سروودی هاوپشتی*
بێرتۆلد برێخت
و. لە فاسییەوە : ھەژێن
ده هه‌سته، له‌بیرت بێ !
كه هێزت له چیدایه
گه‌ر تێری یا برسی
ده هه‌سته، له‌بیرت بێ !
هێز له هاوپشتیدایه
ئه‌ی ڕه‌ش! سپی! سوور و زه‌رد !
ئه‌و شه‌ڕه فڕێده لاوه
شه‌ڕی گه‌لان له‌پێناو چییه؟
سوودی دوژمن به‌ولاوه
ده هه‌سته، له‌بیرت بێ !
كه هێزت له چیدایه
گه‌ر تێری یا برسی
ده هه‌سته، له‌بیرت بێ !
هێز له هاوپشتیدایه
گه‌ر لهنێوچێت شیوی خه‌م
له هه‌وڵی من و تۆدایه
كه تۆ ببیته نه‌یارم
بۆ ڕیزی خۆت بێهێزییه
ده هه‌سته، له‌بیرت بێ !
كه هێزت له چیدایه
گه‌ر تێری یا برسی
ده هه‌سته، له‌بیرت بێ !
هێز له هاوپشتیدایه
شادن به ناكۆكیمان
خاوه‌نكار و سه‌روه‌ران
تا دووبه‌ره‌كی هه‌بێت
فه‌رمانڕه‌وا ده‌بن ئه‌وان
ده هه‌سته، له‌بیرت بێ !
كه هێزت له چیدایه
گه‌ر تێری یا برسی
ده هه‌سته، له‌بیرت بێ !
هێز له هاوپشتیدایه
یه‌كگرن ئه‌ی كارگه‌ران
تا ئازاد بن له زیندان
سوپای زۆرینه، بجه‌نگه
دژی سه‌ركوتی سه‌روه‌ران
ده هه‌سته، له‌بیرت بێ !
كه هێزت له چیدایه
گه‌ر تێری یا برسی
ده هه‌سته، له‌بیرت بێ !
هێز له هاوپشتیدایه
* له‌سه‌ر ئاوازی بنه‌ڕه‌تی سرووده‌كه وتراوه، كه دانراوی «ئایسله‌ر»ە و له (سرودهای در ستایش و اشعار دیگر) وه‌رگیراوه و له فارسییه‌وه وه‌رگێڕدراوه. پێشتر له ژماره (٦)ی «گۆڤاری هونه‌ری ژیله‌مۆ»دا بڵاوكراوه‌ته‌وه