دونیای ڕامیاریی لەسەر دەبڵ مۆراڵی ڕۆنراوە، ئەگەر بمانەوێت تایبەتمەنییەکی مۆڕاڵیی پێببەخشین، ئەوا سەراپای دەرووخێت. لەبەرئەوە دوو ڕێگە زیاترمان لەپێش نییە؛ یا پشتکردنە ڕامیاریی و گەڕانەوە بۆ مۆڕاڵ، یا پشتکردنە مۆڕاڵ و وەرگۆڕان و ڕوونان لە ڕامیاریی.

بە بۆچوونی من ئەو ڕامیارەی کە پاگەندەی پابەندبوونی مۆڕاڵ و هەبوونی مۆراڵ دەکات، لە هەموو ڕامیارەکان ساختەچیترە، بەڵام ئەوانەی کە پێیانوایە ڕامیارانی ئێستا لە ڕامیاریی تێنەگەییشتوون، یا ئەوەتا خۆیان لە گێڵی دەدەن و بەخۆیان لە ڕامیاریی تێنەگەییشتوون، یا لە ڕامیارانی خۆ بە مۆرالیستزان، ساختەچیترن..