی ڕاستەوخۆن لەتەك دەسەڵاتدارانی ئێران …

‌عەبدوڵڵای موهتەدی لە نەوەدەمین ساڵیادی لەدایکبوونی بابی توركان و دامەزرێنەری دەوڵەتی تورکیەدا شایی دەگێڕێت …

بەڵام ئێوارەی سێشەممە، ٤ی نۆڤەمبەری ٢٠١٣ جەماوەری ئازادیخوازی مەریوان لە خۆپیشاندانێکی جەماوەرییدا داوای راگرتنی لەسێدارەدانی گەلانی ئێران دەکەن و دروشمی “کوردستان لەسێدارە مەدەن” بەڕووی جەلادانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بەرزدەکەنەوە …

ئایا هێشتا پێویستدەکات لە دووی بەڵگەهێنانەوە بۆ دژبوونی ڕامیاران و پارتەکان بە بەرژەوەندی و خواستی خەڵك، بگەرێێن ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

Panoramay rûdawekanî hefte

Komarî xwakan le êran bo çawtirsênî xellk rojane çendîn kes le meydanî şar û gundekanda le sêdareda …

Hizbe dêmokratekanî kurdistanî beşî êran, le beramberda bebê hîç mercêk, amadey giftugoy rastewxon letek desellatdaranî êran …

‘Ebdullllay muhtedî le newedemîn sallyadî ledaykbûnî babî turkan û damezrênerî dewlletî turkyeda şayî degêrrêt …

Bellam êwarey sêşemme, 4î novemberî 2013 cemawerî azadîxwazî merîwan le xopîşandanêkî cemawerîyda daway ragirtnî lesêdaredanî gelanî êran deken û druşmî “kurdistan lesêdare meden” berrûy celadanî komarî îslamî êranda berizdekenewe …

Aya hêşta pêwîstdekat le dûy bellgehênanewe bo dijbûnî ramyaran û partekan be berjewendî û xwastî xellk, bgerêên ???????????????????????????????

چەندێك باری سەرشانم گرانتربێت، هێندە نەفرەتم لە خۆتان و سەروەریتان هەیە !

چەندی گەورەبم و پشتم لەژێر باری گرانی کاردا بچەمێتەوە، هێندە درۆ و دەلەسەی ڕامیاران و پارلەمانم بۆ ڕوشنتردەبێتەوە ..

من بە درۆ پیرۆزەکانی ئێوە “نەتەوە و نیشتمان و دێمۆکراسی پارلەمانی و دەوڵەت و بەهەشت و خوا ” هەڵناخەڵەتێم، جونکە ڕۆژانە لە نیگاتانا، لە گوفتار و کردەوەتانا، لە بەلێن و خەونتانا، لە بەرنامە و فیلۆسۆفیتانا، نیازی گڵاوتان بۆ مشەخۆری لەسەر ڕەنجی من و هاودەردانم، دەخوێنمەوە!

Çendêk barî serşanim grantirbêt, hênde nefretim le xotan û serwerîtan heye !

Çendî gewrebim û piştim lejêr barî granî karda bçemêtewe, hênde dro û delesey ramyaran û parlemanim bo ruşintirdebêtewe ..

Min be dro pîrozekanî êwe “netewe û nîştman û dêmokrasî parlemanî û dewllet û beheşt û xwa ” hellnaxelletêm, cunke rojane le nîgatana, le guftar û kirdewetana, le belên û xewintana, le bername û fîlosofîtana, nyazî gllawtan bo mşexorî leser rencî min û hawderdanim, dexwênmewe

ژنانی ئازادیخواز، ژنانێك نین، کە داوای پلەی شالیاریی و بەڕێوەبەریی و سەرۆکایەتی یەکسان و سەرمایەداربوون و مشەخۆریی یەکسان بۆ ژنان وەك پیاوان دەکەن، بەڵکو ژنانێکن، کە هەموو ئەو شتانە ڕەتدەکەنەوە، کە سەروەریی مرۆڤ بەسەر مرۆڤەوە رادەگرن و دژایەتی سەرسەختی سەروەریی و دەسەڵات لە خێزانەوە تا فێرگە و فەرمانبەریی و کارگێریی دەکەن …

ژنانی ئازادیخواز لەجیاتی نامەناردن بۆ سەرۆکی پارتان و پارەلامانتاران و سەرۆکی وڵاتان، بەردیان تێدەگرن و دروشمی

” نا بۆ سەروەر هەر لە باوکەوە تا هاوسەر و مامۆستا و بەڕێوەبەر و سەرۆك”

بەرزدەکەنەوە …

Jnanî azadîxwaz, jnanêk nîn, ke daway pley şalyarîy û berrêweberîy û serokayetî yeksan û sermayedarbûn û mşexorîy yeksan bo jnan wek pyawan deken, bellku jnanêkin, ke hemû ew ştane retdekenewe, ke serwerîy mrov beser mrovewe radegrin û djayetî sersextî serwerîy û desellat le xêzanewe ta fêrge û fermanberîy û kargêrîy deken …

Jnanî azadîxwaz lecyatî namenardin bo serokî partan û parelamantaran û serokî wllatan, berdyan têdegrin û druşmî

” na bo serwer her le bawkewe ta hawser û mamosta û berrêweber û serok”

Berizdekenewe

مەزھەب، ھونەر و مارکسیزم

ئە‌لیکساندە‌ر باگدانۆڤ
و. لە فارسییەوە : ھەژێن

بۆ پرۆلیتاریا لە‌ مە‌یدانی ھونە‌ردا دوو پرسی گرنگ ھە‌بوون، كە دە‌بوو چارە‌سە‌ربكرێن؛ پرسی یە‌كە‌م: داھێنانی سە‌ربە‌خۆییە، كە ‌ھوشیاری لە‌بارە‌ی خۆ و دەوروبەر لە شێوە‌ی تە‌نی زیندوو ھاوئاھە‌نگ، بواری بیرو ھۆشمەندی لە ‌شێوەی ھونە‌رییە‌كاندا.
پرسی دووە‌م: بە‌دە‌ستھینانی لەبۆماوە [كەلەپوور] و دە‌ستگرتن بە‌سە‌ر ئەو گە‌نجینە ھونە‌رییانەی، كە لە‌ ڕابووردوودا داھێنراون و ‌ھە‌وڵدان بۆ گونجاندنی گشت جوانی‌ و پشكوتووییە‌كانیان، بە‌بێ دە‌ستە‌مۆبوونی ناوە‌ڕۆكە بۆرجوازی ‌و فیئۆداڵییە‌كە‌ی، كە تێیدا ڕە‌نگیداوە‌تە‌وە.

چارە‌سە‌ری پرسی دووە‌میش وە‌ك پرسی یە‌كە‌م، ھە‌روا ئاسان نە‌بووە ‌و ئێمە ھە‌وڵدە‌دە‌ین، كە لایە‌نی گشتی بۆ چارە‌سە‌ری ئە‌م بابە‌تانە بدۆزینە‌وە.

كەسێكی مەزھەبی كە بە سووربوون ‌و وردەكاریی تەواوەوە لە باوەڕێكی دیكە دەكۆڵێتەوە، بەردەوام خۆی دەخاتە بەردەم مەترسی وەرگرتنی ئەو كێش ‌و باوەڕە یان وەرگرتنی بەشێك لەو باوەڕانەی، كە لە ڕوانگەی مەزھەبەوە بە وەرگۆڕان [كفر] دەژمێردرێن؛ مەسیحیگەلێك ھەبوون، كە بە لێكۆڵینە‌وەی مەزھەبی بودا، مەزھەبی خۆیان گۆڕیوە یان كەوتوونەتە بەركارایی یان بەپێچەوانەشەوە: ھەمان سیستەمی مەزھەبیش دەتوانرێ لەلایەن كەسێكی ئازادئەندێشەوە لێی بكۆڵرێتەوە، كە لە تەواوی مەزھەبەكاندا تەنیا سروشی شاعیرانەی خەڵك دەبینێ ( ئەمە تەواوی ڕاستی لەبارەی مەزھەبەوە نییە، بەڵكو تەنیا لایەنێكی دەگرێتەوە). لەم بارێكدا، ئایا وەھا كەسێك بەھەمان ئەندازە لەبەردەم ھەمان مەترسیدایە، كە لێكۆڵەرێكی مەزھەبی ڕووبەڕوویەتی؟ ھەڵبەتە نەخێر ! لەوانەیە ئەو لەبەر جوانی ‌و قوڵی یادگیرییە‌كانەوە، كە سەدان ملیۆن كەسیان بۆ خۆیان ڕاكێشاوە، خۆشی لێبێت. بەڵام دەرك ‌و تێڕوانینی ئەو لەڕوانگەیەكی تەواو نائایینی‌ و جیاوازەوە سەرچاوە دەگرێت. دەوڵەمەندێتی لەڕادەبەدەری ھەستەكی‌ و ھزریی، كە لە بودییزمدا ھەیە، زیاتر دڵ و بیری ئەو ڕاكێشدەكات، تا كەسێكی ئایینی كە ھیچكات ناتوانێت خۆی لە بەرگریی كیش ‌و ئایینی خۆی، ڕزگار بكات و ھەمیشە لەتەك دڵەڕاوكێی ئایینە نامۆكان ڕووبەڕووی دەبێتەوە و دەرگیردەبێت. ڕاستی پرسەكە ئەوەیە، كە بۆ ئازادئەندێشێك ئەگەری دڵەڕاوكێی گۆڕان بۆ سەر ئایینی بودایی لەئارادابێت.

