هاوڕێیەك نووسیبووی ” کۆمونیستەکان کە یەك کەس بنم داوای دامەزرانی پارت دەکەن، کە بوون بە دوو کەس، دروستیدەکەن و کە بوون بە سێ کەس، جیادەبنەوە”

من ڕاستییەك لەو گوتەدا دەبینم، بەڵام گرفتەکە لە کۆمونیستەکاندا نییە، [هەرچەندە تێڕوانینی دەسەڵاتخوازانە و دەستەبژێرانەیان هەیە و پێداگریی لەسەر پێکهاتەی قوچکەیی دەکەن]، بەڵکو لە چییەتی ئەو دەزگەدایە کە پێیدەگورترێت “پارت”، لەبەرئەوەی کە پارت پێکهایەکەی قوچکەیی ڕێکخستنی دەسەڵاتی دەستەبژێرێکە بەسەر پاشرەواندا، یا بە واتایەکی دیکە کۆپیکردنەوەی پێکهاتە و ڕێکخستنی چینایەتی [بۆرجوازیی]ە، کاتێك پاش ئەزموونگیریی و ئاستی دەسەڵاتخوازیی پاشرەوان سەردەکەوێت و پارت بە کولتووری بۆرجوازی پەروەردەیاندەکات، چیدیکە ئامادەناببن وەك جاران مل بە دەستوورەکانی سەرووی خۆیانبدەن و خۆشیان بە شایستەی پاشيرویی ئەوانی دیکە نازانن و دەستەبژێری سەروەریش ئامادەی دابەزین و دەستبەرداریی دەسەڵاتەکەی نابێت و لێرەوە دەستەگەریی سەرهەڵدەدات و دیسانەوە لەبەرئەوەی کە پێکهاتەی قوچکەیی ناکۆکی بۆچوون و بیرۆکە پەسەندناکات و بە دژی دیسپلین و بڕیارەکانی خۆی دەزانێت، ناچار دەستەی سەرپێچەگەر یا درێژە بە پاشڕەویی ئەوانی دیکە دەدات، یا دەچێتە دەرەوە و دەکەوێتە پاگەندە بۆ راستبوونی خۆی و وەك پارتی دایك کۆمەڵێك بەلێنی سەرخەرمان بە لایەنگرانی خۆی دەدات و بەم جۆرە پارت وەك بەکتریائاسا بە کەرتبوونی چەندبارەی، چەند دەرزەنێك پارتۆکەی دیکەی لێدەبێتەوە و ئیدی مەگەر ئەهریمەنی ئازادیخواز توانای خۆدەرباکردنی لەو جاڵجاڵۆکەیەی هەبێت!

Hawrrêyek nûsîbûy ” komunîstekan ke yek kes bnim daway damezranî part deken, ke bûn be dû kes, drustîdeken û ke bûn be sê kes, cyadebnewe”

Min rastîyek lew guteda debînim, bellam grifteke le komunîstekanda nîye, [herçende têrrwanînî desellatixwazane û destebjêraneyan heye û pêdagrîy leser pêkhatey quçkeyî deken], bellku le çîyetî ew dezgedaye ke pêydegurtirêt “part”, leberewey ke part pêkhayekey quçkeyî rêkxistinî desellatî destebjêrêke beser paşrewanda, ya be watayekî dîke kopîkirdnewey pêkhate û rêkxistinî çînayetî [borcwazîy]e, katêk paş ezmûngîrîy û astî desellatixwazîy paşrewan serdekewêt û part be kultûrî borcwazî perwerdeyandekat, çîdîke amadenabbin wek caran mil be destûrekanî serûy xoyanbden û xoşyan be şayistey paşîruîy ewanî dîke nazanin û destebjêrî serwerîş amadey dabezîn û destberdarîy desellatekey nabêt û lêrewe destegerîy serhelldedat û dîsanewe leberewey ke pêkhatey quçkeyî nakokî boçûn û bîroke pesendnakat û be djî dîspilîn û birryarekanî xoy dezanêt, naçar destey serpêçeger ya drêje be paşrrewîy ewanî dîke dedat, ya deçête derewe û dekewête pagende bo rastibûnî xoy û wek partî dayk komellêk belênî serxerman be layengranî xoy dedat û bem core part wek bektiryaasa be kertibûnî çendbarey, çend derzenêk partokey dîkey lêdebêtewe û îdî meger ehrîmenî azadîxwaz twanay xoderbakirdnî lew callcallokeyey hebêt!

