Skip to content
پاككردنەوەی زێرابی ماڵان باشترە یا بەزێرابكردنی مێكی خەڵكی؟
پاكردنەوەی زێرابی ماڵان پێداویستییەكی كۆمەڵگە و كارێكی كۆمەڵایەتییە، ئەگەر وا نەكەین، بۆگەنی پاشەرۆك كوێرمان دەكات … بەڵام ئەگەر پێخەمبەرمان نەبێت و بە خۆمان خوای خۆمان بین، ئەوسا ئازاد دەبین و چیتر پێویستمان بە پوچگەرایی پێخەمبەران نییە! كاكە ئارام گیان، ئێمە بیر لە ئازادی خۆمان و تۆش دەكەینەوە، بەڵام بەداخەوە تۆ ناوێری بیر لە ئازادی بكەیتەوە و بەبێ بوونی خواكانی سەرزەوی، زەندەقت دەچێت! 29 July at 01:57
ئاوەكە لە سەرچاوەوە لێڵە
باشترە زیاتر ڕەخنە لە بەستەڵەكەكانیان بگرین، تاوەكو بتوێنەوە… لەو بارەوە زۆر دروستە، چونكە ئەوە تەنیا یەكگرتوو یا گروپەكانی دیكەی ئیسلامی نین، كە دووڕوو و دەبڵ مۆڕاڵن، بەڵكو خودی ئایین بەگشتی و قورئان بەتایبەتی پڕە لە دوو دیوی، بۆ نموونە تواناداری (قەدەریەت) و ناچاریی (جەبەریەت)، كە سۆفییەكان لایەنگری یا قوتابخانەی قەدەری (بڕوابوون بە توانانداری مرۆڤ لە گۆڕینی شتەكاندا)ن، بەڵام گروپ و ڕەوتە ئیسلامییە ڕامیارییەكان، جەبەرین (واتە بڕوایان بە توانای مرۆڤ نییە و ھەموو شتێك بۆ فەرمانەكانی خوا دەگێڕنەوە- ھەڵبەتە فەرمانی خوا نا، بەڵكو فەرمانەكانی موحەمەدی كوڕی عەبدوڵڵای قوڕەیشی)، بەواتایەكی دیكە ئاوەكە لە سەرچاوەوە لێڵە و بە خاوێنكردنەوەی وردە جۆگەلەی وەك یەكگروو، كۆتایی بە قوڕ و لیتەی نایێت!
ھەر بۆیە سۆفیزم لە مرۆڤدا بۆ خودا دەگەرێت و ڕەوتی ڕامیارییەكانی ئیسلامیزم لە ئاسماندا بۆ چارەسەری گرفتەكانی دەگەرێن …
ھەر بۆیە پێویستە وریابین و ڕەخنەكان نەچنە خانەی كۆنەپارێزییەوە، ئەگەر یەكگرتوو ھەڵپەركێ بكەن، پێویستە ئێمە پێمانخۆش بێت، بەڵام ڕەخنەگرتن لەوەی كە لە ئیسلامدا حەرامە، بۆچی ئەوان دەیكەن، ئەوە كاری گروپێكی توندرەوتر لە یەكگرتووە نەك لایەنگارنی شادی و ھەڵپەركێ.
خۆنۆژەنكردنەوەی پووچگەرایی بە پاپووچ و عەبای سەردەم
ئەم ڕۆژانە تاكە سەنداڵێك و عەبایەكی تەواو ھاوچەرخم دیت، نوویسبوویان “پاپووچی پێخەمبەر” ، “عەبای پێخەمبەر”.. باشە ئیسلامییەكان دەیانەوێت بە پاپووچ و عەبایە چی بە كۆمەڵگە بڵێن؟
ئەوان ئەوەندە شەیدای زیندووڕاگرتنی پاپووچ و عەبا و شمەكەكانی ئەون، دەی با بڕۆن و لە ئێسكەكانی ئەگەر مابن، (دی ئێن ئەی/ جێن) وەر بگرن و كۆپی بكەنەوە و ئینجا پاپووچ و عەباكەی بكەنە بەر و لە فەیسبووك ئەكاونتێكی بۆ بكەنەوە…
خۆ داھاتی حەج و عەمرە لە ساڵێكدا بەشی كۆپیكردنی جێنی ھەموو یارانی پێخەمبەر و مرۆڤەكانی ئەوسای مەككە و مەدینە و حەبەش و ھەموو و ئەو مرۆڤانەی لە لە ئەندەلوسەوە تا ئێران لەلایەن لەشكری ئیسلامەوە جینۆساید كران، دەكات… 28 July at 02:47
كاردانەوەی یەكگرتووی ئیسلامی بەرامبەر ڕزگاربوونی خۆراوای كوردستان و ئەركی ئێمە
گرفتەكە لەوەدا نییە، كە یەكگرتوو یا ھەر گروپێكی ئیسلامی بەو جۆرە ناومان دەبەن، ئەو كارەی ئەوان دەیكەن بۆ خۆیان زۆر دروستە، چونكە ئیسلامییەك ئیتر چ یەكگرتوو بێت یا سوپای ئازادی سەربە توركیە و سعودیە، بۆ خوا و حۆریەكانی بەھەشت خۆیان بەكوشت دەدەن و پێیان دەگوترێت شەھید.
