ئەگەر بزووتنەوەی ناڕەزایەتی خەڵك، وەك بزووتنەوەیەكی كۆمەڵایەتی لەپێناو ئازادی و یەكسانی و دادپەروەری كۆمەلایەتی، وەك پێمەرجی سەركەوتن، خۆڕێكخستنی جەماوەری لە گروپە خۆجێیی (لۆكاڵی)ی و تۆڕە سەرتاسەرییەكاندا خۆی ڕێكنەخات، بەدڵنییاییەوە شكستی ئەم جارە لە شكستەكانی پێشوو سەختر و خوێناوی تر دەبێت…
گروپە ڕامیارییەكان لەپێناو زاڵبوونی خۆیان بەسەر بزووتنەوەكاندا، ھەردەم خەریكی جیاوازی دروستكردن و دوورخستنەوەی جەماوەرن لە خۆھوشیاریی و خۆڕێكخستن و خۆبیركردنەوە و خۆبڕیاردان و خۆدەستبەكاربوون.
چونكە كاتێك كە جەماوەری ناڕازی بەرەو پێكھێنانی گروپە خۆجێی و تۆڕە كۆمەڵایەتییە سەرتاسەررییە سەربەخۆكان ھەنگاوی نا، ئیتر بازاری پارتبازی و سەرۆكێن و دەسەڵاتخوازی ڕامیارییە مشەخۆرەكان بەرەو چۆڵ بوون و مایەپووچی دەڕوات.
با ھەموومان ھەر كەسە لە جێی خۆیەوە؛ كرێكار، جوتیار، مامۆستا، فەرمانبەر، خوێندكار، خانەنشین، پەككەوتە، خزمەتگوزار، لە گروپی خۆجێی و ڕێكخراوی سەربەخۆی خۆماندا خۆمان ڕێكبخەین و لەسەر بنەمای خەباتی شۆڕشگێڕانە (خەباتی ڕاستەخۆ) لەنێو ماڵ و گەڕەك و كێڵگە و گوند و شارەكاندا، خۆمان بەرەو ڕاپەڕینێكی سەرتاسەری سەربەۆخۆ ئامادە بكەین و بوار نەدەین جارێكی دیكە پارتەكان و دەستەبژێرەكان (نخبە) و پارلەمانتارەكان خەبات و تێكۆشانمان بەلارێدا بەرن و بیكەنە بەردەبازی گەیشتنیان بە خانەنشینی پارلەمان و دەسەلات