ئازادی بۆ ھەموو زیندانیان

ئازادی بۆ ھەموو زیندانیان

لەبری دروشمی ھەڵاوێرانەی ” ئازادی بۆ ھەموو زیندانیانی ڕامیاریی” یا “ئازادی بۆ ھەموو ژنانی زیندانی ڕامیاریی”، پێویستە دروشمی “ئازادی بۆ ھەموو زیندانیان و داخستنی ھەموو زیندانەكان” بەرز بكەینەوە….

بە بۆچوونی من دروشمگەلی  ” ئازادی بۆ ھەموو زیندانیانی ڕامیاریی” یا “ئازادی بۆ ھەموو ژنانی زیندانی ڕامیاریی” نادروستن، چونكە وەھا ئایدیایەك دەیەوێت زیندانیانی كۆمەڵایەتی، كە بەرھەمی نایەكسانی و نادادوەریی كۆمەڵایەتیین، ھەڵاوێر بكات و لە بەرامبەردا زیندانیانی پاشڕەوی گروپە ڕامیارییەكان باڵاتر نیشان بدات و لەنێو خودی زینداندا لە ڕێگەی ئەم جۆرە بۆچوونانەوە، مۆری تاوانباری لە نێوچەوانی ناڕامیارییەكان بدات و پاساو بۆ سزا و داوەرییەكانی دەسەلات بھێنێتەوە….

ھەر بۆیە پێویستە ڕواڵەتییانە لە زیندانیان نەڕوانین و بەڵكو لە كڕۆكی بوونی زیندان و سزای زیندانیبوون بكۆڵینەوە.

ھەموو زیندانییەك كە لەسەر دزی، كوشتن، یا ھەر پرسێكی كۆمەڵایەتی دیكە بەندكرابێت، بەرھەمی سیستەمی ڕامیارییە، بە واتایەكی دیكە ھەموو گرفت و لادانە كۆمەڵایەتییەكان بەرھەمی چەپاندنی كۆمەڵگەن لەلایەن سیستەمی ڕامیاریییەوە، ئیتر ئەو سیسەمە دەرەبەگایەتی بێت یا سیستەمی نوێنەرایەتی پارلەمانی یا كۆمونیستی پارتیی…

چونكە سیستەمی سەروو خەڵكی بۆ ئەوەی ببێتە بەشێك لە بیركردنەوە و كولتووری كۆمەڵگە، پێویستی بە تێكشاكانی بەھا و نۆرمە كۆمەلایەتییە ئازادەكان ھەیە. ئەمەش پێویستی بە جێخستن و باوكردنی بۆچوونی كۆنەپەرستانەیە لە دووتوێی دروشمی بریقەداردا.  ھەر بۆیە پێویستە لە پشتپەردەی ئە دروشمانە بكۆڵینەوە و لە جیھانبینی و فەلسەفەیەك وردبینەوە، كە پاشینەی ئەم دروشمانە پێكدەھێنیت …

ئەوی بە وردەكاری و چاوی ڕەخنەوە ئەم دروشمگەلە بخوێنێتەوە، ئەم پرسیارانەی بە خەیاڵدا دێت:

ئەی ژنانێكی زیندانی كە ڕامیار نین، چی؟

ئەی پیاوانێكی زیندانی كە ڕامیار نین، چی؟

ئەی پیاوانی زیندانیی ڕامیار چی؟

ئەی منالان و لاوانی ناڕامیار چی؟

ئایا وەھا دروشمێك بیانوو و پاساو ناداتە دەست سەروەران تاوەكو كەسانی چالاك و بەرھەڵستكار بە تاوانی دیكەی ناڕامیاریی زیندانی بكات و لە سێدارە بدات؟

لەم بارەوە مێژووی سەرمایەداریی پڕیەتی لە نموونەی زیندوو، كە لێرەدا لەبەر درێژی لیستەكەی تەنیا ناوی چەند كەسێكیان بیری خوێنەر دەخەمەوە…

( جەوھیل )ی سرودبێژی یەكێتییە كرێكارییەكان، كە لەلایەن سیستەمی پۆلیسی ئەمەریكاوە تۆمەتبار كرا و لەلایەن دادگەكانی سیستەمی دێمۆكراتی پارلەمانییەوە سزا درا و لە سێدارە درا!

