ھەڵبەستی “ساکۆ Sacco و ڤانزێتی Vanzetti” دانانی: Joan Baez وەرگێرانی: ھەژێن بەڵێ بابە من زیندانیم مەترسە لە گێڕانەوەی تاوانم تاوانی خۆشویستنی بێزراوان تەنیا بێدەنگی نەنگییە ھەنووكە پێتدەڵێم چ شتێك دژی مەیە جادوویەك كە چەندان سەدەیە بەردەوامە بەنێو ساڵاندا گوزەر كە، ئەوسا دەزانی چ شتێكە سەراپای مێژووی ڕەش كردووە یاسا لە دژی ئێمەیە بەخۆیی و ملھوڕیی …
Monthly Archives: August 2012
كۆمەك و ھاریكاری سەربەخۆی جەماوەریی دوو لە دەستتێوەردانی دەسەڵات و پارتەكان
كۆمەك و ھاریكاری سەربەخۆی جەماوەریی دوو لە دەستتێوەردانی دەسەڵات و پارتەكان كۆكردنەوەی كۆمەك و ھاریكاری و ھاوپشتی بۆ خەڵكی راپەڕیوی سوریە و خۆراوای كوردستان، یەكێكە لە كارە پێویست و چاكەكان، بەڵام بەمەرجێك كە ئەو كۆمەكانە لەڕێگەی نوێنەرانی لێژنەكەتانەوە بگەنە ئاوارەكانی خۆرئاوا، نەك بیدەنە دەستی دەسەڵات و پارتەكان و ئەوانیش بڕۆن و بیكەنە بارەتەقای پارتەكەیان و …
Continue reading “كۆمەك و ھاریكاری سەربەخۆی جەماوەریی دوو لە دەستتێوەردانی دەسەڵات و پارتەكان”
زمانی یەكگرتوو لە گرەوی ئازادی خوێندن بە زمانی دایكیدایە
زمانی یەكگرتوو لە گرەوی ئازادی خوێندن بە زمانی دایكیدایە ئەگەر لە ساڵی ١٩٩١ەوە دەزگەكانی ڕاگەیاندن بە ھەموو زمانە كوردییەكان وتار و بەرنامە و كاری ھونەرییان پەخش بكردایە و ھەوڵیان بدایە لەبری واژە ناكوردییەكان واژە لە زمانە كوردییەكانی دیكەوەی وەك ھۆرامی و كەلھوڕی و زازاكی وەربگرتایە، ھەنووكە پاش ٢١ ساڵ ھەموومان لەیەكتر دەگەیشتین و زمانێكی تێكەڵ …
Continue reading “زمانی یەكگرتوو لە گرەوی ئازادی خوێندن بە زمانی دایكیدایە”
ڕێگەچارە بۆ ئاشتی و پێكەوەژیان
ھانابردن بۆ ھێزە چەكدارەكانی پارت و دەسەڵات، ناتوانێت ئاشتی و پێكەوەژیان لەنێوان ناوچە عەرەبنشین و كوردنشینەكاندا دابین بكات، بەڵكو بە پێچەوانەوە ئەوەیش كە ھەیە، لەنێوی دەبات. ئایا لەبری ھێز و بارگرژی باشتر نییە بزووتنەوەی خەڵكی لەناوچە عەرەبنشین و كوردنشینەكاندا بەھێز بكرێت و ھەوڵی پێكەوە ژیان بدرێت؟ ئایا ھێز دژە ھێز دروست ناكات؟ ئایا بیانوو ناداتە …
بزاڤی سەندنەوە (داگیركردن)ی خانوو و كەرتە پیشەسازییەكان، ھەنگاوی یەكەمە بۆ كۆمەڵایەتییكردنەوەی خاوەندارێتی
بزاڤی سەندنەوە (داگیركردن)ی خانوو و كەرتە پیشەسازییەكان، ھەنگاوی یەكەمە بۆ كۆمەڵایەتییكردنەوەی خاوەندارێتی سەبەبۆچوونی من لەبری ئەوەی ڕەوایەتی بە كارەكانی میرایەتی (حكومەت) بدەین، پێویستە گروپەكانی داگیركردن (سەندنەوە)ی خانووبەرە دەوڵەتی و نادەوڵەتییە چۆڵەكان پێكبھێنین و دەرگەیان بەڕووی تاك و خێزانە بێسەرپەناكاندا ئاوەڵا بكەین یا بیانكەینە مەڵبەندی پڕۆژەی كولتووری… وەك ھەروەزییەكان و كۆموونەكان و نێوەندە ئۆتۆنۆمییەكانی ئەوروپا https://www.facebook.com/photo.php?fbid=4250903992406&set=a.1181311374509.27957.1279933092&type=1&relevant_count=1&ref=nf …