شەھید واژەیەكی پیرۆزكراوی نێو ئایینی ئیسلامە، بەڵكو گرفتەكە لەوەدایە، كەسانێك كە پاگەندەی ئازادیخوازیی و یەكسانیخوازیی و دادپەوەریی كۆمەڵایەتی لەسەر گۆی زەوی دەكەن، خۆیان یا كەسانی دیكە بە شەھید ناویان بەرن. چونكە ئەو ئازیزانە خۆیان نە بۆ دەسەڵاتی خوا و نە بۆ حۆرییەكانی بەھەشت بەكوشت نەداوە و نادەن.
ژنانێك كە لە ڕیزی گەریلاكاندا خۆیان بەكوشت دەدەن، پێش ھەموو شتێك ئەوەیان ڕەتكردووەتەوە، كە ببنە كەنیزەی پاش حۆریەكان بۆ پیاوانی بەھەشت، پاشان لەپێناو ئازادیدا ژیانی خۆیان بەختدەكەن.
بۆیە گرفتەكە لە ئێمەدایە ئەگەر ئەوان بە شەھید بزانین، چونكە واژەی شەھید سووكایەتییە بە كەسێك كە لەپێناو ئازادی مرۆڤ لە دەسەڵاتی پوچگەرایی خوای ئەفسانەكان و خواكانی سەرزەوی خۆیان بەكوشت دەدەن…
ئەگەر واز لەمەش بھێنین، دەبێت ئەو پرسیارە لە خۆمان بكەین، چۆن چەكدارانی پارتی بەعس شەھید بن و ئێمەش خۆمان ھەر بەو ناوە بناسێنین…
ڕاستە ئەوان شەھیدن بۆ پوچگەرایی و حۆرییە خەیاڵییەكانی بەھەشت، ئازیزانی ئێمەش گیانبختكردووی پێناو ئازادی و یەكسانی و دادپەوەریین..
ئایا لە وەھا بارێكدا ئەوان بەھەڵە ئاوایان نووسیوە یا ئێمە بەھەڵە خۆمان ناودەبیەن؟؟؟؟؟
ڕمانی دیواری سانسوور = مەرگی شێنەیی پارتەكان
ئەگەر شۆڕشی تەكنۆلۆژی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دیوارەكانی سانسووریان نەڕماندایێن، ھەنووكەش ھێشتا زۆرینەی نووسەران و خوێنەران بە درۆی ڕامیارانیان دەگوت “فەرموودەی ڕاست و قسەی نەستەق”!
انقلاب و حزب و تودەھا
انقلابی مستقل و مردمی، جز یك انقلاب اجتماعی نمتواند باشد، انقلابھای سیاسی، جز عوض كردن چھرەای دولتمردان چیزی دیگری نیستند، انقلاب كە آنارشیستھا پیگیری آن ھستند، یك انقلابی اجتماعی مداوم در زیندگی روزمرە است، كە در آن جائی برای بازیكردن سیاستمدارھا یافتە نمیشود و كناگیر میشوند، چون حركت انقلاب اجتماعی از بالا بە پاین نیست، برعكس از پاین بە بالا است (ازبین بردن و شكست دادن بە تمام تشكلھا و نھادھای ھیراشی در پیوندھای اجتماعی و ادارە جامعە).
ھیچ شتێك لە دەرەوەی جوانیناسی جیاوازی تاكەكانەوە، نە جوانە و نە ناشیرین
بە بۆچوونی من، ئێمە تەنیا دەتوانین بڵێین لای من ئەوە جوانە بۆ خۆم، یا ئەوەم پێباشە بۆ خۆم، بەڵام باشتر یا جوانتر بۆ كەسانی دیكە، داگیركردن و بەرتەسككردنەوەی كەسانی دیكەیە و نابێت ئەو مافە بە خۆمان بدەین. چونكە ئەوە خودی كەسەكەیە دیاری دەكات و ئەوەی بۆ من باشە، مەرج نییە بۆ كەسانی دیكە باش بێت، ھەروا بە پێچەوانەشەوە.. دەتوانم بڵێم ئەگەر ھیچ یەك لە ھەر چواریان نەسەپێنرابن، و ئەو چوار خاتوونە ئازادانە خۆیان ھەڵیانبژاردبن، ئەوا بۆ ھەر یەكەیان ئەوە باشە كە ھەڵی بژاردووە….