پرسیارێك لە تەماشاچییانی شانۆی سێدارە :

ئەگەر کوردەکان هەموو شۆڕشگێڕ و دژە داگیرکەر و دژە کۆماری ئیسلامی ئێران و دژە زیندان و کوشتن و سێدارەن، ئەدی ئەو هەمووە تەماشاکەرە نادەربەستانە کێن، کە لە کەرنەڤاڵەکانی مەرگ’دا کۆدەبنەوە و چەند سات [سە‌عات]ێك لە چاوەڕوانی لەسێدارەدانی هاوسێ و هاوەڵ و هاوکار و خزم و هاوشاریی و هاوگوندییەکانیاندا ڕادەوەستن ؟

ئەگەر ئەوەی خواکان لە ئێران بەرامبەر ئازادیخوازانی ئەو وڵاتە [چ لە کورد و چ لە بلوج و عەرەب و ئازەر و فارس] ئەنجامیدەدەن، خوازراو و پەسەند و بەشێک لە کولتوور و بیرکردنەوە و حەزی خەڵکەکە نییە، ئەدی کو ئەو هەمووە خەڵکە، لە کاتێکدا هەرگیز ئامادەنین بۆ کۆمەك و هەرەوەزیی و کاری کۆمەڵایەتی و هاوپشتی چینایەتی و کاری چاك ئاوا خۆبەخشانە کۆببنەوە، ئاوا بە ئاسوودەییەوە وەك ئەوەی نۆرەیان بۆ بینینی فیلم یا تەماشای سێرك و شانۆی کۆمیدی گرتووە، کۆدەبنەوە ؟

ئەگەر هەموو خەڵکی ئێران دژی لەسێدارەدانن، ئەدی بۆ بایکۆتی تەماشای ئەو دڕندایەتییە ناکەن ؟ بۆچی پەلاماری جەلادان و لەسێدارەدەران نادەن ؟

من لە وەڵامدا، تەنیا دەتوانم ئەوە بڵێم، کە دڕندەیی بەشێکە لە کولتووری خەڵکی خۆرهەڵات، دڕندەیی کۆڵەکە و بنەمای ئایینیی خۆرهەڵاتییەکانە، دڕندەیی دایك لەتەك یەکەم قومە شیر و باوك لەتەك یەکەمین ماچکردنماندا دەیکەنە بەشێك لە گوفتار و ڕەفتار و بیرکردنەوەمان !

دەی کێ دڕندە نییە، با دەنگهەڵبڕێت، کێ دڕندە نییە با بایکۆتی ئەو تەماشاخانەیەی لەسێدارەدان بکات، کێ نایەوێت دڕندە و بەشداری دڕندایەتی بێت، با پەلاماری لەسێدارەدەران بدات، با خۆپیشاندان و ڕاپەڕین بکات، با پەلاماری زیندانەکان بدات، ئەگەرنا هەموومان دڕندەین، هەمووان بە لەسێدارەدانی زیندانیان ڕەزامەندین، ئەگەر نا …

منیش هەردەم گوتومە، ئەگەر ئەوانەی لە هەرێمی کوردستاندا لە پاش ڕاپەڕینەوە پاگەندەی سۆشیالیستبوون و شۆرش و ئازادیخوازییان کردووە، لەو بیست و دوو ساڵی رابوردوودا لە جیاتی پارتایەتی و ڕابەر ڕابەرۆکێ، خەریکی شانۆ و بوارەکانی دیکەی هونەر بوونایە، ئەوا هەنووکە ئازادیخوازیی و بزووتنەوەی سۆشیالیستی هێزێكی بەرینی کۆمەڵایەتی دەبوون ..