بیركردنەوەی ئەو وەھا سەریھەڵداوە، كە دەتوانێت لە چوارچێوەی ھەمان ئاییندا، ئایین بداتە بەر لێكۆڵینەوە و ئەم گونجاندنە بۆ خۆی دەستەبەربكات. مەسیحییەك ‌و ئازادئەندێشێك لە ڕوانگەیەكی ڕەخنگرانەوە لە بودیزم دەكۆڵنەوە، بەڵام جیاوازی بنچینەیی ئەوان لە جۆر و شێوەی ڕەخنەگریی، زەمینەكان و پێوەرەكانیاندایە. باوەڕدارێك ھەمیشە ڕەخنەكانی خۆی لە دەریچەی دۆگم و ھەستی خۆوە بەرتەسكدەكاتەوە و لەسەر ئەو بنچینەیە ھەوڵدەدات، كە لەبارەی بابەتی لیكۆڵینەوەكەی خۆی ئەو ناكۆكییانەی كە پەیوەندییان بە بەھا (معنوی)یەكانییەوە ھەیە، بخاتەڕوو. كاتێك كە ئەو توانی ئەمە بەدەستبێنێت، ئیدی توانای دەرككردنی ڕاستییەكی ھۆنەرانە و بنەڕەتی كە تێیدایە، نییە.

لەكاتی گەیشتن بەم ڕاستییە بەشێوەیەكی ناكۆك بە خۆی، بۆی دەڕوانێت و ئەو ساتەیە كە ئیدی كاتی “خۆدانە دەستی دڕدۆنگی” دێت.

ئەو توانای دەرككردنی ئەوەی، كە بودیزم لە شێوەی كەلەپوری فەرھەنگی دونیایەكی دیكە وەربگرێت، نەبووە و كاتێك بەتێڕوانینێكی خوازیارەوە بۆ ئەم نەگونجانە بنواڕێت، ئەوە ئەو كاتەیە كە ئەو بەخۆبەدەستەوەدانی لە ئایین و باوەڕی خۆی ھەڵدەگەڕێتەوە. ڕێوشوێنی بێباوەڕی توندڕەو ئاوەھایە. ئەو نیشاندەری پێشكەوتووترین، بەڵام نەك بە ئەندازەی پێویستی ئاستی گەشەكردوویی ھوشیاری بۆرجوازی، كە لە ھەر ئایینێكدا تەنیا خەیاڵپەرستی و فڕوفێل، دەبینت. لە ڕاستیدا ئەو باوەڕدارێك بەولاوەتر نییە. ئەو بەو ئەندازە دژی ئایین وەستاوە، كە تەنیا نكۆڵی لێبكات، بەڵام نە بەو ڕادەیەی كە لێی تێگەیشتبێت. بۆ ئەو ئایین كەلەپور نییە و تەنانەت ھەندێك جار تووشی دڕدۆنگی دەبێت. ھەندێك جاریش ئەم ھەستە بەسەریدا زاڵدەبێت، كە ئایین تەنیا لە خەیاڵپەرەستی و فڕوفێڵدا بەرتەسكنابێتەوە بەڵام ھیچكات پەی بە كەتواری ئەم پرسە نابات.

لە ڕێوشوێنێكی تەواو جیاوازدا ئازادئەندێشەكەی ئێمە دەربڕی بەرزترین سەردەمێكە، كە ھوشیاری و دەركی بۆرجوازی دەستی پێراگەیشتووە.

ڕوانگەی ئەو سەبارەت بە ئایین وەك بەرھەمی داھێنانی ھۆنەرانەی خەڵك ئەو مۆڵەتە بەو دەدات، كە لە چوارچێوەی بیری خۆیدا بابەتی لێكۆڵینەوەكە بەبێ ھیچ دەمارگیرییەك و بە جۆرێكی ئازادانە دەركبكات. بۆ ئەو ھیچ دژوار و ناكۆك نییە، كە بۆ نموونە فێرببێت، كە یاساكانی ئایینی ‘مانی’ لەنێوان ئاریایییە‌كانی ھیندی كۆندا، كە بۆچوونی زۆر قوڵیان ھەبووە، بەپلەیەك لە ئایینی مەسیحی ھاوچەرخ یا ڕەسەن پێشكەوتووترە، یان ھەڵھێنجان و دەركی ئەوان لە مەرگ بەو جۆرەی كە لە ئاھەنگی بەخاكسپاردنیاندا، وەھا پرسێك بەرچاودەكەوێت، كە لە ڕەسەنێتی و بەرزی و جوانیدا لەچاو ئایینی مەسیحی لە ئاستێكی باڵاتردایە.

ئازادئەندێشی ئێمە، كە لە ھەر جۆرە ڕێگریی و ھەستێكی ئایینی ڕزگاری بووە و ھەر كاتێك بیركردنەوەی ئایینی ببێتە ھۆی ناڕۆشنی لە بیركردنەوەی ئەو‌دا یان ببێتە ھۆی بەلاڕێدابردنی خواستە مرۆیییەكانی ئەو، بەرھەڵستی دەكات و ھەروا لە بارودۆخێكدا دەمێنێتەوە، كە لە ئایین كەلەپورێكی بەنرخ بۆ خۆی و كەسانی‌دیكە پێكەوەبنێت.

بەرخوردی پرۆلیتاریا لەتەك گشت كولتوورە كۆنەكان چ بۆرجوازی چ فیئۆداڵیدا، بەگشتی وەك یەكە. كارگەر، لە سەرەتادا ئەم پرسە تەنیا لە شێوەی كولتووردا وێنادەكات، كولتوور لە ئاستێكی گشتیدا، بەڵام ئەم لایەنەی لەبەرچاو نییە، كە نێوەڕۆكی كولتوور شتێكی جیاوازە لەوەی كە ئەو وێنایدەكات.

لە فیلۆسۆفی و زانستی ھەر كولتوورێكدا بۆی ھەیە ھەڵەی گەورە ھەبێت، بەو جۆرەرەی كە لە ھونەریشدا چەندین ھەڵە و لە (معنویات) و یاساشدا نادادوەریی ھەیە. بەڵام ئەمانە خاڵگەلێك نین، كە پەیوەندیان بە نێوەڕۆكی ئەو كولتوورەوە بێت و تەنیا ھەڵە و لادان و كەموكوڕی‌یەكن، كە دەتوانرێت لەتەك بەرەوپێشچوونەكانی داھاتوو قەرەبووبكرێن.

دواتر ئەو بۆی دەردەكەوێت، كە ئەم كولتوورەش ھەڵگری تایبەتمەندیی بۆرجوازی و ئۆرۆستۆكراتی بووە، كە دەبێتە ھۆی پتەوی بەرژەوەندی چینە سەروەرەكان، ئەو خۆگرتنانەی كە دەبنە ھۆی بەلاریدابردنی كولتوورەكە، بەڵام ئەو ھەروا ھیچ جۆرە دوودڵییەكی لە نێوەڕۆكی ئەو كولتوورە (شێواز و ڕوانگەی) نییە.

ئەو وەھا خۆی لە ئاستی ئەو كولتوورەدا داناوە، لە كاتێكدا ھەوڵ بۆ گونجاندنی گشت خاڵە باش و پۆزۆتیڤەكانی دەدات، بەڵام لە دڕدۆنگییەكی پارێزگارانە كە ‘براھمان ‘ێك یان ‘ بودایی ‘یەك لە بەرامبەر مەسیحییەتدا ھەیانە یان بەپێچەوانەوە لێی بەھرەمەندن، بەھرەمەند نییە. ئەو كە شێوەی بیركردنەوە و ھەستە ڕابوردووەكان ڕاكێشیانكردووە و گشت بەرخوردەكانی لەتەك دونیای دەوروبەری لە جەمسەری شێوە كۆنەكانەوە سەرچاوەدەگرن، كاتێك بە ڕوانگەی چینایەتی پرۆلیتێری چەكداردەبێت، دەستبەجێ ڕووبەڕووی دەنگی فەرماندەرانەی بەرژەوەندی چینایەتی كە لەتەك ئەودا دەدوێت، دەبێتەوە. بەڵام لە كاتێكدا كە ھەموو پرسەكان بە ڕۆشنییەكی چاوەڕوانكراو نەبن و پرسە زۆر ئاڵۆزەكانی ژیان و بەتایبەت پرسی تازەتر ھاتبنە گۆڕێ، ئیدی ئەو توانای چارەسەری سەربەخۆی پرسگەلی ئاوای نییە. یان سوود لە ڕێگەچارەیەكی پێشتر ئامادەكراوی دەوروبەری خۆی وەردەگرێت یان ئەوەتا بەرژەوەندی چینایەتی پرۆلیتێری ئەو، ڕوانگەیەكی بێگانە بۆ خۆی ڕادەكێشێت. ھەر دوو ئەو ئاراستانەی كە لە سەرەوە باسكران، لە ڕەفتاری ڕۆشنبیرانی چینی كرێكاری ئەوروپادا لەبارەی جەنگەوە دەركەوتن. ھەندێك بەبێ ھیچ جۆرە سەرنجێك لەسەر ئەم پرسە، كە كەسانی دیكەیش ‘توانای دەركی’ ئەم پرسەیان ھەبووە، كە ” بەرژەوەندی فراوانتر “ی چینی كرێكار خوازیاری یەكگرتن لەتەك بۆرجوازیدا بۆ پارێزگاری لە خاكی باپیران و سامانەكەی دەبێت و لە “نێوچوونی دەبێتە ھۆی تێكشكانی چینی كرێكار و بەرەودواگێڕانەوەی گشت شارستانییەت ” ڕەوتی خۆیان بە شەپۆلی نیشتمانپەروەری سپارد. ئەم ئەزموونە گەورە و ستەمكارانەیە ئەم كەتوارەی تەواو دەرخست، كە تاوەكو پرۆلیتاریا ڕوانگە و شێوەی بیركردنەوەی خۆی ڕۆشننەكاتەوە، ھیچ كات توانای زاڵبوونی بەسەر كەلەپوری كولتووریدا نییە. بەڵام ئەوە كولتووری بەسەرچوو نییە، كە زاڵبوونی خۆی ھەروا لەسەر ئەو پاراستبێت و ھەروەك ئامرازێكی مرۆیی بۆ ئامانجەكانی خۆی سوودی لێ وەرگرتبێت.

