ھەڵای ڕێكلامییانەی ئەمەریكا بۆ ئازادكردنی زیندانیان لە ئێران!

ھەڵای ڕێكلامییانەی ئەمەریكا بۆ ئازادكردنی زیندانیان لە ئێران! ئەگەر دڵتان بە پاگەندەكانی ئەمەریكا خۆشبێت، ئەوا دەبێت چاوەڕێی ئەوەش بكەن، كە دوای ڕوخانی دەسەلاتی دڕندانەی كۆماری ئیسلامی ئێران، وەك پاش ڕوخانی سەدام، لەسێدارەدان زیاتر و یاساییتر و ھەژماری تیرۆ و زیندانیان زیاتر بێت.. چونكە ھاتنە سەردەسەلاتی ڕژێمی بەعس لە عیراق و ئاخوندەكان لە ئێران، دەستەگوڵی دەوڵەتانی …

ئەوین و ھونەر و سیستەمی سەرمایەداری

ئەوین و ھونەر و سیستەمی سەرمایەداری ھەموو زیندەوەرێك بە جۆرێك ئەوینداری دەكات، تەنیا مرۆڤ نەبێت، كە ئەویدناری كردووەتە كاڵا و لە بازارەكانی سەرمایە و قازانجپەرستیدا ھەراج دەكرێت، ئەوەش بەرھەمی لادانی مرۆڤە وەك زیندەوەرێك لە یاساكانی سروشت …. July 20 at 2:34am ڕاستییەكەی من گومانم لە خۆشەوێستی (ئەوینداری مرۆڤی ئەم سەردەمە ھەیە)، ھەروەھا لەبیرمان نەچێت، كە …

خوێندنەوەی دوێنێ و ئەم ڕۆ بەبێ چەشمەكی ئایدیۆلۆجی

خوێندنەوەی دوێنێ و ئەم ڕۆ بەبێ چەشمەكی ئایدیۆلۆجی مادام ئێمەی خوێنەرتان كردووە بە داوەر، با من لە ڕوانگەی خۆمەوە بەراوردێك بكەم، وێنەی یەكەم،  ١٩٣٩ پۆلی خوێندكارانن و پۆشاكی تایبەتی فێرگەیان پۆشیوە، ئەو كات و سەردەمی بەعس و ئێستاش، فێریاران و خوێندكاران بە پۆشاكی تایبەتەوە بە زۆرە ملێ دەدرێنە بەر بۆ ڕێپێوانەكانی ڕژێمەكان، وێنەی دووەم، ٢٠١٢، …

ئەزموونگیری

ئەزموونگیری July 20 at 1:52am ھەر ئەم تایبەتمەندییەی ژیان، سەلمێنەری ئەوەیە، كە ھۆش پێش مادە ناكەوێت، بە واتایەكی دیكە، تیئۆری بەرھەمی كردەیە، نەك پێچەوانەكەی، ئەمەش بۆ خۆی بەڵگەیە بۆ ڕەتكردنەوە و ناپێویستبوونی ڕابەر و سەركردە و سەرۆك و دەستەبژێر (نخبە)، چونكە ھەموومان لە ئەزموونگیری ژیانەوە فێر دەبین و ئەمەش لە توانای ھەموو كەسێكدا ھەیە، ئیتر …

پووچگەرایی

پووچگەرایی بە بۆچوونی من ئەوە كۆمەڵگەیە كە جێگەی سەركۆنەكردنە نەك شێخ، چونكە ئەگەر كۆمەڵگەی كوردستان یا ھەر كۆمەڵگەیەك بەخۆی زەمینەی كۆنەپەرستی و توندوتیژی و ملھوڕی تێدا نەبێت، ئەوا بە ئاسانی كەسێك ناتوانێت پاگەندەی پوچگەرایی بكات. بۆیە ئەوی دەخوازێت پاشەكشە بە پوچگەرایی بكات، پێویستە ھەوڵ بۆ لەنابردنی زەمینەكانی پوچگەرایی بدات. لەناوبردنی پوچگەرایی پێویستی بە ھەڵوەشاندنەوەی بڕوایە …