دابەشكردنی چڵكاوی دەستی مەلاكان بە تام و ڕەنگی كیمیاییەوە
راگرتنی مناڵان لە ڕیزی بەخشینەوەی شەربەتی مزگەوتەكاندا جۆرێكی ھەرە كۆنی سووكایەتییە بە مرۆڤ، جۆرێكە لە ناچاركردنی مناڵانی بێبەش بە نوێژ و ڕۆژوو بۆ قومێك شەربەت…
بەم جۆرە سەپاندنی ئایین بەسەر مناڵاندا تڕكەڵێكە و لەتەك فراوانبوون و ھەڵكشانی ئاوەزی مناڵان و سەرھەڵدانی پرسیارە یاخییەكانیان، دەڕووخێت، ئەوسا نەك نەفرەت نە ئایین و چەپاندنی مناڵان دەكەن، بەڵكو نەفرەت نە شەربەتی توۆز و بێڤیتامین دەكەن…
ئەگەر لە وڵاتی ئێمە مناڵ مافی ھەبووایە، دەبوو دابەشكەرانی ئەو شەربەتە بدرایانەتە دادگە و سزا بدرانایە، چونكە بێجگە لە پیس و پۆخلی شەربەت و گرتنەوەكەی، خودی شەربەتەكە لە كۆمەڵێك پێكلھاتەی كیمیایی (پۆد و ڕەنگ و چیژ) دروستكراوە، كە زیانبەخشە و كارایی خراپ لەسەر تەندروستی گەورە بچووك دادەنێت… 25 July at 12:45
بەراوردی ڕواڵەتییانەی سەردەمەكان
سەرەنجامی بەراوردی وێنەكانی جاران و ئەمڕۆكە ئاسمان و ڕێسمانە، بەڵام لەبیرمان نەچێت، كە ئەو وەرگەڕانەوەیە لە بواری كولتووریدا سەرەنجامی كۆمەڵێك شتە، لەوانە جەنگەكانی یەكەم و دووەم و سێیەمی كەنداو، ئابلۆقەی ئابووری، ھێزگرتنی گروپە ئیسلامییەكان، جەنگی میلیشیات و تیرۆریزم، ھەزار و یەك دەرد و بەڵای دیكە…
ئەوەی لەو وەرگەڕانەوەدا سووچی ھەیە، ژنانێك نین كە ناچارن بەو بارە، بەڵكو گشتییەتی كۆمەڵگەیە، واتە ھەموو تاكێك لەو بارە بەرپرسیارە، بێدەنگەش ھێندەی دەنگی ناقۆڵا و نەزانانە، تاوانبارییە… چونكە ھەڵخڕانی نەزانانەی ڕامیاریی وەك پەینكردنە ژێر كۆنەپەرستی وایە..
كەسانێك كە پێیانوایە بە جنێودان و بەراوردی وێنە و بوونەبەشێك لە پاگەندەی دژە-ئیسلامییانەی خۆراوا، پاشەكشی بە توندەڕەوی ئیسلامی دەكەن، بە ھەڵەدا چوون، چونكە تەنیا خەباتی كۆمەڵایەتی و ئابووری دەتوانێت بەر بە ڕەوتە ڕامیارییە دەسەڵاتخواز و خۆسەپێنەكان و ھەوڵە دژە- شۆڕشییەكانی دەسەڵات بگرێت… 20 July at 02:20
ھاوڕێ ھەورامان، سوپاس بۆ ڕوونكردنەوەكەت، دەستتخۆش بێت، ھەڵبەتە من قسەم لەسەر بۆچوونەكەی تۆ نەبووە، بەڵكو لەسەر تایتلی وێنەكە، وەك كۆمەلێك وێنەی دیكە، لەم ڕۆژانەدا بازاریان گەرمە و ناراستەوخۆ خزمەت بە پاگەندەكانی داگیركارانی عێراق دەكەن، ھاوكاتیش كۆنەپەستی ئیسلامی بە ڕەخنەی كڕچ و كاڵ و نامەعریفی بەھێز دەكەن.