(كاروان عوسمان) گۆرانیبێژی ئازادی و یەكسانی و دادپەروەی بۆ كوردستان، لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە تاوانبار كرا و  لە سێدارە درا !!!

نازم حیكمەتی ھۆنەر، كە زۆربەی تەمەنی بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە زیندان ئاخێنرا !!!

ئەبو جەمال كە بیست ساڵ زیاترە لە زیندانی دیمۆكراتی پارلەمانی ئەمەریكادایە و ھەڕەشەی لەسێدارەدانی لەسەرە!!!!

سەدان و ھەزاران ژن لە زیندانەكانی دەوڵەتەكانی ھەر پێنج كیشوەر (قاڕە)ەكانی جیھاندا، بە تۆمەتی جۆراوجۆری مۆڕاڵی جوانترین و ناسكترین چركەساتەكانی ژیانیان لە سیاچاڵەكانی سەروەری سەرمایەدا دەژمێرن !!!

ئایا بە چاوگێڕانێك بە چواردەوری خۆماندا، ھێشتا دەتوانین ڕێگە بە خۆمان بدەین، كە دروشمگەلی دەستەبژێرانەی ئاوا بەرز بكەینەوە؟؟؟؟

 

 

 

دەستتێكەڵكردنی سەرانی كورد لەتەك داگیركەران بەرەنجامی گرێبەستی چینایەتییە!

دەستتێكەڵكردنی سەرانی كورد لەتەك داگیركەران بەرەنجامی گرێبەستی چینایەتییە!

بە بۆچوونی من لەبری ئەوەی كە خەریكی ئامۆژگاریكردنی سەركردەكان بین، باشترە دەستی ئەوان و دەستی دوژمنیش ببڕینەوە، بە واتایەكی دیكە جەماوەر خەریكی خۆڕێكخستن و جیاكردنەوەی ڕیزی خۆی بێت لە ڕیزی دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازان.

چونكە ئامانج لە دەسەڵات تەنیا ملكەچپێكردنی جەماوەرە، ئیتر ئەگەر سەرانی ئەو دەسەڵاتە بە زمانی ئەو جەماوەرە ژێردەستەیە قسە بكەن یا بە زمانێكی دیكە…

ھەروەھا سەرانی دەسەڵاتی بۆرجوازی كورد بە دەستتێكەوڵاكردنیان لەتەك دەسەلاتدارانی داگیركەری كوردستان، ھیچ دژەخونییەك (خیانەتێك) لە جەماوەری ژێردەستەی خۆشباوەڕ ناكەن، ئەوان ئەركی سەرشانیانە پشتیوانی لە ھاوچینە بۆرجواكانیان بكەن. بەڵكو ئەوە جەماوەری خۆشباوەڕە كە ناھوشیارە، لەبری پشتیوانی لە ھاوچینە چەوساوەكانی، پشت بە دەسەلاتداران دەبەستێت و بەدیھێنانی خۆزگەكانی دەداتە دەستی دەسەڵاتداران و چاوەڕوانی لەدایكبوونی سەرۆك و سەركردەی چاك دەمێننەوە… Sunday at 03:35

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=3197992163228&set=a.1310295691996.40733.1668740082&type=1&relevant_count=1&ref=nf

 

 

 

ئایین و بەنگكەری

ئایین و بەنگكەری

جیاوازی لەنێوان مەیخانە و پەرستگەدا نییە، چونكە ھەردووكیان ئامرازن بۆ بەرگرتن و گێڕانەوەی مرۆڤ لە كەتواربینی و بیركردنەوە و شۆرش … 2 August at 11:56

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=346170085460247&set=a.110920258985232.16805.100002017764550&type=1&relevant_count=1&ref=nf

 

 

 

ڕامیاریی ھونەری سەروەریكردنە بەسەر كۆیلاندا، ڕامكارانیش كەسانێك كە خۆیان بە شیاوی ئەو سەروەربوون دەزانن

ڕامیاریی ھونەری سەروەریكردنە بەسەر كۆیلاندا، ڕامكارانیش كەسانێك كە خۆیان بە شیاوی ئەو سەروەربوون دەزانن

ڕامكاریی لەپێناو بەدەستھێنانی دەسەڵاتدایە و دەسەڵاتیش بۆ چەپاندن (ملكەچپێكردن)ی مرۆڤەكانە، ھەر دەسەلاتخوازێكی دیكەش (چ من بم، چ تۆ بیت، چ كەسێكی دیكە بێت) بچێتە جێی دەسەڵاتدارانی ئێستا، ھەر بەو كارە ھەڵدەستینەوە، بۆیە، لەبری دروشمی بەرەو دەسەڵات، پێویستە دروشمی بروخێ دەسەلات، بروخێ دەوڵەت بەرز بكەینەوە.