Mnîş herdem gutume, eger ewaney le herêmî kurdistanda le paş raperrînewe pagendey soşyalîstibûn û şorş û azadîxwazîyan kirduwe, lew bîst û dû sallî raburdûda le cyatî partayetî û raber raberokê, xerîkî şano û bwarekanî dîkey huner bûnaye, ewa henûke azadîxwazîy û bzûtnewey soşyalîstî hêzêkî berînî komellayetî debûn …

تا تاك چاوەڕێی شوانە بێت، چارەنووسی كۆمەڵگە ھەر ئاوادەبێت، كەی تاك خۆی بە ڕابەری خۆی و خۆی بە دیارگەری چارەنووسی خۆی زانی، ئەوسا ھیچ ڕامكارێك ناتوانێت گەمە بە رابوردوو و ئێستا و داھاتوومان بكات.

ھەروا كە ناھوشیاریی و نادەربستی تاك، زەمینەی ژێردەستی كۆمەڵ لەباردەكات، ھەر ئاواش خۆھوشیاریی و بەدەربەستبوون و گۆڕان لە خودی تاكەوە، دەبێتە ھۆی گۆڕانی كۆمەڵ و ئاسۆی ڕزگاربوون لەدەست سەروەران و مشەخۆران ڕۆشندەكات !

Ta tak çawerrêy şwane bêt, çarenûsî komellge her awadebêt, key tak xoy be raberî xoy û xoy be dyargerî çarenûsî xoy zanî, ewsa hîç ramkarêk natwanêt geme be raburdû û êsta û dahatûman bkat.

Herwa ke nahuşyarîy û naderbistî tak, zemîney jêrdestî komell lebardekat, her awaş xohuşyarîy û bederbestibûn û gorran le xudî takewe, debête hoy gorranî komell û asoy rizgarbûn ledest serweran û mşexoran roşindekat !

ئە‌لیکساندە‌ر باگدانۆڤ
و. لە فارسییەوە : ھەژێن

ژیاننامەی نووسەر

ئە‌لیکساندە‌ر ئە‌لیکساندرۆڤیچ مالینڤسکی باگدانۆڤ Alexander Aleksandrovich Bogdanov لە (١٠ی ئۆگوستی ١٨٧٣) لە ‌خێزانێکی شە‌ش کە‌سیدا لە‌دایکبووە.‌ ئە‌م ساوای دووە‌ممی خێزانە‌کە‌ی بوو، ڕۆژانی منداڵی و ئامادە‌یی خۆی لە ‌شاری تولا (Tula) بردە‌سە‌ر و دواتر چووە فێرگەی پزیشکی زانکۆی مۆسکۆ.‌ لە ‌زانکۆ (ڤ. بازارۆڤ Vladimir Bazarov) و (ئیڤان. ستێپانۆڤ Ivan Stepanov)ی ناسی کە ‌بە‌رھە‌می ئە‌م وتووێژانە، بۆ خوێندکارانی لاو، ڕە‌تکردنە‌وە‌ی تێڕوانینی نادرۆنیکە‌کان بوو. ساڵی ١٨٩٦ لەتەك ڕە‌تکردنە‌وە‌ی پۆپۆلیزم ڕووی لە ‌سۆشیال دیموکراسی نا. لە‌م ڕۆژانە‌دا لە‌ ‘مۆسکۆ’وە بۆ تولا دوورخرایە‌وە. گە‌ڕانە‌وە‌ی ئەو بۆ تولا، ئە‌وی بە‌یە‌کێك لە‌ كاراترین کە‌سایە‌تییە‌کانی نێوژیانی خۆی ئاشناکرد؛ ئە‌وی بە‌ کارگە‌رێك كە لە ‌كارخانە‌ی چە‌كسازیی تولا كاریدە‌كرد ناساند. (ئـیڤان ساڤێلیڤ Ivan Saveliev)ی كارگە‌ر لە‌ژێر كارایی ھزری سۆشیالیستی ‌و سە‌ندیكالیستیدا بوو، باگدانۆڤ’ی بردە نێو كارگە‌رانی ھوشیاری كارخانە‌ی چە‌كسازی تولا. بە‌رھە‌می یە‌كخستنی باگدانۆڤ بە‌م كۆمە‌ڵە كارگە‌رییەوە دوو شت بوو: یە‌كە‌م، بە‌دوای كۆبونە‌وە‌كانی لێكۆڵێنە‌وە‌ و وتارە‌كانی باگدانۆڤ’دا لەبارەی ئابووری ڕامیاییە‌وە، كارگە‌ران بە‌ ڕە‌خنە‌ی ژیانی ڕۆژانە‌ی خۆیان تیایاندا بەشدارییاندەكرد. لە ساڵی١٨٩٧دا یە‌كە‌مین بە‌رھە‌می ئە‌و بە‌ناونیشانی ( وانە كورتە‌كانی زانستی ئابووری ) چاپكرا، كە لێنین بە‌گە‌رمی پێشوازی لێكرد و سەرنجی خۆی لە ‌شێوە‌ی وتارێكی دە‌ستخۆشانەدا، لە ‌ژمارە (٤)ی بڵاوكراوە‌ی (میربوزشی)دا لە ساڵی ١٨٩٨دا لەسەر نووسی. بەڵام خاڵی دووە‌م: لە‌ ژیانی باگدانۆڤ’‌دا كارایی زۆرتری دانا؛ لە‌ژێر كارایی دە‌ستە‌ی كارگە‌رانی تولا و بە‌تایبە‌ت تایبە‌تمە‌ندییە‌كانی كە‌سێتی ‘ئـیڤان ساڤێلیڤ’، باگدانۆڤ گە‌یشتە ئە‌و بڕوایەی كە كارگە‌ران توانای بە‌دە‌ستھێنانی ھوشیاری كۆمە‌ڵایە‌تییان ھە‌یە‌ و ڕزگاری ئەوان تە‌نیا بە‌دە‌ستی خۆیان مەیسەردە‌بێت. ئە‌نجامی پێشووتری ئە‌م تێڕوانینە باوە‌ڕی باگدانۆڤ بوو بە ‌تێكھەڵكێشانی ماركسیز‌م‌ و سە‌ندیكالیز‌م كە ‌بە‌ر لەو (ئە‌نتۆن پانەكۆك) و (ئە‌نتۆنیۆ گرامیشی) بە تێكھەڵكێشانی ‘كۆمۆنیزمی شورایی’یان پیكە‌وەنا.

