Skip to content
كاردانەوەی یەكگرتووی ئیسلامی بەرامبەر ڕزگاربوونی خۆراوای كوردستان و ئەركی ئێمە
گرفتەكە لەوەدا نییە، كە یەكگرتوو یا ھەر گروپێكی ئیسلامی بەو جۆرە ناومان دەبەن، ئەو كارەی ئەوان دەیكەن بۆ خۆیان زۆر دروستە، چونكە ئیسلامییەك ئیتر چ یەكگرتوو بێت یا سوپای ئازادی سەربە توركیە و سعودیە، بۆ خوا و حۆریەكانی بەھەشت خۆیان بەكوشت دەدەن و پێیان دەگوترێت شەھید.
شەھید واژەیەكی پیرۆزكراوی نێو ئایینی ئیسلامە، بەڵكو گرفتەكە لەوەدایە، كەسانێك كە پاگەندەی ئازادیخوازیی و یەكسانیخوازیی و دادپەوەریی كۆمەڵایەتی لەسەر گۆی زەوی دەكەن، خۆیان یا كەسانی دیكە بە شەھید ناویان بەرن. چونكە ئەو ئازیزانە خۆیان نە بۆ دەسەڵاتی خوا و نە بۆ حۆرییەكانی بەھەشت بەكوشت نەداوە و نادەن.
ژنانێك كە لە ڕیزی گەریلاكاندا خۆیان بەكوشت دەدەن، پێش ھەموو شتێك ئەوەیان ڕەتكردووەتەوە، كە ببنە كەنیزەی پاش حۆریەكان بۆ پیاوانی بەھەشت، پاشان لەپێناو ئازادیدا ژیانی خۆیان بەختدەكەن.
بۆیە گرفتەكە لە ئێمەدایە ئەگەر ئەوان بە شەھید بزانین، چونكە واژەی شەھید سووكایەتییە بە كەسێك كە لەپێناو ئازادی مرۆڤ لە دەسەڵاتی پوچگەرایی خوای ئەفسانەكان و خواكانی سەرزەوی خۆیان بەكوشت دەدەن…
ئەگەر واز لەمەش بھێنین، دەبێت ئەو پرسیارە لە خۆمان بكەین، چۆن چەكدارانی پارتی بەعس شەھید بن و ئێمەش خۆمان ھەر بەو ناوە بناسێنین…
ڕاستە ئەوان شەھیدن بۆ پوچگەرایی و حۆرییە خەیاڵییەكانی بەھەشت، ئازیزانی ئێمەش گیانبختكردووی پێناو ئازادی و یەكسانی و دادپەوەریین..
ئایا لە وەھا بارێكدا ئەوان بەھەڵە ئاوایان نووسیوە یا ئێمە بەھەڵە خۆمان ناودەبیەن؟؟؟؟؟