سیستەمی پەروەردە و خوێندن لەسایەی سەرمایەداریدا سیستەمێکی قوچکەییە، واتە مامۆستا و سیستەمەکەی خوان و فێریاریش کۆیلە. ئەمە پێداویستی وەڵامدانەوەیە بە سیستەمی قوچکەیی چینایەتییە، بۆ ئەوانەی کە بە ئانیشك خۆیان دەبەنە پێشەوە، وەها سیستەمێك ئایدیالە و بۆ ئەوانی دیکە کە ئارەزوومەندییان لێی نییە، سەربازیییەکی زۆررەملێ، لەبەرئەوە ناکرێت لەوەزیاتر چاوەڕوانیمان لە سیستەمی پەروەردە و خوێندنی چینایەتی هەبێت، کە هەر لە سەرەتاوە، ئامانجی ئامادەکردنی کرێکار و فەرمانبەر و بەڕێوەبەری ئاراستەکراو و دەستەمۆیە بۆ بازاری سوودپەرستی.