كاكە ڕاستی، بە پێچەوانەی قسەكەی تۆوە گروپە ئیسلامییەكان (نەك ئیسلامی سیاسی، چونكە ئیسلام ھەر یەك ئیسلامە) كرۆكی راستەقینەی ئیسلام دەخەنە ڕوو، ئەوە داپیر و باپیری من و تۆ بوون، كە لە ئیسلام نەگەیشتوون، ئیسلام ھەر ئەوەندە لەتەك دونیای ھاوچەرخدا دێتەوە…
ئینجا بە خاتوو ڕەنگین بڵێم، ئازیزم من لەوە زیز نابم بە ھەرچێم بچوێنی، چونكە لە دونیایەكی جەنجاڵی وەك سەرمایەداریدا لاوان بە فیلۆسۆفی ئەندازیازی نازیزم (شمیدت) كە لە ساڵی ١٩١٩دا دەڵیت “ئەگەر لەتەكم نەبیت، لە بەرەی دوژمنیت” چاوبەس كراون، من زۆر دڵخۆش دەبم كە دەبینم قین و غروری تۆ لە دژی سوكایەتی ئیسلام (كە كەڵچەری كوردییشە) لە ھەڵكشاندایە، بەڵام ھاوكات داخدارم كە لاوانی كوردستان ھێندە لەژێر كارایی ڕەخنەی ڕوكەشانەی ناسیونالیزم و نیئۆلیبرالیزم لە ئیسلامدان، كە زۆر جار دەكەونە خانەی پاگەندەكردن بۆ داگیركەرانی عیراق و كۆمپانییە جیھانلوشەكان…
كاكە دڵشاد، من بەپێچەوانەی ھەمووانەوە بەراوردی پۆشاك ناكەم، بەراوردی كرۆكی مرۆڤەكان دەكەم ، ئەوەش بە چەشمەكی خۆسێنتەریی نا، بەڵكو بە چەشمەكی ڕێزدانان بۆ بۆچوونە جیاوازەكان…
ئازیزانم، ھاوڕێم ھەورامان، من ئەو ژنە زەحمەتكێشەی كە لەبەرامبەر دەسەڵاتی ڕەشی داگیركەران و نۆكەرانی بۆ دابینكردنی ئاو و كارەبا و شیر بۆ مناڵەكەی سنگ بە لوولەی چەكی نۆكەرانی دەسەڵاتەوە دەنێت، زۆر ئازادیخوازتر لەو ژنانە دەبینم، كە ئامادەن لەپێناو دابینكردنی پاكەتی ماكیاژ یا مێردكردن (ناڵێم ھاوسەری، چونكە چوونەپای پەیوەندی لەتەك پیاوێدا بەخاتری ئۆتۆمەبێل و خانوو و سەرمایەكەی ھاوسەیكردن نییە، خۆفرۆشتنە) بە لێپرسراو و دەوڵەمەندێك كۆمەڵگە و ئازارەكانی لەبیر بەرنەوە..
ئازیزانم، بڕۆن لە ئەرشیڤەكەمدا ئەو بابەتەم بخوێننەوە كە لەسەر بەراوردی پۆشاك نووسیومە، ئەوسا بڕیار بدەن من لە كوێوە قسە دەكەم، وەك ھاوڕێم ھورامان دەڵیت، دەكرێت ببم بە ھەر شتێك، بەڵام كەسێك كە باوەڕ بە پوچگەرایی ئایینەكان بكان نەخێر.
ئازیزانم ئەوە ئێوەن كە بە ھەمان لۆجیكی مەزھەبی و نەفەسی مەزھەبی ڕەخنەی كەسانی دیكە دەخوێننەوە…. چونكە مەزھەبیبوون تەنیا بڕوابوون نییە بە ئایینێك، ھەر كەسێك ڕێگە بە خۆی بدات و قسەی خەڵك بڵێتەوە و كەسێكی دیكە بە سەرۆك و ڕابەر و فریادڕەسی خۆی ببینێت، بەدڵنییاییەوە ئەگەر پاشرەوی ئاییینەكانی ٧٠٠٠ تا ١٤٠٠ ساڵ پێش نەبێت، ئەوا بێگومان پاشڕەوی ئایینە مۆدێرنەكانە….
ئەوی خوازیاری تێكشكانی بتەكان و ڕەواندنەوەی پوچگەرایی خواكان بێت، پێویستە لە ناخی خۆیدا بتەكان بشكێنێت و خواكان و پۆلیسەكان لە ئاوەزیدا بكوژێت، ئەگینا قسەكردن لە یاخیبوون، دەچێتە خانەی ورینەكردنەوە….