لەتەك ‌دووبارە گە‌ڕانە‌وە‌ی بۆ مۆسكۆ، بە‌شێوە‌یە‌كی چالاك لە بازنەی سۆشیال دیوكراتە‌كان’دا كە‌وتە چالاكی ‌و ئە‌نجامی ئە‌م وتوێژ و ھە‌وڵە ڕۆژانە‌ییانە، یە‌كە‌مین بە‌رھە‌می فیلۆسۆفی ئەو ( ھۆكارە بنچینە‌یییەكانی تێروانینێكی مێژوویی لە سروشت) بوو، كە لە‌ ساڵی ١٨٩٨دا نووسی.

لەتەك تە‌واوكردنی خولی پزیشكیی زانكۆی مۆسكۆ، دووبارە دە‌ستبە‌سە‌ركرایە‌وە. شە‌ش مانگ لە ‌مۆسكۆ سێ ‌ساڵ لە ‘ڤۆلگاڤا’. لە‌م ڕۆژانە‌دا لێكۆڵینە‌وە‌كانی ئەو ‌و كۆمە‌ڵێك لە فیلۆسۆفە لاوە سۆشیال ‌دیموكراتە‌كان، كە ھاریكاریی ئەویان دە‌كرد، توانیان كۆمە‌ڵە‌یەكی فیلۆسۆفی لە ‌ڕە‌تدانە‌وە‌ی تێگە‌یشتنە فیلۆسۆفییە‌كانی گروپی فیلۆسۆفە ئایدیالیست – لیبراڵە‌كانی ڕووسیە (گروپی نوێنەر) لە‌وانە ‘بێردیایڤ Nikolai Berdyaev’ ، ‘ سیمۆن فرانك Semyon Frank’، ‘پێتەر ستروڤە Peter Struve’ و … چاپ بگە‌ن.