ئەگەر پرۆلیتاریا لەبارەی ئەم پرسەوە باوەڕیھێنابێت، تەنیا بەڕەتكردنەوەی بێكەڵكیی كولتووری كۆنە دەگات. ئەگەر نكۆڵی لە وەھا كەلەپورێك بكات، ئەو كات بەرخودێكی سەرەڕۆیانە لەمەڕ كەلەپوری ئایینی، خۆی خستووەتە جێی بێباوەڕێكی تونڕەو. بەڵام لەتەك گشت ئەمانەدا ئەو تەنانەت دەكەوێتە ڕێوشوێنێكی خراپتر، چونكە بۆ بێباوەڕانی بۆرجوا وەھا توانایەك بەبێ ئاشنایەتی لە ئایین ھەبووە و بۆ ئەوان بەھای كولتووریی دیكەیش دەبن، كە پشتیان پێببەستن. بەڵام كرێكار لە بارودۆخێكدا نییە، شتێك ڕۆبنێت، كە ببێتە ھۆی ھاوتایی كولتووری دەوڵەمەند و گەشەكردووی بەرەی نەیار. ئەو توانای داھێنانی ھەر شتێكی نوێی لە ھەمان ئاستدا، كە بتوانێت ئامرازێكی شكۆدار دژی خۆی لە دەستی دژكانیدا بێت، نییە. سەرئەنجامی وەھا پرسێك زۆر ئاشكرایە. چینی كرێكار دەبێت لە پەیداكردنی گەشەكردووترین ڕوانگە لە بەرفراوانترین ئاستی لواودا، كە پایەدار و لێھاتووتر لەكولتووری كۆن بێت، بەو جۆرەی كە ڕوانگەی ئازادئەندیشێك لە ئاستێكی بەرزتر لە دونیای ئایینە.

لە ژێركارایی وەھا ھەلومەرجێكدایە، كە توانای زاڵبوون بەسەر كولتووری كۆندا بەبێ دەستەمۆبوونی ھەیە، كە بتوانێت وەك ئامرازێك بۆ دروستكردنی ژیانێكی نوێ سوودی لێ وەربگیردرێت و وەك چەكێك بۆ خەبات دژی كۆمەڵی كۆن، كە ئەم كولتوورەی لێوەزاوە بەكاربھێنرێت.

كارڵ ماركس بۆ زاڵبوون بەسەر ھێزە بیریارەكانی دونیای كۆندا، دەستپێكەری وەھا بزووتنەوەیەك بوو. شۆڕشێك كە ئەو لە بواری زانستی كۆمەڵایەتی و فیلۆسۆفی كۆمەڵایەتییدا دەستیپێكرد، لەڕاستیدا دەرخەری ئەم شتە بوو، كە ئەو، شێوازە سەرەتایییەكان و ئەنجامەكانی لە ڕوانگەیەكی تەواو نوێوە، كە ھەمان ڕوانگەی پڕۆلیتێرییە خستییە بەر پێداچوونەوە. ماركس بۆ وەھا ڕۆنانێكی گەورە بە زۆری سوودی لە سەرچاوە بۆرجوازییەكانی وەك ئابووریزانە كلاسیكە بۆرجواكان، ڕاپۆرتی پشكنێنەرانی كارخانە بریتانییەكان، ڕەخنەی وردەبۆرجوازی* لە سەرمایەداری لەلایەن ‘ سیسمۆند ‘ و ‘ پرۆدۆن ‘ و ڕۆشنبیرانی سۆشیالیزمی خەیاڵیی، دیالەكتیكە ئایدیالیستەکانی ئاڵمانیا، ماتریالیزمی (كۆمەڵەی زانستنووسان)ی فەڕەنسی و فۆیێرباخ، تیئۆری چینە كۆمەڵایەتییەكان لەلایەن مێژوو نووسانی فەرەنسی و شتاییشی دەروونناسیی چینایەتی لەلایەن بالزاك و ئەوانی دیکەوە، وەرگرت. تەواوی زانیارییەكان بەرێكخستنەوەیەكی نوێ گۆڕان بە ئامرازێك بۆ دروستكردنی ڕێكخراوەیەكی پرۆلیتێری. چەكێك بۆ خەبات دژی فەرمانڕەوایی سەرمایە.

بەڵام ئەم كەتوارە سەرسوورھێنەرە چۆن بە ئاكام گەییشت ؟

ماركس ئەم پرسەی وەھا دەستپێكرد، كە كۆمەڵگە لە یەكەم لیكدانەوەیدا جۆرە ڕێكخستنێكە بۆ بەرھەمەێنان و ئەمە بنەمای گشت یاسا و گەشەی شێوەكانی‌یەتی. ئەمە خاڵی دەستپێكردنی چینی بەرھەمھینەری كۆمەڵایەتی و خاڵی دەستپێكردنی گەلكارییە. بە سوودوەرگرتن لەم پرسە بۆ دەستبەكاربوون خودی ماركس بە ڕەخنەگرتن لە زانستی پێش خۆی دەستیپێكرد و بەپوختەكردنی كەرەستەكانی و تێكھەڵكێشکردنی لەتەك بۆچوونەكانی خۆی زانستی پڕۆلیتێری یان ھەمان سۆشیالیزمی زانستی لێ بەدیھێنا. ئاوەھا بووە، كە دەستكەوتە كولتوورییەكانی ڕابووردوو گۆڕدراون بۆ كەلەپورێكی کەتواریی بۆ چینی كرێكار و ئەوەش لە شێوەی نوێكردنەوەی نەزمێك لە ڕوانگەی گەلكارییەوە. بەم جۆرە بوو، كە ماركس دەركی بە ئامانجەكانی خۆی كرد و ئەم پرسە تەنیا ڕێكەوت نەبوو، كە ئەو بەرھەمی سەرەكی خۆی ‘ سەرمایە ‘ی بە ڕەخنەیەك لە ئابووری ناودەبرد. ئەم شێوازە تەنیا لە چوارچێوەی زانستە كۆمەڵایەتییەكاندا نەگیرسایەوە و بەڵکو لە گشت لایەنێكەوە پەلیهاویشت، مەبەستمان شێوازی بەدەستھێنان و گونجاندنی كەلەپوری پێشینە و ڕەخنە لێگرتنی، ڕەخنەی پرۆلیتێرییە.

ئیستا ھەوڵی تێروانینێكی قوڵتر لە زەمینەی ڕەخنەكانی خۆمان دەدەین. سەرەتا دەبوو كڕۆكی خاڵی تێروانینی “گەلكاری” بۆمان ڕۆشبێتەوە. لە سەرھەڵدانی پرۆسەی كۆمەڵایەتییدا دەتوانرێت سێ قۆناخ دەستنیشانبكرێن، یان ئەگەر بمانەوێت وردتر لەتەك ئەم پرسەدا مامەڵەبكەین دەكرێت بووترێت، كە پرۆسەی كۆمەڵایەتی سێ لایەنی ھەیە :
١– تەكنیكی
٢– ئابووری
٣– ئایدیلۆجیكی.
لەلایەنی تەكنیكییەوە كۆمەڵگە لە بەرھەڵستی سرووشتدایە بۆ دەستەمۆكردنی، ڕێكخستنی دونیای دەرەوە بۆ بەرژەوەندی ژیان و گەشەپێدانی، لەلایەنی ئابوورییەوە پەیوەندی ھاریكاری و دابەشكردن لەنێوان مرۆڤەكاندا و ڕێكخستنی كۆمەڵگە بۆ بەرامبەركێ لەتەك سروشت. لەلایەنی ئایدیلۆجییەوە، كۆمەڵگە ئەزموونەكانی خۆی ڕێكدەخات، تا لەم ئەزموونانە ئامرازێك بەدیبێنێت، كە بتوانێت بەھۆی ئەوەوە ژیان و گەشەی خۆی ڕێكبخات. لە ئاكامدا ھەر ئامانجێك لەلایەنی تەكنیكییەوە یان ئابووریی و هزرییەوە بۆ خۆی ئامانجێكی ڕێكخەرانە دەبێت : كاری ڕێكخستنی كۆمەڵایەتی.

