ژیان لە سایەی یاساكانی سروشتدا July 16 at 11:25am ئەگەر لە ھەناسەدان و جوڵە واوەتر پێناسەیەك بۆ ژیان بكەین، ئەوا بریتییە لە كۆمەڵێك پەیوەندی كۆمەڵایەتیی خۆھەڵبژێڕانە، كە ئازادی تاك دەكەنە بنەمای ئازادی كۆمەڵ. https://www.facebook.com/photo.php?fbid=265589556875742&set=at.237601599674538.38442.236694913098540.100001307255743&type=1&relevant_count=1&ref=nf
Monthly Archives: August 2012
جوانیناسی و ئازادی پۆشاكپۆشین
جوانیناسی و ئازادی پۆشاكپۆشین ١٥/٠٧/٢٠١٢ سڵاو، ئەگەر پرسەكە سەپاندنی پۆشاك بێت، ئەوا ھەموو كەسێكی ئازادیخواز دژی زۆرداری دەبێت! بەڵام ئەگەر پرسەكە ئازادی پۆشینی پۆشاك بێت، ئەوا كەسمان مافی ئەوەمان نییە، بڵین كامیان دروستە! ئەگەریش مەبەست لە جوانی پۆشاك بێت، ئەوا دیسانەوە شتێكی نەگۆڕ نییە و جوانیناسی لە كەسیكەوە بۆ كەسیكی دیكە دەگۆریت. مەرج نییە، ئەوەی …
دەسەڵات و ئاژەڵدۆستی
دەسەڵات و ئاژەڵدۆستی ١٢/٠٧/٢٠١٢ ئەوەی كە وڵاتانی بە كافر ناسراو، ڕێز لە ئاژەڵ دەگرن، بەرھەمی چاكی دەسەڵاتەكان نییە، بەڵكو بەرھەمی خەباتی ژینگەپارێزان و ئاژەڵدۆستانە، لەوانە بەرەی ڕزگاری ئاژەڵ (Animal Liberation Front)، بەڵام نابێت ئەوەشمان لەبیر بچێت, كە باخچەی ئاژەڵ، خزمەتكردن نییە بە ئاژەڵ و ناچێتە خانەی ئاژەڵدۆستی، بەڵكو ئاژەڵئازاریی و زیندانكردنی ئاژەڵە… بۆیە پێویستە بۆچوون …
پشتپەردەی سكاڵای حككع و تاكتیكی (ینك)
پشتپەردەی سكاڵای حككع و تاكتیكی (ینك) ئەم ڕۆژانە سەرانی پارتی كۆمونیستی كرێكاری عیراق/ كوردستان (حككع و حككا) ھەڵایەكی جادووگەرانەیان بەڕێخستووە، كە بریتییە لە دڵخۆشییدانەوەی ئەندامان و كەسوكاری گیانبەختكردووانی 2000/7/14 بەڵام نابێت، ھاوڕێیانی ئەو پێنج گیانبەختكردووە، دڵ بە تاكتیكەكانی (ینك) خۆش بكەن و ھاوسەنگەریی دەسەلاتی ئەو بكەن، چونكە نەوشیروان ئەوكات ئەندامی (ینك) بوو، نەك بابایەكی نەناس …
زبڵدانی دەوڵەتمەندان و خوانی ھەژاران
زبڵدانی دەوڵەتمەندان و خوانی ھەژاران بێجگە لەوەی كە لە كاتێكدا كە دەسەڵاتداران و سەرمایەداران لەسەر ئەو خوانانە دەلەوەڕێن، دەیان ھەزار منداڵ لەو كاتەدا لەبەر نەبوونی پاروەنانێك لە برسا دەمرن، سەر خوانەكەشیان بە گۆشتی دەیان ئاژەڵ و باڵداری كوژراو لە چەشنی ئەو منداڵە مردووانە ڕیزكراون، ئا لێرەوە دڕندەیی دەستپێدەكات، سەرەتا ئاژەڵەكان و پاشان مرۆڤەكان، ئەوە ڕووی …