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=378548305544842&set=a.166033986796276.43757.166029613463380&type=1&ref=nf

 

 

 

جوانی و بەھای مرۆڤەكان

جوانی و بەھای مرۆڤەكان

جوانی مرۆڤ، دوو جۆرە، جوانی كاتی (ڕوخسار)، جوانی ھەمیشەیی (ناوەڕۆك)، كە تا مەعریفە و ھوشیاری و زانستی مرۆڤ ھەڵكشێت و بەتەمنتر بێت، بەرەو لوتكە ھەڵدەكشێت و دەبێتە ھۆی شانازی بۆ خاوەنەكەی.

بەڵام جوانی ڕوخسارەكی لەتەك بەتەمەنبووندا دەڕوخێت و دەبێتە مایەی ئاخھەڵكێشانی خاوەنەكەی، ھەڵبەتە بێجگە لەوەی كە لە بازاری سەرمایەداریدا جوانیش بووەتە كاڵا و بازرگانی پێوەدەكرێت و لە كۆشكی داراكاندا جوانان وەك كەنیزەك ڕادەگیردرێن، كە جۆرێكە لە نۆژەنكردنەوەی كۆیلەتی و بازرگانی بە مرۆڤەوە. 2 August at 07:41

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=187273791404226&set=a.122384321226507.21524.100003648191790&type=1&relevant_count=1&ref=nf

 

 

 

خۆشباوەڕی بە دەسەڵات و نوێنەرایەتی پارتەكان

خۆشباوەڕی بە دەسەڵات و نوێنەرایەتی پارتەكان

بەدڵنیاییەوە، تاوەكو تاكە چەوساوەكان چاوەڕێی بەزەیی دەسەڵات یا فریاگوزاری پارتەكان و دەستەبژێرەكان و نوێنەرە ڕامكارەكانی پارلەمان بن، ئەوا تەنیا بینەری نادەربەستی دووبارەبوونەوەی ڕووداوەكان دەبین.

بەڵام ھەر كات تاكەكان بڕوا و متمانەیان بەخۆیان پەیداكردەوە و بڕیاریان دا، كە بە خۆیان بیر بكەنەوە، بە خۆیان بڕیاربدەن و بەخۆیان جێبەجێی بكەن، ئەو كات كۆی ئەو بڕیارە ئازاد و سەربەخۆییانە، تان و پۆی كۆمەڵگەیەكی ئازاد و یەكسان و دادپەروەر پێدەھێنێت و سەركوت و نایەكسانی و نادادوەری دەبنە بەشێك لە ئەفسانەكانی ڕابوردوو… 1 August at 08:59

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=3188659129908&set=a.1310295691996.40733.1668740082&type=1&relevant_count=1&ref=nf

 

 

 

چارەسەری نوێنەرانی خوا بۆ قەیرانی ئابووری و كەمبوونی خۆراك*

چارەسەری نوێنەرانی خوا بۆ قەیرانی ئابووری و كەمبوونی خۆراك*

ئەگەر خەڵكی ئێران گوێڕایەكی ئایەتوڵڵا و مەلاكان بن و بۆ قەرەبوو و بەرگەگرتنی قەیرانی كەمی خۆراك و گرانی شمەك و نەبوونی ھێلكە و پێداویستییەكانی دیكە، ھەموو ڕۆژێك ھەر ئەشكەنەی پیاز بخۆن، لیستی خەرجی ڕۆژانە و مانگانەیان بەم جۆرەی خوارەوە دەبێت