سەرچاوە و ھۆكاری گەندەڵی
سەرچاوە و ھۆكاری گەندەڵی گرفتی گەندەڵی و نایەكسانی تەنیا لە كەسەكان یا مووچە و كاناڵەكاندا نییە، گرفتەكە لە سیستەمێكدایە كە ھەموو پارتەكان و ڕامیاركاران لەو خالانەدا كۆداكەتەوە. سیستەمێك كە سەرچاوەی دزینی سامانی كۆمەڵگە و وردوخاشكردنی بەھا كۆمەڵایەتییەكان و پەیوەندییە مرۆییەكان و یاسا سروشتییەكان بێت، بە دڵنیاییەوە لە گروپە ھەرەمییەكاندا خۆی بەرھەم دەھێنێتەوە… بۆیە تەنیا ڕەوتی …
ئازادی بۆ ھەموو زیندانیان
ئازادی بۆ ھەموو زیندانیان لەبری دروشمی ھەڵاوێرانەی ” ئازادی بۆ ھەموو زیندانیانی ڕامیاریی” یا “ئازادی بۆ ھەموو ژنانی زیندانی ڕامیاریی”، پێویستە دروشمی “ئازادی بۆ ھەموو زیندانیان و داخستنی ھەموو زیندانەكان” بەرز بكەینەوە…. بە بۆچوونی من دروشمگەلی ” ئازادی بۆ ھەموو زیندانیانی ڕامیاریی” یا “ئازادی بۆ ھەموو ژنانی زیندانی ڕامیاریی” نادروستن، چونكە وەھا ئایدیایەك دەیەوێت زیندانیانی …
دەستتێكەڵكردنی سەرانی كورد لەتەك داگیركەران بەرەنجامی گرێبەستی چینایەتییە!
دەستتێكەڵكردنی سەرانی كورد لەتەك داگیركەران بەرەنجامی گرێبەستی چینایەتییە! بە بۆچوونی من لەبری ئەوەی كە خەریكی ئامۆژگاریكردنی سەركردەكان بین، باشترە دەستی ئەوان و دەستی دوژمنیش ببڕینەوە، بە واتایەكی دیكە جەماوەر خەریكی خۆڕێكخستن و جیاكردنەوەی ڕیزی خۆی بێت لە ڕیزی دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازان. چونكە ئامانج لە دەسەڵات تەنیا ملكەچپێكردنی جەماوەرە، ئیتر ئەگەر سەرانی ئەو دەسەڵاتە بە زمانی …
Continue reading “دەستتێكەڵكردنی سەرانی كورد لەتەك داگیركەران بەرەنجامی گرێبەستی چینایەتییە!”
ئایین و بەنگكەری
ئایین و بەنگكەری جیاوازی لەنێوان مەیخانە و پەرستگەدا نییە، چونكە ھەردووكیان ئامرازن بۆ بەرگرتن و گێڕانەوەی مرۆڤ لە كەتواربینی و بیركردنەوە و شۆرش … 2 August at 11:56 https://www.facebook.com/photo.php?fbid=346170085460247&set=a.110920258985232.16805.100002017764550&type=1&relevant_count=1&ref=nf
ڕامیاریی ھونەری سەروەریكردنە بەسەر كۆیلاندا، ڕامكارانیش كەسانێك كە خۆیان بە شیاوی ئەو سەروەربوون دەزانن
ڕامیاریی ھونەری سەروەریكردنە بەسەر كۆیلاندا، ڕامكارانیش كەسانێك كە خۆیان بە شیاوی ئەو سەروەربوون دەزانن ڕامكاریی لەپێناو بەدەستھێنانی دەسەڵاتدایە و دەسەڵاتیش بۆ چەپاندن (ملكەچپێكردن)ی مرۆڤەكانە، ھەر دەسەلاتخوازێكی دیكەش (چ من بم، چ تۆ بیت، چ كەسێكی دیكە بێت) بچێتە جێی دەسەڵاتدارانی ئێستا، ھەر بەو كارە ھەڵدەستینەوە، بۆیە، لەبری دروشمی بەرەو دەسەڵات، پێویستە دروشمی بروخێ دەسەلات، بروخێ …