ئەگەر ھۆنەرانە بۆ جوانی باڵندەكان بڕوانین، ئەوا تەنیا لە ئازادیدا جوانیان بەرجەستە دەبێت و من ئاوا تێدەگەم، كە خوێندنیان لەنێو قەفەزدا، ‘ قانیع’ئاسا تەنیا شیوەنی ئازادییە، بە واتایەكی دیكە، شیوەنی تەمەنی لەدەستچووی نێو بەندیخانەیە ..