نرخی ئەشكەنەی پیاز لە مانگێكدا بۆ خێزانێكی چوار كەسی

٦ دانە ھێلكە = ٢١٠٠ تمەن

٢/١ نیوكیلۆ پەیاتە=٩٠٠ تمەن

١٠٠ گرام كەرێ = ٨٠٠ تمەن

١٠٠ گرام پیاز = ٢٠٠ تمەن و وردەیەك

ئارد و مەرزنجوش و پێپەر و خوێ و زەردەچەوە = ٥٠٠ تمەن

٦ دانە نانی لەواشە = ١٢٠٠ تمەن

بەم جۆرە، ھەر ژەمەخواردنێك خەرجەكەی ٥٩٠٠ تمەن دەبێت، ئەگەر جاران دوو ژەمەخواردن بۆ ڕۆژێكی بكەین و ئەوسا جاران ٣٠ ڕۆژی بكەین، سەرەنجامی دوو ژەمەخواردن لە ھەر ڕۆژێكدا بۆ تەواوی مانگەكە = ٣٥٤،٠٠٠ سێ سەد و پەنجاوچوار ھەزار تمەن، ئەمە لە كاتێكدا كە كرێی مانگانەی كرێكارێك لە ئێران ٣٨٩،٧٥٤ سێ سەد و ھەشتاونۆ ھەزار و حەوت سەد و پەنجاوچوار تمەنە ….

ئیتر با كرێ خانوو و و پارەی ئاو و كارەبا و كرێی ھاتووچۆ و خەرجی خوێندنی منالان و خەرجی سووتەمەنی و پۆشاك و خەرجی پزیشك و دەرمان و خەرجی لابەلایی گرفتەكانی دیكەی ڕۆژانەی خێزانە كەم دەرامەتەكانی ئێران لەولاوە بوەستن.

* ئەمە خەرجی ئەو خواردنە ھەرزانەیە، كە ئیمامی ئیسلام لە ئێران ھەژاران بەوە ئامۆژگاری دەكات، تاوەكو بەرگەی نەبوونی خواردن و گرانی بگرن.

 

 

 

دیوی ڕاستەقینەی شێوەنی پارتی چەپ و سەوزی ئاڵمان بۆ كۆچەران

دیوی ڕاستەقینەی شێوەنی پارتی چەپ و سەوزی ئاڵمان بۆ كۆچەران

ھەر ئەو چەپە پارتییەی ئاڵمان ، بۆ پرسی بریندارانی كیمیابارانی ھەڵەبجە و خۆم كە یەكێكم لەوان، بە بەڵگەوە نامەیەكم ئاراستەی سەرۆككۆمار و سەرۆكشالیاران و فراكسیۆنەكانی نێوپارلەمانی ئاڵمانی كرد، بەداخەوە بێجگە لە سەرۆككۆمار و سەرۆكشالیاران و فراكسیۆنی كە وەڵامەكەشیان پۆزەتیڤ نەبوو، نە چەپە پارتی و نە سەوزە پارتی و نە سۆشیال دێمۆكرات و نە پارتی لیبراڵەكان، تەنانەت وەڵامی نیگەتیڤیشیان نەدامەوە…

بە بۆچوونی من ئەو باسانەی (چەپە پارتی ئاڵمان) و (سەوزە پارتی ئاڵمان) و (پارتی سۆشیال دێمكراتی ئاڵمان) و (پارتی لیبراڵ دێمۆكراتی ئاڵمان) تەنیا بۆ فریودانی خەڵكن و لە نێوەڕۆكدا لەتەك پارتە دەستی ڕاستەكاندا جیاوازییان نییە…

ھەڵبەتە لێرەدا مەبەستم كەمگرتنی باسەكەی تۆ و ڤیدیۆكەی تۆ نییە، بەڵكو مەبەستم تەنیا ئاشناكردنی خوێنەری كوردە بە ڕاستی و كردەوەی (چەپە پارتی ئاڵمان) و (سەوزە پارتی ئاڵمان)، كە دێوجامەی سۆشیالیزم و ژینگەپارێزییان پۆشیوە!!! 31 July at 15:26

https://www.facebook.com/muxtar.kerimi/posts/299409783490650

ئایا ھیچ ئاژەڵێك ھەیە، كە ھەڵگری تایبەتمەندییە كولتوورییەكانی مرۆڤ بێت؟

ئایا ھیچ ئاژەڵێك ھەیە، كە ھەڵگری تایبەتمەندییە كولتوورییەكانی مرۆڤ بێت؟

پێموانییە ئەم وێناندنە گونجاو بێت، نە ھەموو تاكەكانی كورد وەك مەڕن، نە گورگ ھاوجۆری خۆی دەخوات، بە واتایەكی دیكە ھەموو تاكەكانی یا چین و توێژەكانی كورد چەوساوە نین، ھەروەھا خۆزگە ڕامكاران وەك گورگ ھاوسۆزی و ھاودەردییان بۆ ھاوجۆری خۆیان ھەبووایە و ھەرەوەزییانە پێكەوە خۆشی و ناخۆشی خۆیان بەشبكردایە… 31 July at 10:02