تكا دەكەم یەك دوو جار سەرنج و ڕەخنەی كەسانی دیكە بخوێننەوە، ئینجا شمشێری كوشتن و چەكوشی دادگەی بەڕوودا بەرزكەنەوە…
دووبارە سڵاو و خۆشەویستیم بۆ ھەمووتان …20 July at 05:51
سڵاو خاتوو ڕەنگین، ئەمەش بۆچوونی منە لەبارەی ئایینەوە، كە پێشتر بڵاوم كردەتەوە “سەری ھەموو ئایینەكان لە كەم دەركی مرۆڤەكانەوە دەردەچێت. بە بۆچوونی من پێویست نییە و گرنگیش نییە و ناشبێت تاكە ئازادیخوازەكان جەنگی پوچگەرایی ئایینەكان بە سەلماندنی بوون و نەبوونی خواكان یا ئاسمانیبوون و نەبوونی پەیامی پێخامبەرەكان، بكەن، بەڵكو پێویستە لە بوونی بنەماكانی سەركوت و نایەكسانی و نادادوەریی لەنێو ئەو ئایینانەدا بچینە جەنگیان و بڵێین، گرنگ نییە خوایەك ھەیە یا نا، گرنگ نییە، قورئان و ئینجیل و تەورات، پەتووك و نووسراوی كێن، ئێمە دژایەتییان دەكەین لەبەرئەوەی كە سەركوت و نایەكسانی و نادادپەروەری پیرۆز دەكەن، كەواتە ئەگەر خوایەكیش ھەبێت، پێویستە ئێمە جەنگی بكەین و لەناوبەرین” …. 20 July at 08:44
دەستخۆش كاك ھیوا، ڕاستدەكەی، سەرەنجامی بەراوردەكە ئاسمان و ڕێسمانە، بەڵام لەبیرمان نەچێت، كە ئەو وەڕگەڕانەوەیە سەرەنجامی كۆمەڵێك شتن، لەوانە جەنگەكانی یەكەم و دووەم و سێیەمی كەنداو، ئابلۆقەی ئابووری، ھێزگرتنی گروپە ئیسلامییەكان، جەنگی میلیشیات و تیرۆریزم، ھەزار و یەك دەرد و بەڵای دیكە… ئەوەی لەو وەڕگەرانەوەدا سووچی ھەیە، ژنانێك نین، كە ناچارن بەو بارە، بەڵكو گشتییەتی كۆمەڵگەیە، واتە ھەموو تاكێك لەو بارە بەرپرسیارە، بێدەنگەش ھێندەی دەنگی ناقۆڵا و نەزانانە، تاوانبارییە… چونكە ھەڵخڕانی نەزانانەی ڕامیاریی وەك پەینكردنە ژێر كۆنەپەرستی وایە.. كەسانێك كە پێیانوایە بە جنێودان و بەراوردی وێنە و بوونەبەشێك لە پاگەندەی دژە-ئیسلامییانەی خۆراوا، پاشەكشی بە توندەڕەوی ئیسلامی دەكەن، بە ھەڵەدا چوون، چونكە تەنیا خەباتی كۆمەڵایەتی و ئابووری دەتوانێت بەر بە ڕەوتە رامیارییە دەسەڵاتخواز و خۆسەپێنەكان و ھەوڵە دژە-شۆڕشییەكانی دەسەلات بگرێت… 25 July at 01:48
لووتبەرزی مرۆڤ و سووكایەتی بە ئاژەڵ
گرفت لەوەدا نییە، كە ژن یا پیاو بە سەگ و كەر و ھەرچی دیكە بچوێنرێت، چونكە ئەگەر دەركی ڕۆشنمان لە زیندەوەربوونمان ھەبێت، ئەوا بەجۆرێك ئێمەش بۆ ھەمان ڕەچەڵەك دەگەرێینەوە. گرفت لەوەدایە كە ئایینەكان ژن بە كەم و لاواز و كەمئاوەز دادەنێین و لەو بارەوە ھیچ یەك لە ئایینەكان لەو كۆنەپەرستی و سووكایەتییە بەدەر نییە …. ھەموویان سەریان لە سیاناوێكی مێژووییەوە دەردەچێت، كە ژن و ئاژەڵ بەكەم دەگرن…. ھەلبەتە پیاوی بێدەسەڵاتیش لەو سووكایەتییە بەدەر نەبووە و نییە… لەو بارەوە دەتوانن سەرنجی زمانی كوردی بدەن…… 23 July at 15:19