ئەم یاسایانە بەتەواوی بەم جۆرە بوون و ھەڵاوێری وەرناگرن. لەشكرێك بۆ ئامانجەكانی دەتوانێت خراپكاری و لەنێوبردن و تێكدان لەبەرچاو بگرێت، بەڵام دوا ئامانجی نین. چونكە لەشكر خۆی ئامرازێكە بۆ نوێكردنەوەی ڕێكخستنی دونیا لەپێناو ئەو بەرژەوەندییە كۆمەڵایەتییەی كە لەشكر پێوەی پەیوەستە.

لەبارەی ھونەرمەندێكەوە، تاکگەراێك بۆی ھەیە ئەم پرسە ئاوا وێنابکات، كە ئەو بۆ خۆیی و بۆ خۆیەتی كە شتێك دائەھێنێت. بەڵام ئەگەر ئەو بەڕاستی بۆ خۆی كاربكات، داھێنانی ئەو بۆ ھیچ كەس بێجگە لەخۆی سەرنجڕاكێشنابێت. ئەو كات ھیچ جۆرە پەیوەندییەكی لەتەك كولتووری هزرییدا بێجگە لە خەونی تەمەن كورت و ناپەیوەست ( بەڵام جوان) نابێت. ئەگەر ئەو ھەوڵبدات كە شتێك لە خۆوە دابھێنێت، بەبێ ئەوەی ھیچ جۆرە سوودێك لە كەرەستە و یان شێوەكار و داھێنان و توانایی دەوروبەری كۆمەڵایەتیی خۆی ببینێت، ئیدی لە ڕاستیدا ئەو شتێكی دانەھێناوە. ڕوانگەی گەلکاری تەواو ڕێكخراوەیییە. وەھا پرسێك ھەروا لەبارەی چینی كرێكاریشەوە دروستە. بە جۆرێك كە مادەی دەرەكی لە شێوەی كاڵا بەگەلكاری خۆی ڕێكدەخات و خۆی لە شێوەی كۆمەڵێكی داھێنەر و جەنگاوەر و ھاریكار لە خەباتی چینایەتییدا ڕێكدەخات. سەرئەنجام ئەزموونەكانی خۆی لە شێوەی ھوشیاریی‌دا لەتەك گشتێتی شێوەی ژیان و كاری داهێنەرانەی ڕێكدەخات. بۆ چینێك كە دەیەوێت ئامانجی مێژوویی خۆی، كە ڕێكخستنی تەواوی ژیانی مرۆڤایەتییە بێجگە، لەمە ناتوانێت شتێكی‌دیكە بێت.

ئێستا دووبارە دەگەڕێینەوە سەر نموونە یەكەمەكەی خۆمان. ئایا ئایین دەتوانێت كەلەپورێك بێت بۆ پرۆلیتاریا، کە تاوەكو ئێستا دژ بە ھەر كەسێك، تەنیا چەكێك بووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی. ئەم كەلەپورە دەتوانێت چ سوودێكی ھەبێت ‌و دەتوانرێت چ كارێكی پێئەنجامبدرێت؟

ڕەخنەی ئێمە وەڵامێكی تەواو ڕۆشن و پوخت بەم پرسیارە دەداتەوە. ئایین ڕێگەچارەی پرسێكی ئایدیلۆجیایییە لە جۆرێكی دیاریكراوی كۆمەڵگە، كە ھەر ھەمان كۆمەڵگەی سەرکوتگەرانەیە. ئایین پەیوەستە بە پێكھاتەی كۆمەڵێكەوە، كە بە هاریکاریی زۆرەملێیانە و سەركوتگەرانە پشتئەستوورە، تێیدا ھێندێك ڕۆڵی ڕابەریی و ئەوانی‌ دیکە ڕۆڵی فەرمانبەریی دەگێڕن. كۆمەڵگەیەك كە پەیوەندی بڕیاردەر و فەرمانبەریی بەسەریدا زاڵە، ئەم جۆرە كۆمەڵگانە، كە پەیوەندی بابسالارانە تیایاندا فەرمانڕەوایە، دەتوانرێت لە كۆمەڵگە فیئۆداڵی ‌و پێكھاتە ڕەنجبەری و كۆیلەكان، دەوڵەتە بۆرۆكراتییە پۆلیسی‌یەكانی ئەوڕۆ و پەیوەندی‌یەك كە لەنێو سوپاكانی ئەمڕۆدا ھەیە، ببیندرێن. لە ئاستێكی گچکەتری‌دا پێكھاتەی خێزانی بۆرجوایی و سەرئەنجام ئەو پەیوەندییەی، كە سەرمایە ڕێكخستنی خۆی لەسەر جەمسەری ئەوەوە، بەپێیی بنەماكانی بڕیاردان‌ و فەرمانبەری دادەڕێژێت.

لە كۆمەڵێك باوەڕگەلی پەسەندكراو، دەتوانرێت چ سوودێكی ڕێكخەرانە بەدەستبهێنرێت؟ بۆ ڕێكخستنی ھاوكێشیی ئەزموونەكانی كۆمەڵگە بەشیۆەیەك، كە لەتەك سەراپای ئەو ڕێكخستنەدا گونجاوبێت، بەو جۆرەی كە دەستكەوتە كولتوورییەكان، بەنۆرەی خۆیان دەتوانن لە خزمەت و چەكێك بۆ ڕێكخستن بەمەبەستی پاراستن و پتەوكردنی شێوە و فراوانكردنی ئەو ڕێكخستنە گشتییە بن. وێناکردنی ئەوەی كە چۆن ئەمانە لە شێوەیەكی سەركوتگەرانەی ژیاندا ڕێكخراون، زۆر ئاسانە. وەھا نەزمێك بە سادەیی لە چوارچێوەی ئەزموون و بیركردنەوەدا موتوربە دەكرێت. ھەر كردارێك چ بەشێوەی مرۆیی یان توخمی و ھەر دیاردەیەك دەربڕی پێكھاتەیەكی دوو پەیوەندە: یەكێك خواستی چالاكانەی ڕێكخستن و ئەوی ‌دیكە جێبەجێكردنی دەستەمۆیانەیە. تەواوی دونیا وەك گشتێكی سەركوتگەرانە وێناکراوە، كە لە لووتکەیدا بڕیاردەری باڵا، خوا، یان بە ئالۆزی پێكھاتەی سەركوتگەرانە وەك زنجیرەیەك لە لێپرسراوانی وابەستە لوتکەوە، كە بۆ بەڕێوەبردنی لایەنەكانی ‌دیكەی ژیان ھەڵبژێردراون، بنیاتنراوە. تەواوی ئەم نواندنەش شان بە شان لەتەك ھەست و ڕەوشتی سەركوتگەرانە هەروەك پیاداھەڵگووتن و ملكەچی و ترس ئابڕومەندانەیە و بەم جۆرەیە، كە پەیوەندیگەلێك لە ئاییندا ھەبووە، كە ئەوە بە تەواوی ئایدئۆلۆجی‌یەكی سەركوتگەرانەیە.

ئەم پرسە تەواو ڕۆشن ‌و ئاشكرایە، كە وەھا پەیوەندی‌یەك چەندە چەكێكی زۆر نایابە بۆ نەزمی ژیانێكی سەركوتگەرانە. ئایین لە ڕاستیدا مرۆڤی بە وەھا نەزمێك ئاشناكردووە و شوێنی لە وەھا سیستەمێكدا بەپێی پلەبەندی ئەو بۆ جێبەجێكردنی ئەو ئەركانەی كە پێیسپێردراون، ڕۆشندەکاتەوە. لە ھەست و بیركردنەوە و ئەزموون و كەسایەتیدا بەتەواوی بەدەوروبەری كومەڵایەتییەوە لكێنراوە ‌و یەكە ‌و شێوەیەكی ناجێگیر و شیاوی تێداچوون، دەگرێتەخۆی.

شێوەی ئافەراندن و داھێنانی ئایینی لە بەشی ھەرە زۆریدا فرە ھۆنەرانەیە. ئەم خاڵە ئازادئەندێشی ئێمە بە دروستی لێیتێگەیشتووە، ئەگەرچی پەی بە پرسە سەرەكییەكە، كە نێوەڕۆكی كۆمەڵایەتیی ئایینە نەبردووە. بە درێژایی قۆناخەكانی گەشەی كۆمەڵایەتی، كە ئایین خۆی بەرجەستەکردووە، ھۆنینەوەی هۆنراوە لە ڕووی تیئۆریی و كارەوە جیانەكراوە بووە و لە ڕێڕەوی خۆیدا ئەوانیشی گرتۆتە خۆی. ئایین كاتێك كە تەواوی دەرك و ئەزموونە مرۆیییەكانی ڕێكخستووە، ئەو كاتەیە ناسین تەنھا لەسروشەوە (كە تەنیا لە خواوە سەرچاوە دەگرێت) بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ یان لەلایەن ھۆكارێكی میانجیکارەوە، توانای دەرككردنی ھەیە.