ئە‌م كۆمە‌ڵە فیلۆسۆفییە، كە لە‌لایە‌ن باگدانۆڤ’وە ئامادەكرابوو، لە‌ژێر ناوی ( پێشەكی پێشنیاری فیلۆسۆفە‌یە‌كی ڕیالیستی لە ‌ژیان) لە ساڵی ‌١٩٠٢دا چاپكرا. دوای ھە‌ژدە مانگ پراكتیك‌ی ئە‌ركە پزیشكییە‌كان، لە‌ نە‌خوشخانە‌ی دە‌روونناسیی مۆسكۆ باگدانۆڤ’ی دە‌روونناس لەتەك سوشیال دیموكراتە‌كان لە‌وانە ‘ لۆناچارسكی Anatoly Lunacharsky ‘، (پۆكرۆڤسكی Mikhail Pokrovsky)، (بازارۆڤ) و ھیدیكە … یە‌كێ بوو لە‌دامەزرێنە‌رانی بڵاوكراوە‌ی (پراڤدا). خولی یە‌كە‌می پراڤدا لە ١٩٠٣ھە‌تاكو ساڵی ١٩٠٥ باگدانۆڤ سە‌رنووسە‌ری بوو.

پاییزی ساڵی ١٩٠٣ لە ناكۆكی بۆلشەڤیك و مەنشەڤیكەكاندا, باگدانۆڤ لە ڕیزی بۆلشەڤیكەكاندا مایەوە. بەھاری ساڵی ١٩٠٤ لە ‌ڕووسیەوە چووە سویسرا‌ و لە‌وێندەرێ بە ‌لێنین’ە‌وە پە‌یوە‌ستبوو. لە ‌كۆنفرانسی ٢٢ی ‘پارتی سوشیال‌دیموكرات‌’دا باگدانۆڤ وە‌ك یە‌كێك لە ‌ئە‌ندامانی نێوە‌ندی گروپی بۆلشە‌ڤییە‌كان ھە‌ڵبژێردرا. بە‌م بۆنە‌یە‌وە ئە‌و یە‌كێك لە یەكەمین دامە‌زرێنە‌رانی نێوەندی بۆلشە‌ڤی بوو. لە‌م ڕۆژانە‌دا مەنشەڤیكەكان ھێرشی ڕاستەوخۆ و فیلۆسۆفیان لە ‌دژی ئەو دە‌ستپێكرد. پلیخانۆف Georgi Plekhanov و لە‌و سە‌رسە‌ختتر ئێكسلرۆد Pavel Axelrod ـ بە‌ناوی خوازراوی ‘ئورتودوكس’ە‌وە باگدانۆڤ’یان وەك كادری نێوە‌ندی بۆلشە‌ڤییە‌كان لە‌بە‌ر بیرۆكە فە‌لسە‌ڤییە‌كانی وەبەر ھێرشی توند‌وتیژ دا، نێوە‌ڕۆكی ھێرشی مە‌نشە‌ڤیكە‌كان لە‌و ڕووە‌وە بوو، كە ‌باگدانۆڤ لە ماركسیزم دابڕاوە. بڵاوكراوە‌ی ‘ ئیسكرا Iskra ‘، كە كە‌وتبووە ژێردە‌ستی مەنشەڤیكە‌كان، لە ژمارە حە‌فتای ئە‌م بڵاوكراوە‌یەدا نامەیەكی تایبە‌تیان دژی بیرۆكە فیلۆسۆفییە‌كانی باگدانۆڤ بڵاوكردەوە.

لە‌م تایبەتنامەیە‌دا باگدانۆڤ بە ئایدیالیزمی فیلۆسۆفی و ڕە‌تدانە‌وە‌ی فیلۆسۆفی ماركسیستی تاوانباركرابوو. ‌ڕە‌خنەش لە لێنین گیرابوو، كە چۆن باگدانۆڤ ‌و دارودە‌ستە‌ی ئەویان لە‌ نێوە‌ندی بۆلشە‌ڤییە‌كاندا ڕاگرتووە.

