تا دەوڵەت [ سەروەریی چینایەتی] و سیستەمی مشەخۆریی ھەبێت، تا بۆشاییەك بۆ كایەی ڕامیاریی و پارتایەتی لە ئارادابێت، خەونەكانی ئێمە پەژموردەدەمێننەوە، كاتێك كە خەونەكانی ئێمە بوونە كەتوارێكی كۆمەڵایەتی، ئەوە ئەو كاتەیە، كە دەوڵەت [سەروەریی چینایەتی] و سیستەمی مشەخۆریی و كایەی رامیاریی، پێداویستی و بیانووی مانەوەی خۆیان لەدەستداوە و بوونەنە ئەفسانەیەك لە ڕابوردووی مرۆڤایەتییدا، بەڵێ ئا لەوێدایە كە خەیاڵە ژیاندۆستەتانی ئێمە دەبنە كەتوار و ھونەر دەبێتە گۆرانی شادیبەخش بۆ ژیان و مرۆڤی ئازاد دەتوانێت ھەموو ساتێك لە كەتواردا خەونەكانی بژێت …