ئێستا ئەم كولتوورە ئایینییە چ كەلەپورێكی بۆ پڕۆلیتاریا ھەیە ؟ كەلەپورێكی بەنرخ و گرنگ. كەلەپورێك، كاتێك بكەوێتە بەر ڕەخنەی كرێكاران، ئەو كات ھەروەك چەكێك لە دەستیاندا دەتوانرێت بۆ ناسینی گشت لایەنە سەركوتگەرەكان لە ژیاندا سوودی لێوەربگیردرێت. دونیای سەركوت ڕوو لە ڕووخانە، بەڵام ھێشتا نەمردووە، پاشماوەكانی ئێمەی لە ھەموو لایەكەوە ئابڵۆقەداوە و ھەندێك جار زۆر ئاشكرا، بەڵام بەزۆری لە پۆشاکی جۆراوجۆر و چاوەڕواننەكراودا، دەمانخاتە تەنگەنەكانی ئابڵۆقەی خۆی. لەبەرئەوە بۆ سەركەوتن بەسەر وەھا دوژمنێكدا، ئاشنابوون پێی بە شێوەیەكی تەواو، زۆر پێویستە. كەواتە پرسەكە تەنیا ئەوە نییە، كە تاكەكەسێك نكۆڵی لە ئایین بكات. چونكە لە وەھا بارێكدا كرێكارێك كە لەبەرخوردێكی ڕەخنەگرانەی نوێ بەھرەمەندە، بەپلەیەكی باشتر پێشكەوتنی دەبێت، تاوەكو ئەو بێباوەڕە بێفێڵەی، كە نكۆڵی لە ھەر جۆرە كێش و باوەڕێك دەكات. چونكە نكۆڵیلێكردنی ئایین بۆ بێباوەڕە بێئایینەكەی ئێمە، تەنیا لەبەر پێداگرتن لەسەر ئەوەی كە ئایین داھێنراوی كەشیشانە بۆ بەھرەکێشیی لە خەڵك، نەك نكۆڵیکردن لە چیەتی كاركردی ئایین. بەڵام لە ھەموو گرنگتر ئەوەیە، كە بەرخورد لەتەک وەھا كەلەپورێك، ئەو توانایەمان دەداتێ، كە خەمڵاندنێكی دروستمان لەمەڕ واتای توخمە سەركوتگەرەكانی كۆمەڵگەی ئەوڕۆکەیی و پەیوەندی دوولایەنەیان لە پەیوەند بە گەشەی كۆمەڵایەتییەوە، ھەبێت.

ئەگەر ئایین چەكێكە بۆ ڕاگرتن و ھێشتنەوەی ڕێكخستنی سەركوتگەرانە. ئیدی ئەوە ڕۆشندەبێتەوە، كە لە پەیوەندی چینەكاندا، ئایین بۆ كرێكاران شتێك نییە بێجگە لە دڵنیایی و دەستەبەركرنی ھەلومەرجێك بۆ ملدانی ئەوان بە سەروەری و چەكێك بە مەبەستی پەسەندکردن و ملدان بەو نەزم و مۆڕاڵانەی، كە چینە سەروەرەكان بە مەبەستی بەھرەكێشی كرێكاران، خوازیاریانن.

سەرەڕای ھەر شتێك كە سوشیالیستە ڕەنگا و ڕەنگە ئایینییەكان بیانەوێت بیڵێن، زۆر ڕۆشنە دەربڕینێك كە پارتە كرێكارییە جیاوازەكان ھەڵیانبژاردووە، كە ئایین پرسێكی كەسییە، بێجگە لە سازشێكی ڕامیاریی كاتی، كە ئێمە ناتوانین پشتیپێببەستین، هیچی دیکە نییە.

ئێستاكە ئیدی ڕۆشندەبێتەوە، كە چ پەیوەندی‌یەك لەنێوان سوپا و ئاییندا ھەیە. چونكە ھەردووكیان ڕێكخستنێكی سەركوتگەرانەن و ڕۆشنە كە بۆچی وردەبۆرجوا بابسالارەكان و خێزانە جوتیاریییەكان، ئەوەندە ھۆگری ئایین ‌و یاساكانی خوا’ن و مەترسییەك كە دەتوانێت ئەم كڕۆكە سركوتگەرانە كارایە لە پێشكەوتنی كۆمەڵایەتییدا ھەیبێت، ببینین. ڕوناكییەكی نوێ بەسەر ڕابەرە پارتییەكاندا، بەسەر لێپرسراوان و چەمكی كۆنترۆڵی بەكۆمەڵ، كە بەسەر ئەواندا بەكار براوە، باڵیکێشاوە !

ھەرچەند زیاتر گەنجینەی ھونەری و ئەزموونگەری خەڵك، كە لە نووسین و نیگارەكاندا بپارێزرێت، بە نۆرەی خۆی دەبێتە ھۆی فروانتربوونی ھوشیاریی كۆمەڵایەتییان و پێگەی داھێنانی سەربەخۆ، كە ملكەچی خو و ڕێسا جێكەوتەكان نییە، دەستەبەردەكات. ئەگەر ئاوەھایە، ئایا دەبێت چینی كرێكار میراتبەری كەلەپوری ئایینی خۆی بێت ؟

****************
پەراوێز:

* وەرگێڕانی ئەم بابەتە و چەند بابەتێکی دیکە، بۆ هاوبۆچوونی من لەتەك بیرۆکەکانی نووسەرانیان ناگەڕێتەوە، بەڵکو بۆ هاندەرێك دەگەڕێتەوە، کە ئەو ڕۆژانە وەك شێوازێك پەنام بۆ دەبرد، ئەویش نیشاندان و خستنەڕووی ڕاستی ڕەخنەی سۆشیالیستە ئازادیخوازەکان بوو لە دەمی خودی مارکسیستەکان و لایەنگرانی بۆلشەڤیزمەوە، یەکێك لەو کارانەی کە کاتێکی زۆم بۆ تەرخانکرد، وەرگێرانی شانۆگەریی “ترۆتسکی لە دوورخراوگە ” بوو، کە لە گۆڤاری ‘ هونەریی ژیلەمۆ’دا بە زنجیرە بەش بڵاوکرایەوە، تەنیا ئامانجم نیشاندانی چۆنیەتی سەرکوتی بزووتنەوەی کرێکاریی و ئۆپۆزسیۆنی کرێکاریی نێوخۆی پارتی بۆلشەڤیك و چۆنیەتی وەڵامدانەوەی نوێنەرانی کرێکارانی مانگرتووی پترۆگراد و ڕاپەڕیوانی کڕۆنشتات بوو، هەروەك لەم وەرگێڕانەشدا دەبینن، چۆن خودی ‘ لێنین ‘ بەبێ پەردە و ئاشکرا ” بزووتنە‌وە‌ی پرۆلیتێری ” و ‘ باگدانۆڤ ‘ ناچار بە بێدەنگبوون و وازهێنان دەکات !

** ھەرچەندە بە دوای واژەی (اینوكنی)دا گەڕام، بە ھیچ شێوەیەك ناوێکی ئاوا پەیدانەبوو، ڕاستییەكەی ئەوەندەی كاتم بۆ دۆزینەوەی واژە و ناوەكان بە زمانی ڕوسی یا ئینگلیزی بەسەربردووە، ئەوەندە وەرگێڕانی بابەتەکان كاتیان نەبردووە. بەداخەوە لە وەرگێڕەرانی زمانی فارسی و عەرەبیدا، ھاوشانی نووسینی ناوەكان بە زمانی خۆیان، ناوەكان بە ئینگلیزی یا لاتینی نانووسنەوە، لەبەرئەوە مەگەر ئەھریمەن یا ڕێكەوت لە دۆزینەوەی ناوەكان لە زمانی سەرەكیی نووسینەكەدا، كۆمەككەربێت. هەروەها بەداخەوە زۆربەی وەرگێڕەرانی کورد’یش بە هەمان شێوەی نادەربەستانەی وەرگێڕەرانی ‌فارس و عەرەب، ناوەکان دەشێوێنن و بواری خوێندنەوەی زیاتر لە بابەتی ئەو نووسەرانە یان لەبارەیانەوە، لە خوێنەری کورد دەگرن و بێبەشیدەکەن. لێرەدا چەند بارەی دەکەمەوە، هیوادارم وەرگێڕەرانی کورد لە کاتی دانانی ناو و واژە زانستیی و ڕامیاریی و فیلۆسۆفییەکاندا، هەوڵبدەن ناو و واژەکان بە زمانی بنەڕەتی دەقەکە یا بە ڕێنووسە لاتینییەکەی دابنێن، تاوەکو خوێنەری کورد دەستی بە سەرەداوی دیکە لەمەڕ خودی نووسەر و هزریی نووسەر، دەستبکەوێت.

سەرچاوەی فارسی بابەتەكە: نشریەی كرگر سوسیالیست ضمیمەی شمارە ٦٠ دی ماە ١٩٧٧

http://www.marxists.org/farsi/archive/bogdanov/works/1924/mazhab.pdf

Mezheb, Huner û Markisîzm

Alexander Bogdanov
w. le Farsîyewe : Hejên

Bo prolîtarya le meydanî hunerda dû pirsî gring hebûn, ke debû çareserbikrên; pirsî yekem: dahênanî serbexoyye, ke huşyarî lebarey xo û dewruber le şêwey tenî zîndû hawaheng, bwarî bîru hoşmendî le şêwey hunerîyekanda.
Pirsî duwem: bedestihînanî lebomawe [kelepûr] û destgirtin beser ew gencîne hunerîyaney, ke le rabûrdûda dahênrawn û hewilldan bo guncandinî gişt cwanî û pişkutûyyekanyan, bebê destemobûnî nawerroke borcwazî û fîodallîyekey, ke têyda rengîdawetewe.

