چەندێك باری سەرشانم گرانتربێت، هێندە نەفرەتم لە خۆتان و سەروەریتان هەیە !

چەندی گەورەبم و پشتم لەژێر باری گرانی کاردا بچەمێتەوە، هێندە درۆ و دەلەسەی ڕامیاران و پارلەمانم بۆ ڕوشنتردەبێتەوە ..

من بە درۆ پیرۆزەکانی ئێوە “نەتەوە و نیشتمان و دێمۆکراسی پارلەمانی و دەوڵەت و بەهەشت و خوا ” هەڵناخەڵەتێم، جونکە ڕۆژانە لە نیگاتانا، لە گوفتار و کردەوەتانا، لە بەلێن و خەونتانا، لە بەرنامە و فیلۆسۆفیتانا، نیازی گڵاوتان بۆ مشەخۆری لەسەر ڕەنجی من و هاودەردانم، دەخوێنمەوە!