Skip to content
ئایا ھیچ ئاژەڵێك ھەیە، كە ھەڵگری تایبەتمەندییە كولتوورییەكانی مرۆڤ بێت؟
پێموانییە ئەم وێناندنە گونجاو بێت، نە ھەموو تاكەكانی كورد وەك مەڕن، نە گورگ ھاوجۆری خۆی دەخوات، بە واتایەكی دیكە ھەموو تاكەكانی یا چین و توێژەكانی كورد چەوساوە نین، ھەروەھا خۆزگە ڕامكاران وەك گورگ ھاوسۆزی و ھاودەردییان بۆ ھاوجۆری خۆیان ھەبووایە و ھەرەوەزییانە پێكەوە خۆشی و ناخۆشی خۆیان بەشبكردایە… 31 July at 10:02
كاك ڕزگار ڕەزا چۆچانی، بەڕێزم، من بە پێچەوانەی تۆوە لە ھاوڕێ تاھیر دا شتێكم زۆر لەلا پەسەندە، ئەویش ئەوەیە، كە قەد ڕامیاری بانێكە و دوو ھەوا، یا دوو جۆر تەرازووی بۆ پێوانەی كەسەكان نییە…
بەڕێزم، ئەگەر كەمێك خۆمان ماندوو بكەین و دەربەست بین و سەربەخۆ لە دەرەوەی جەنجاڵی ماسمیدیا بیربكەینەوە، ئەوا بە ئاسانی دەتوانین دونیا بەبێ دەسەلاتی پارت و نوێنەرایەتی ڕامكاران و سەروەری سەرمایەداران وێنا بكەین…
ئەوەش تەنیا كاتێك مەیسەرە، كە تاكەكانی كۆمەڵگە متمانەیان بەخۆیان ھەبێت، كە كاری ھەرەوەزی لە كاری تاكەكەسیی، بەخۆبیركردنەوە لە گوێڕایەڵی كەسانی دیكە، پێكەوە بڕیاردان و جێبەجێكردن، باشترە لە فەرمانبردن بۆ فەرماندەران، ھەمووان نیوە تێر بن باشترە لە تێری كەمایەتییەك و برسیەتی زۆرینە.
بەڵام لەم بارەدا پانتاییەك بۆ سەروەری كەس بەسەر كەسانی دیكە و مشەخۆری ڕامكاران (ڕامیاران) و بەرتەریدان بەدەستەبژێرە ڕامیار و ڕۆشنبیر و ئایینییەكان نامێنێتەوە و پێناوێك بۆ جەنگ و سەرمایەپەرستی و زاڵبوونی مرۆڤ نامێنێتەوە. وەك وتم، ئەگەر تاكە چەوساوەكان ئامادەی گرتنەدەستی ژیان و چارەنووسیان بن.
ھەر ئاوا كە سەروەری مرۆڤ بەسەر ئەوانی دیكەدا بە ملكەچی ئەوانی دیكەوە پەیوەستە و ئەگەر ئامادە نەبن، سەرناگرێت، ھەرئاواش ئەوەی من دەیڵێم، ئەگەر تاكە چەوساوەكان ئامادەی بەكولتووركردنی نەبن، سەرناگرێت و ستەم و ژێردەستی و سەركوت و نایەكسانی بەردەوم دەبێت… 31 July at 10:13