Çareserî pirsî duwemîş wek pirsî yekem, herwa asan nebuwe û ême hewilldedeyn, ke layenî giştî bo çareserî em babetane bdozînewe.

Kesêkî mezhebî ke be sûrbûn û wirdekarîy tewawewe le bawerrêkî dîke dekollêtewe, berdewam xoy dexate berdem metrisî wergirtnî ew kêş û bawerre yan wergirtnî beşêk lew bawerraney, ke le rwangey mezhebewe be wergorran [kfir] dejmêrdirên; mesîhîgelêk hebûn, ke be lêkollînewey mezhebî buda, mezhebî xoyan gorrîwe yan kewtûnete berkarayî yan bepêçewaneşewe: heman sîstemî mezhebîş detwanrê lelayen kesêkî azadendêşewe lêy bkollrêtewe, ke le tewawî mezhebekanda tenya sruşî şa’îraney xellk debînê ( eme tewawî rastî lebarey mezhebewe nîye, bellku tenya layenêkî degrêtewe). Lem barêkda, aya weha kesêk beheman endaze leberdem heman metrisîdaye, ke lêkollerêkî mezhebî rûberrûyetî? Hellbete nexêr ! Lewaneye ew leber cwanî û qullî yadgîrîyekanewe, ke sedan milyon kesyan bo xoyan rakêşawe, xoşî lêbêt. Bellam derk û têrrwanînî ew lerrwangeyekî tewaw naayînî û cyawazewe serçawe degrêt. Dewllemendêtî lerradebederî hestekî û hizrîy, ke le budîyizmda heye, zyatir dill û bîrî ew rakêşdekat, ta kesêkî ayînî ke hîçkat natwanêt xoy le bergirîy kîş û ayînî xoy, rizgar bkat û hemîşe letek dllerrawkêy ayîne namokan rûberrûy debêtewe û dergîrdebêt. Rastî pirseke eweye, ke bo azadendêşêk egerî dllerrawkêy gorran bo ser ayînî budayî learadabêt.

Bîrkirdnewey ew weha serîhelldawe, ke detwanêt le çwarçêwey heman ayînda, ayîn bdate ber lêkollînewe û em guncandne bo xoy desteberbkat. Mesîhîyek û azadendêşêk le rwangeyekî rexingranewe le budîzm dekollnewe, bellam cyawazî binçîneyî ewan le cor û şêwey rexnegrîy, zemînekan û pêwerekanyandaye. Bawerrdarêk hemîşe rexnekanî xoy le derîçey dogim û hestî xowe berteskdekatewe û leser ew binçîneye hewilldedat, ke lebarey babetî lîkollînewekey xoy ew nakokîyaney ke peywendîyan be beha (m’nuy)yekanîyewe heye, bxaterrû. Katêk ke ew twanî eme bedestibênêt, îdî twanay derkkirdnî rastîyekî honerane û bnerretî ke têydaye, nîye.

Lekatî geyiştin bem rastîye beşêweyekî nakok be xoy, boy derrwanêt û ew sateye ke îdî katî “xodane destî dirrdongî” dêt.

Ew twanay derkkirdnî ewey, ke budîzm le şêwey kelepurî ferhengî dunyayekî dîke werbigrêt, nebuwe û katêk betêrrwanînêkî xwazyarewe bo em neguncane binwarrêt, ewe ew kateye ke ew bexobedestewedanî le ayîn û bawerrî xoy helldegerrêtewe. Rêwşiwênî bêbawerrî tundirrew awehaye. Ew nîşanderî pêşkewtûtrîn, bellam nek be endazey pêwîstî astî geşekridûîy huşyarî borcwazî, ke le her ayînêkda tenya xeyallpersitî û frrufêl, debînt. Le rastîda ew bawerrdarêk bewlawetir nîye. Ew bew endaze djî ayîn westawe, ke tenya nkollî lêbkat, bellam ne bew radeyey ke lêy têgeyiştbêt. Bo ew ayîn kelepur nîye û tenanet hendêk car tûşî dirrdongî debêt. Hendêk carîş em heste beserîda zalldebêt, ke ayîn tenya le xeyallperestî û frrufêllda bertesknabêtewe bellam hîçkat pey be ketwarî em pirse nabat.

Le rêwşiwênêkî tewaw cyawazda azadendêşekey ême derbrrî beriztrîn serdemêke, ke huşyarî û derkî borcwazî destî pêrageyiştuwe.

Rwangey ew sebaret be ayîn wek berhemî dahênanî honeraney xellk ew mollete bew dedat, ke le çwarçêwey bîrî xoyda babetî lêkollîneweke bebê hîç demargîrîyek û be corêkî azadane derkibkat. Bo ew hîç dijwar û nakok nîye, ke bo nmûne fêrbibêt, ke yasakanî ayînî ‘manî’ lenêwan aryayîyekanî hîndî konda, ke boçûnî zor qullyan hebuwe, bepleyek le ayînî mesîhî hawçerx ya resen pêşkewtûtre, yan hellhêncan û derkî ewan le merg bew corey ke le ahengî bexakispardinyanda, weha pirsêk berçawdekewêt, ke le resenêtî û berzî û cwanîda leçaw ayînî mesîhî le astêkî ballatirdaye.

Azadendêşî ême, ke le her core rêgrîy û hestêkî ayînî rizgarî buwe û her katêk bîrkirdnewey ayînî bbête hoy narroşnî le bîrkirdnewey ewda yan bbête hoy belarrêdabirdnî xwaste mroyîyekanî ew, berhellsitî dekat û herwa le barudoxêkda demênêtewe, ke le ayîn kelepurêkî benrix bo xoy û kesanîdîke pêkewebnêt.

Berxurdî prolîtarya letek gişt kultûre konekan çi borcwazî çi fîodallîda, begşitî wek yeke. Karger, le seretada em pirse tenya le şêwey kultûrda wênadekat, kultûr le astêkî giştîda, bellam em layeney leberçaw nîye, ke nêwerrokî kultûr ştêkî cyawaze lewey ke ew wênaydekat.

Le fîlosofî û zansitî her kultûrêkda boy heye helley gewre hebêt, bew corerey ke le hunerîşda çendîn helle û le (m’nuyat) û yasaşda nadadwerîy heye. Bellam emane xallgelêk nîn, ke peywendyan be nêwerrokî ew kultûrewe bêt û tenya helle û ladan û kemukurrîyekin, ke detwanrêt letek berewpêşçûnekanî dahatû qerebûbkirên.

Dwatir ew boy derdekewêt, ke em kultûreş hellgirî taybetmendîy borcwazî û orostokratî buwe, ke debête hoy ptewî berjewendî çîne serwerekan, ew xogirtnaney ke debne hoy belarîdabirdnî kultûreke, bellam ew herwa hîç core dûdllîyekî le nêwerrokî ew kultûre (şêwaz û rwangey) nîye.

Ew weha xoy le astî ew kultûreda danawe, le katêkda hewll bo guncandinî gişt xalle baş û pozotîvekanî dedat, bellam le dirrdongîyekî parêzgarane ke ‘brahman ‘êk yan ‘ budayî ‘yek le beramber mesîhîyetda heyane yan bepêçewanewe lêy behremendin, behremend nîye. Ew ke şêwey bîrkirdnewe û heste raburduwekan rakêşyankirduwe û gişt berxurdekanî letek dunyay dewruberî le cemserî şêwe konekanewe serçawedegrin, katêk be rwangey çînayetî prolîtêrî çekdardebêt, destbecê rûberrûy dengî fermanderaney berjewendî çînayetî ke letek ewda dedwêt, debêtewe. Bellam le katêkda ke hemû pirsekan be roşnîyekî çawerrwankraw nebin û pirse zor allozekanî jyan û betaybet pirsî tazetir hatbne gorrê, îdî ew twanay çareserî serbexoy prisgelî away nîye. Yan sûd le rêgeçareyekî pêştir amadekrawî dewruberî xoy werdegrêt yan eweta berjewendî çînayetî prolîtêrî ew, rwangeyekî bêgane bo xoy radekêşêt. Her dû ew arastaney ke le serewe baskran, le reftarî roşnibîranî çînî krêkarî ewrupada lebarey cengewe derkewtin. Hendêk bebê hîç core sernicêk leser em pirse, ke kesanî dîkeyş ‘twanay derkî’ em pirseyan hebuwe, ke ” berjewendî frawantir “î çînî krêkar xwazyarî yekgirtin letek borcwazîda bo parêzgarî le xakî bapîran û samanekey debêt û le “nêwçûnî debête hoy têkişkanî çînî krêkar û berewdwagêrranewey gişt şaristanîyet ” rewtî xoyan be şepolî nîştmanperwerî spard. Em ezmûne gewre û stemkaraneye em ketwarey tewaw derxist, ke taweku prolîtarya rwange û şêwey bîrkirdnewey xoy roşinnekatewe, hîç kat twanay zallbûnî beser kelepurî kultûrîda nîye. Bellam ewe kultûrî beserçû nîye, ke zallbûnî xoy herwa leser ew parastibêt û herwek amrazêkî mroyî bo amancekanî xoy sûdî lê wergirtbêt.