كاك ڕزگار ڕەزا چۆچانی، بەڕێزم، من بە پێچەوانەی تۆوە لە ھاوڕێ تاھیر دا شتێكم زۆر لەلا پەسەندە، ئەویش ئەوەیە، كە قەد ڕامیاری بانێكە و دوو ھەوا، یا دوو جۆر تەرازووی بۆ پێوانەی كەسەكان نییە…

بەڕێزم، ئەگەر كەمێك خۆمان ماندوو بكەین و دەربەست بین و سەربەخۆ لە دەرەوەی جەنجاڵی ماسمیدیا بیربكەینەوە، ئەوا بە ئاسانی دەتوانین دونیا بەبێ دەسەلاتی پارت و نوێنەرایەتی ڕامكاران و سەروەری سەرمایەداران وێنا بكەین…

ئەوەش تەنیا كاتێك مەیسەرە، كە تاكەكانی كۆمەڵگە متمانەیان بەخۆیان ھەبێت، كە كاری ھەرەوەزی لە كاری تاكەكەسیی، بەخۆبیركردنەوە لە گوێڕایەڵی كەسانی دیكە، پێكەوە بڕیاردان و جێبەجێكردن، باشترە لە فەرمانبردن بۆ فەرماندەران، ھەمووان نیوە تێر بن باشترە لە تێری كەمایەتییەك و برسیەتی زۆرینە.

بەڵام لەم بارەدا پانتاییەك بۆ سەروەری كەس بەسەر كەسانی دیكە و مشەخۆری ڕامكاران (ڕامیاران) و بەرتەریدان بەدەستەبژێرە ڕامیار و ڕۆشنبیر و ئایینییەكان  نامێنێتەوە و پێناوێك بۆ جەنگ و سەرمایەپەرستی و زاڵبوونی مرۆڤ نامێنێتەوە. وەك وتم، ئەگەر تاكە چەوساوەكان ئامادەی گرتنەدەستی ژیان و چارەنووسیان بن.

ھەر ئاوا كە سەروەری مرۆڤ بەسەر ئەوانی دیكەدا بە ملكەچی ئەوانی دیكەوە پەیوەستە و ئەگەر ئامادە نەبن، سەرناگرێت، ھەرئاواش ئەوەی من دەیڵێم، ئەگەر تاكە چەوساوەكان ئامادەی بەكولتووركردنی نەبن، سەرناگرێت و ستەم و ژێردەستی و سەركوت و نایەكسانی بەردەوم دەبێت… 31 July at 10:13

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=381778958554715&set=a.306616602737618.70109.100001678417837&type=1&relevant_count=1&ref=nf

 

 

 

دەستپێكی ئازادبوون و كۆیلەتی تاك، لە ناخی خودی تاكەوە دەستپێدەكات

دەستپێكی ئازادبوون و كۆیلەتی تاك، لە ناخی خودی تاكەوە دەستپێدەكات

ئازادبوون لە ناخی خۆمانەوە دەستپێدەكات، لەوێوە كە ئەو خۆھوشیارییەمان ھەبێت، پۆلیسە كولتوورییەكان، پێخەمبەرەكان و سەركردەكانی ناخمان بكوژین؛ بە واتایەكی دیكە ھەموو سەروەرەكانی دونیا ناتوانن كەسێكی ئازاد، كۆیلە بكەن، ئەگەر ئەو كەسە خۆی زەمینەی كۆیلەبوونی تێدا نەبێت، ھەرواش ھەموو ھێزەكانی دونیا ناتوانن كۆیلەیەك ئازاد بكەن، ئەگەر ئەو كۆیلە بەخۆی ئارەزوومەندی ئازادبوونی لە نەخدا نەبێت ..29 July at 02:16

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=368668149873861&set=a.260349684039042.62381.258592170881460&type=1&ref=nf