جوانیناسی

جوانیناسی كاتێك كە مرۆڤ شەیدای جوانی ناوەكیی دەبێت، واتە كاتێك كە وتە و كردەوە دەبنە ناوبانگ و جوانی. ھەر ئاواش ڕێك دەكەوێت، كە بە شەیداییەوە بەرەو كەسێكی ڕوخسار زۆر جوان دەڕۆیت، بەڵام كاتێك كە لە كڕۆكی دەگەیت، وەك بێزكردنەوە لە بۆگەناوێت، لێی دووردەكەویتەوە.. لەبەرئەوە جوانی ھەم ڕیژەییە و لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی كە جوانیناسی دەگۆڕیت. …

ئەڵتەرناتیڤ بۆ پارتایەتی و پارلەمانتارگەری

ئەڵتەرناتیڤ بۆ پارتایەتی و پارلەمانتارگەری ئەگەر بزووتنەوەی ناڕەزایەتی خەڵك، وەك بزووتنەوەیەكی كۆمەڵایەتی لەپێناو ئازادی و یەكسانی و دادپەروەری كۆمەلایەتی، وەك پێمەرجی سەركەوتن، خۆڕێكخستنی جەماوەری لە گروپە خۆجێیی (لۆكاڵی)ی و تۆڕە سەرتاسەرییەكاندا خۆی ڕێكنەخات، بەدڵنییاییەوە شكستی ئەم جارە لە شكستەكانی پێشوو سەختر و خوێناوی تر دەبێت… گروپە ڕامیارییەكان لەپێناو زاڵبوونی خۆیان بەسەر بزووتنەوەكاندا، ھەردەم خەریكی جیاوازی …

كرنوشی مرۆڤ بۆ شتە دەستكرد و پیرۆزكراوەكانی خۆی

كرنوشی مرۆڤ بۆ شتە دەستكرد و پیرۆزكراوەكانی خۆی ھیچ شتێك پیرۆز نییە، ئەوە مرۆڤە لەپێناو بەرژەوەنییەكانیدا شتەكان پیرۆز دەكات، تاكو لەو ڕێگەیەوە، دەسەڵاتی بەسەر ئەوانی دیكەدا بسەپێنێت.. https://www.facebook.com/photo.php?fbid=365789420156586&set=at.153488021386728.39427.151520851583445.100003648191790&type=1&relevant_count=1&ref=nf      

ئەودیوی دیكتاتۆری، ئامادەیی تاكە بۆ ملكەچی

ئەودیوی دیكتاتۆری، ئامادەیی تاكە بۆ ملكەچی July 17 at 1:04am با ئێمەش وەك تەختەكە، لە بری دژایەتی لاوەكی بزمار، دژایەتی چەكوش بكەین. بە واتایەكی دیكە لە بری گلەیی و سەركۆنەی فلانە فەرمانبەر، كرێكار، مامۆستا، دراوسێ، دروشمی ڕوخاندنی دەوڵەت بەرز بكەینەوە. چونكە ھەموو فشارەكان، ھەموو سووكایەتییەكان، ھەموو ئەشكەنجەكان، ھەموو توندوتیژییەكان، ھەموو نایەكسانی و نادادوەرییەكان، لە دەوڵەتەوە، …

ھەوڵی ھەڵگیرساندنی جەنگی كولتوورەكان و ئەكتەربوونی ھەندێك لەو كایەدا

ھەوڵی ھەڵگیرساندنی جەنگی كولتوورەكان و ئەكتەربوونی ھەندێك لەو كایەدا بەداخەوە، درۆ و پاگەندەی ژەھراوی بوونەتە مۆدی نێو تۆڕە كۆمەڵایەتتیەكان و بەو ھۆیەوە كەسانی كیندۆز دەیانەوێت ختووكەی كینەی ناھوشیاریی خەڵكی موسوڵمان دژی ناموسوڵمان، دیان دژی نادیان، جولەكە دژی ناجولەكە بدەن، ئەمە بەشێكە لە تێز و ئایدیۆلۆجی جەنگی كولتوورەكان، كە لە ھەرزەگوینەوە تا بۆرما باندەكانی سەرمایەداری لەژێر …