Eger prolîtarya lebarey em pirsewe bawerrîhênabêt, tenya berretkirdnewey bêkellkîy kultûrî kone degat. Eger nkollî le weha kelepurêk bkat, ew kat berxudêkî sererroyane lemerr kelepurî ayînî, xoy xistuwete cêy bêbawerrêkî tunrrew. Bellam letek gişt emaneda ew tenanet dekewête rêwşiwênêkî xraptir, çunke bo bêbawerranî borcwa weha twanayek bebê aşnayetî le ayîn hebuwe û bo ewan behay kultûrîy dîkeyş debin, ke piştyan pêbbestin. Bellam krêkar le barudoxêkda nîye, ştêk robnêt, ke bbête hoy hawtayî kultûrî dewllemend û geşekridûy berey neyar. Ew twanay dahênanî her ştêkî nwêy le heman astda, ke bitwanêt amrazêkî şkodar djî xoy le destî dijkanîda bêt, nîye. Serencamî weha pirsêk zor aşkraye. Çînî krêkar debêt le peydakirdnî geşekridûtrîn rwange le berifrawantirîn astî lwawda, ke payedar û lêhatûtir lekultûrî kon bêt, bew corey ke rwangey azadendîşêk le astêkî beriztir le dunyay ayîne.

Le jêrkarayî weha helumercêkdaye, ke twanay zallbûn beser kultûrî konda bebê destemobûnî heye, ke bitwanêt wek amrazêk bo drustkirdnî jyanêkî nwê sûdî lê werbigîrdirêt û wek çekêk bo xebat djî komellî kon, ke em kultûrey lêwezawe bekarbihênrêt.

Karll markis bo zallbûn beser hêze bîryarekanî dunyay konda, destipêkerî weha bzûtneweyek bû. Şorrşêk ke ew le bwarî zansitî komellayetî û fîlosofî komellayetîyda destîpêkrid, lerrastîda derxerî em şte bû, ke ew, şêwaze seretayîyekan û encamekanî le rwangeyekî tewaw nwêwe, ke heman rwangey prrolîtêrîye xistîye ber pêdaçûnewe. Markis bo weha ronanêkî gewre be zorî sûdî le serçawe borcwazîyekanî wek abûrîzane klasîke borcwakan, raportî pişknêneranî karxane brîtanîyekan, rexney wirdeborcwazî* le sermayedarî lelayen ‘ sîsmond ‘ û ‘ prodon ‘ û roşnibîranî soşyalîzmî xeyallîy, dyalektîke aydyalîstekanî allmanya, matiryalîzmî (komelley zanistnûsan)î ferrensî û foyêrbax, tîorî çîne komellayetîyekan lelayen mêjû nûsanî ferensî û ştayîşî derûnnasîy çînayetî lelayen balzak û ewanî dîkewe, wergirt. Tewawî zanyarîyekan berêkxistneweyekî nwê gorran be amrazêk bo drustkirdnî rêkixraweyekî prolîtêrî. Çekêk bo xebat djî fermanrrewayî sermaye.

Bellam em ketware sersûrhênere çon be akam geyîşt ?

Markis em pirsey weha destipêkrid, ke komellge le yekem lîkdaneweyda core rêkxistinêke bo berhemeênan û eme bnemay gişt yasa û geşey şêwekanîyetî. Eme xallî destipêkirdnî çînî berhemhînerî komellayetî û xallî destipêkirdnî gelkarîye. Be sûdwergirtin lem pirse bo destbekarbûn xudî markis be rexnegirtin le zansitî pêş xoy destîpêkrid û bepuxtekirdnî kerestekanî û têkhellkêşkirdnî letek boçûnekanî xoy zansitî prrolîtêrî yan heman soşyalîzmî zansitî lê bedîhêna. Aweha buwe, ke destkewte kultûrîyekanî rabûrdû gorrdrawn bo kelepurêkî ketwarîy bo çînî krêkar û eweş le şêwey nwêkirdnewey nezmêk le rwangey gelkarîyewe. Bem core bû, ke markis derkî be amancekanî xoy kird û em pirse tenya rêkewt nebû, ke ew berhemî serekî xoy ‘ sermaye ‘î be rexneyek le abûrî nawdebrid. Em şêwaze tenya le çwarçêwey zaniste komellayetîyekanda negîrsayewe û bellku le gişt layenêkewe pelîhawîşt, mebestman şêwazî bedestihênan û guncandinî kelepurî pêşîne û rexne lêgirtnî, rexney prolîtêrîye.

Îsta hewllî têrwanînêkî qulltir le zemîney rexnekanî xoman dedeyn. Sereta debû krrokî xallî têrwanînî “gelkarî” boman roşbêtewe. Le serhelldanî prosey komellayetîyda detwanrêt sê qonax destinîşanbikrên, yan eger bmanewêt wirdtir letek em pirseda mamellebkeyn dekrêt bûtrêt, ke prosey komellayetî sê layenî heye :
1– teknîkî
2– abûrî
3– aydîlocîkî.
Lelayenî teknîkîyewe komellge le berhellsitî srûşitdaye bo destemokirdnî, rêkxistinî dunyay derewe bo berjewendî jyan û geşepêdanî, lelayenî abûrîyewe peywendî harîkarî û dabeşkirdin lenêwan mrovekanda û rêkxistinî komellge bo beramberkê letek sruşt. Lelayenî aydîlocîyewe, komellge ezmûnekanî xoy rêkdexat, ta lem ezmûnane amrazêk bedîbênêt, ke bitwanêt behoy ewewe jyan û geşey xoy rêkbxat. Le akamda her amancêk lelayenî teknîkîyewe yan abûrîy û hizrîyewe bo xoy amancêkî rêkxerane debêt : karî rêkxistinî komellayetî.

Em yasayane betewawî bem core bûn û hellawêrî wernagrin. Leşkirêk bo amancekanî detwanêt xrapkarî û lenêwbirdin û têkdan leberçaw bigrêt, bellam dwa amancî nîn. Çunke leşkir xoy amrazêke bo nwêkirdnewey rêkxistinî dunya lepênaw ew berjewendîye komellayetîyey ke leşkir pêwey peyweste.

Lebarey hunermendêkewe, takgeraêk boy heye em pirse awa wênabkat, ke ew bo xoyî û bo xoyetî ke ştêk daehênêt. Bellam eger ew berrastî bo xoy karbkat, dahênanî ew bo hîç kes bêcge lexoy sernicrrakêşnabêt. Ew kat hîç core peywendîyekî letek kultûrî hizrîyda bêcge le xewnî temen kurt û napeywest ( bellam cwan) nabêt. Eger ew hewillbdat ke ştêk le xowe dabhênêt, bebê ewey hîç core sûdêk le kereste û yan şêwekar û dahênan û twanayî dewruberî komellayetîy xoy bbînêt, îdî le rastîda ew ştêkî danehênawe. Rwangey gelkarî tewaw rêkixraweyîye. Weha pirsêk herwa lebarey çînî krêkarîşewe druste. Be corêk ke madey derekî le şêwey kalla begelkarî xoy rêkdexat û xoy le şêwey komellêkî dahêner û cengawer û harîkar le xebatî çînayetîyda rêkdexat. Serencam ezmûnekanî xoy le şêwey huşyarîyda letek giştêtî şêwey jyan û karî dahêneraney rêkdexat. Bo çînêk ke deyewêt amancî mêjûîy xoy, ke rêkxistinî tewawî jyanî mrovayetîye bêcge, leme natwanêt ştêkîdîke bêt.

Êsta dûbare degerrêynewe ser nmûne yekemekey xoman. Aya ayîn detwanêt kelepurêk bêt bo prolîtarya, ke taweku êsta dij be her kesêk, tenya çekêk buwe bo destbeserdagirtnî. Em kelepure detwanêt çi sûdêkî hebêt û detwanrêt çi karêkî pêencambidrêt?

Rexney ême wellamêkî tewaw roşn û puxt bem pirsyare dedatewe. Ayîn rêgeçarey pirsêkî aydîlocyayîye le corêkî dyarîkrawî komellge, ke her heman komellgey serkutgeraneye. Ayîn peyweste be pêkhatey komellêkewe, ke be harîkarîy zoremlêyane û serkutgerane piştestûre, têyda hêndêk rollî raberîy û ewanî dîke rollî fermanberîy degêrrn. Komellgeyek ke peywendî birryarder û fermanberîy beserîda zalle, em core komellgane, ke peywendî babsalarane tyayanda fermanrrewaye, detwanrêt le komellge fîodallî û pêkhate rencberî û koylekan, dewllete borokratîye polîsîyekanî ewrro û peywendîyek ke lenêw supakanî emrroda heye, bbîndirên. Le astêkî giçketrîda pêkhatey xêzanî borcwayî û serencam ew peywendîyey, ke sermaye rêkxistinî xoy leser cemserî ewewe, bepêyî bnemakanî birryardan û fermanberî daderrêjêt.