زمانی دایك؛ ناسیونالیزم و شۆڤێنیزم
زمانی دایك؛ ناسیونالیزم و شۆڤێنیزم ئازیزانم، ئێران- نووسین یا كوردستان- نووسین ھیچ لە ڕەوایەتی خوێندنی زمانی دایك ناگۆڕن، ھەروا ھیچ لە سیستەمی ھیرارشیانەی خوێندن و توندوتیژی بەرامبەر مناڵان ناگۆڕیت، ھیچ لە جیاوازی چینایەتییان ناگۆڕێت، ھەروەھا وشەی كوردستان قەدەخە نییە، بەڵكو ئەوەی كە قەدەخەیە، ئازادی، و دادپەروەرییە …. تكایە ئایدیۆلۆجیای ناسیونالیزم لەژێر پەردەی دەربرینی ئێش و …
ڕۆژوو، ئایین و تەندروستی
ڕۆژوو، ئایین و تەندروستی ڕۆژوو زیانبەخش نییە، بەڵكو ئەوە ڕۆژی ئایننەكانە (بە دیاریكراوی ڕۆژووی ئیسلامی) زیانبەخشە، چونكە كاتێك كە جەستە پێویستی بە پشوودان و ئەنجدامدانی كارەخۆییەكانییەتی، موسولمانان، نیشاستە و پرۆتین و چەوری دەكەنە گەدەوە، كاتێكیش كە جەستە پێویستی بە وزەیە، ئەوان نان ناخۆن و ئاو ناخۆنەوە وخۆیان وشك دەكەنەوە. ئەگینا ڕۆژووی وەك ئەوەی یوگیستەكان (كەسانێك …
خەبات و چەك و میلیشیا
خەبات و چەك و میلیشیا مەخابن، كە تاكی كورد ناتوانێت ئەزموونگیری لە بیھوودەی چەك و میلیشیات وەربگرێت، دوو ساڵ لەمەوبەر مانگرتنی سەرتاسەری كوردستان بەشی ئێران نیشانی دا كە تەنیا خەباتی جەماوەریی و مانگرتن و خەباتی سەر شەقامەكان كارایە و بەس. چونكە كاتێك كە ئێمە (بڕنەو)مان ھەبوو، دوژمنان تانكیان ھەبوو، كاتێك كە ئێمە ئاڕپیچیمان ھەبوو، ئەوان …
ڕێشەی توندوتیژی ڕەگەزیی لە كولتووری كۆمەڵگەدایە
ڕێشەی توندوتیژی گرنگ نییە، چەندێك ھات و ھاوار بكەن، كە شەرمە و داڕزینە، گرنگ ئەوەیە كە بوێری ئەوەتان ھەبێت، پەنجە بخەنە سەر ئەوەی كە ڕیشەی ئەو توندوتیژییە بەرامبەر ژنان و مناڵان و تەنانەت پیاوانی لاواز ئەندام لە كوڵتووری كومەڵگەكەماندایە، ئەو كات دەتوانین بیر لە گۆڕان و ڕێگەچارە بكەیەنەوە، بەڵام تاوەكو ڕەخنەگران لە توندوتیژی لە ھەوڵی …
Continue reading “ڕێشەی توندوتیژی ڕەگەزیی لە كولتووری كۆمەڵگەدایە”
من ھەر دەڕۆم
من ھەر دەڕۆم گۆڕانی CHRIS DE BURGH وەرگێڕانی : ھەژێن دەڕۆمە دوورگەیەك جێیەك کە خۆر هەردەم درەخشانە و مانگ لەسەر پشتی دەریا سوارە کاتێك دەڕۆم، ئەو زنجیرانەی لە ڕۆیشتن دەمگێڕنەوە فڕێدەدەم کاتی ئەوە هاتووە، گیانم ئازاد بکەم بەڵێ … دەڕۆم لەوێ لەتەنیشت جۆگەیەکی کوێستانی خانوویەکی بەردین چێدەکەم و بە داری سەر و کاج و سنەوبەر …