Le komellêk bawerrgelî pesendikraw, detwanrêt çi sûdêkî rêkxerane bedestibhênrêt? Bo rêkxistinî hawkêşîy ezmûnekanî komellge beşyoeyek, ke letek serapay ew rêkxistneda guncawbêt, bew corey ke destkewte kultûrîyekan, benorey xoyan detwanin le xizmet û çekêk bo rêkxistin bemebestî parastin û ptewkirdnî şêwe û frawankirdnî ew rêkxistne giştîye bin. Wênakirdnî ewey ke çon emane le şêweyekî serkutgeraney jyanda rêkixrawn, zor asane. Weha nezmêk be sadeyî le çwarçêwey ezmûn û bîrkirdneweda muturbe dekrêt. Her kirdarêk çi beşêwey mroyî yan tuxmî û her dyardeyek derbrrî pêkhateyekî dû peywende: yekêk xwastî çalakaney rêkxistin û ewî dîke cêbecêkirdnî destemoyaneye. Tewawî dunya wek giştêkî serkutgerane wênakrawe, ke le lûtkeyda birryarderî balla, xwa, yan be alozî pêkhatey serkutgerane wek zincîreyek le lêprisrawanî wabeste lutkewe, ke bo berrêwebirdnî layenekanî dîkey jyan hellbijêrdrawn, binyatinrawe. Tewawî em nwandneş şan be şan letek hest û rewşitî serkutgerane herwek pyadahellgûtin û milkeçî û tris abrrumendaneye û bem coreye, ke peywendîgelêk le ayînda hebuwe, ke ewe be tewawî aydolocîyekî serkutgeraneye.

Em pirse tewaw roşn û aşkraye, ke weha peywendîyek çende çekêkî zor nayabe bo nezmî jyanêkî serkutgerane. Ayîn le rastîda mrovî be weha nezmêk aşnakirduwe û şwênî le weha sîstemêkda bepêy plebendî ew bo cêbecêkirdnî ew erkaney ke pêyispêrdrawn, roşindekatewe. Le hest û bîrkirdnewe û ezmûn û kesayetîda betewawî bedewruberî kumellayetîyewe lkênrawe û yeke û şêweyekî nacêgîr û şyawî têdaçûn, degrêtexoy.

Şêwey aferandin û dahênanî ayînî le beşî here zorîda fre honeraneye. Em xalle azadendêşî ême be drustî lêytêgeyiştuwe, egerçî pey be pirse serekîyeke, ke nêwerrokî komellayetîy ayîne nebirduwe. Be drêjayî qonaxekanî geşey komellayetî, ke ayîn xoy bercestekirduwe, honînewey honrawe le rûy tîorîy û karewe cyanekrawe buwe û le rêrrewî xoyda ewanîşî girtote xoy. Ayîn katêk ke tewawî derk û ezmûne mroyîyekanî rêkxistuwe, ew kateye nasîn tenha lesruşewe (ke tenya le xwawe serçawe degrêt) be şêweyekî rastewxo yan lelayen hokarêkî myancîkarewe, twanay derkkirdnî heye.

Êsta em kultûre ayînîye çi kelepurêkî bo prrolîtarya heye ? Kelepurêkî benrix û gring. Kelepurêk, katêk bkewête ber rexney krêkaran, ew kat herwek çekêk le destyanda detwanrêt bo nasînî gişt layene serkutgerekan le jyanda sûdî lêwerbigîrdirêt. Dunyay serkut rû le rûxane, bellam hêşta nemirduwe, paşmawekanî êmey le hemû layekewe ablloqedawe û hendêk car zor aşkra, bellam bezorî le poşakî corawcor û çawerrwannekrawda, demanxate tengenekanî ablloqey xoy. Leberewe bo serkewtin beser weha dujminêkda, aşnabûn pêy be şêweyekî tewaw, zor pêwîste. Kewate pirseke tenya ewe nîye, ke takekesêk nkollî le ayîn bkat. Çunke le weha barêkda krêkarêk ke leberxurdêkî rexnegraney nwê behremende, bepleyekî baştir pêşkewtinî debêt, taweku ew bêbawerre bêfêlley, ke nkollî le her core kêş û bawerrêk dekat. Çunke nkollîlêkirdnî ayîn bo bêbawerre bêayînekey ême, tenya leber pêdagirtin leser ewey ke ayîn dahênrawî keşîşane bo behrekêşîy le xellk, nek nkollîkirdin le çyetî karkirdî ayîn. Bellam le hemû gringtir eweye, ke berxurd letek weha kelepurêk, ew twanayeman dedatê, ke xemllandinêkî drustman lemerr watay tuxme serkutgerekanî komellgey ewrrokeyî û peywendî dûlayeneyan le peywend be geşey komellayetîyewe, hebêt.

Eger ayîn çekêke bo ragirtin û hêştnewey rêkxistinî serkutgerane. Îdî ewe roşindebêtewe, ke le peywendî çînekanda, ayîn bo krêkaran ştêk nîye bêcge le dillnyayî û desteberkirnî helumercêk bo mildanî ewan be serwerî û çekêk be mebestî pesendkirdin û mildan bew nezm û morrallaney, ke çîne serwerekan be mebestî behrekêşî krêkaran, xwazyaryanin.

Sererray her ştêk ke suşyalîste renga û renge ayînîyekan byanewêt bîllên, zor roşne derbrrînêk ke parte krêkarîye cyawazekan hellyanbjarduwe, ke ayîn pirsêkî kesîye, bêcge le sazşêkî ramyarîy katî, ke ême natwanîn piştîpêbbestîn, hîçî dîke nîye.

Êstake îdî roşindebêtewe, ke çi peywendîyek lenêwan supa û ayînda heye. Çunke herdûkyan rêkxistinêkî serkutgeranen û roşne ke boçî wirdeborcwa babsalarekan û xêzane cutyarîyyekan, ewende hogrî ayîn û yasakanî xwa’ni û metrisîyek ke detwanêt em krroke sirkutgerane karaye le pêşkewtinî komellayetîyda heybêt, bbînîn. Runakîyekî nwê beser rabere partîyekanda, beser lêprisrawan û çemkî kontrollî bekomell, ke beser ewanda bekar brawe, ballîkêşawe !

Herçend zyatir gencîney hunerî û ezmûngerî xellk, ke le nûsîn û nîgarekanda bparêzrêt, be norey xoy debête hoy firwantirbûnî huşyarîy komellayetîyan û pêgey dahênanî serbexo, ke milkeçî xu û rêsa cêkewtekan nîye, desteberdekat. Eger awehaye, aya debêt çînî krêkar mîratberî kelepurî ayînî xoy bêt ?

****************
Perawêz:

* wergêrranî em babete û çend babetêkî dîke, bo hawboçûnî min letek bîrokekanî nêwyan nagerrêtewe, bellku bo handerêk degerrêtewe, ke ew rojane wek şêwazêk penam bo debrid, ewîş nîşandan û xistnerrûy rastî rexney soşyalîste azadîxwazekan bû le demî xudî markisîstekan û layengranî bolşevîzmewe, yekêk lew karaney ke katêkî zom bo terxankird, wergêranî şanogerîy “trotsikî le dûrixrawge ” bû, ke le govarî ‘ hunerîy jîlemo’da bllawkrayewe, tenya amancim nîşandanî çonyetî serkutî bzûtnewey krêkarîy û opozsyonî krêkarîy nêwxoy partî bolşevîk û çonyetî wellamdanewey nwêneranî krêkaranî mangirtûy pitrograd û raperrîwanî krroniştat bû, herwek lem wergêrraneşda debînin, çon xudî ‘ lênîn ‘ bebê perde û aşkra ” bzûtnewey prolîtêrî ” û ‘ bagdanov ‘ naçar be bêdengibûn û wazhênan dekat !

** herçende be dway wajey (aynuknî)da gerram, be hîç şêweyek nawêkî awa peydanebû, rastîyekey ewendey katim bo dozînewey waje û nawekan be zmanî rusî ya îngilîzî beserbirduwe, ewende wergêrranî babetekan katyan nebirduwe. Bedaxewe le wergêrreranî zmanî farsî û ‘erebîda, hawşanî nûsînî nawekan be zmanî xoyan, nawekan be îngilîzî ya latînî nanûsnewe, leberewe meger ehrîmen ya rêkewt le dozînewey nawekan le zmanî serekîy nûsînekeda, komekkerbêt. Herweha bedaxewe zorbey wergêrreranî kurd’îş be heman şêwey naderbestaney wergêrreranî fars û ‘ereb, nawekan deşêwênin û bwarî xwêndnewey zyatir le babetî ew nûserane yan lebareyanewe, le xwênerî kurd degrin û bêbeşîdeken. Lêreda çend barey dekemewe, hîwadarm wergêrreranî kurd le katî dananî naw û waje zansitîy û ramyarîy û fîlosofîyekanda, hewillbden naw û wajekan be zmanî bnerretî deqeke ya be rênûse latînîyekey dabnên, taweku xwênerî kurd destî be seredawî dîke lemerr xudî nûser û hizrîy nûser, destibkewêt.

Serçawey farsî babeteke: nişryey kirgir susyalîst çmîmey şmare 60 dî mae 1977

http://www.marxists.org/farsi/archive/bogdanov/works/1924/mazhab.pdf