لە ‌كۆتایی ساڵی ١٩٠٥دا باگدانۆڤ گە‌ڕایە‌وە ڕوسیە ‌و بە‌شێوە‌یە‌كی چالاك لە‌ بە‌شە نێوخۆییە بۆلشە‌ڤییە‌كاندا لە ‌شاری سانپترسبۆرگ’دا كە‌وتە چالاكی و ‌لە‌م ڕووە‌وە سانپترزبورگ بووە ڕادیكاڵترین بە‌شی پارتی بۆلشە‌ڤیك. بە‌ھاری ساڵی ١٩٠٥ لە‌ سێیە‌مین كۆنگرە‌ی پارتدا لە لە‌ندە‌ن، ڕاپۆرتێكی لە‌سە‌ر پێویستبوونی ڕێكخستنی چە‌كدارانە‌ی پارت پێشنیاركرد. لە‌م كونگرە‌یە‌دا ئە‌و وە‌ك یە‌كێك لە‌ یەكەمین ئە‌ندامانی كۆمیتە‌ی نێوەندی پارتی بۆلشە‌ڤیك ھە‌ڵبژێردرا. لەم پە‌یوە‌ندە‌دا ئە‌و وە‌ك یە‌كێك لە ‌نوێنە‌رانی بیریاریی بۆلشە‌ڤیكە‌كان لە‌ ڕێكخستنی كرێكاریی سانپترزبۆرگ’دا بۆ وە‌ستانە‌وە دژبە مەنشەڤیكە‌كان دەستنیشانكرا.

دواتر لە ٢ی دێسە‌مبە‌ری ١٩٠٥دا دووبارە دە‌ستگیركرایە‌وە، بە‌ڵام بە بارمتە ئازاد كرا؛ بە‌ئازادبوونی ئەو دە‌ستبە‌جێ لە كۆلگا بە ‌لێنین’ە‌وە پە‌یوە‌ستبوو و ھەردووكیان پیكە‌وە لە‌سە‌ر پێشنیاری بۆلشە‌ڤیكە‌كان لە ‘‌دوما’ دە‌ستبە‌كاربوون. ئە‌و یە‌كێك لە پێشڕەوانی بایكۆتكردنی دوما’ی سێیە‌م بوو. ئا لەوێدا بوو ناكۆكی ڕامیاریی و دواتر فیلۆسۆفی ئە‌و و لێنین ڕیشە‌ی داكوتا. لە‌و ڕۆژانە‌دا دژایە‌تی توندوتیژی نێوان لێنین ‌و باگدانۆڤیستە‌كان دەستیپێكرد و ‌بە‌رھە‌می ئە‌م دژایە‌تییە پە‌یدابوونی گروپی بۆپێشەوە Vperedی بوو. لۆناچارسكی، ‘ ماكسیم گۆرگی Maxim Gorky’ و ‌تە‌نانە‌ت بوخارین Nikolai Bukharin لە‌ لایە‌نگرانی باگدانۆڤ بوون. لە ساڵی ١٩٠٧دا چووە ھە‌ندە‌ران ‌و وە‌ك یە‌كێك لە سێ ئە‌ندامانی دە‌ستە‌ی نووسە‌رانی بڵاوكراوە‌ی ‘پرۆلیتێری’ (ئۆرگانی بۆلشە‌ڤیكە‌كان) لەتەك لێنین و (اینوكنی*) دە‌ستبە‌كاربوو. لە ساڵی ١٩٠٩دا ناكۆكییە ڕامیاریی ‌و فیلۆسۆفییە‌كانی لەتەك لێنین گە‌یشتنە لووتكە. ‌لە‌م سە‌ردە‌مە‌دا باگدانۆڤ و ‘لیۆنید كراسین Leonid Krasin’ وە‌ك چە‌پرە‌وە‌كان لە‌ نێوەندیی پارتی بۆلشە‌ڤیك كرانەدە‌رە‌وە. لە ساڵی١٩١٠دا پاش پێشنیاری لێنین لە‌سە‌ر ھاریكاری لەتەك مەنشەڤیكە‌كان بە‌تایبە‌ت گروپەكەی پلیخانوف (گروپی یە‌كێتی خە‌باتی ئازادی كار)، كە ‌لە ئێكسلرۆد، دێڤید ڕیازانۆڤ، ‘نیكۆلای م.دبورین’ وە‌ك پێشرە‌وانی تیئۆریكی، پێكھاتبوو، باگدانۆڤ لە ‌’ كاپری ‘ لەتەك لێنین كە‌وتە مشتومڕێكی توندوتیژ، كە بە‌دوای ئە‌وە‌دا لە كۆمیتە‌ی پارتیش كرایە‌دە‌رە‌وە. ساڵی ١٩٠٩ پاش دە‌ركردنی لە ‌نێوەندی پارت، باگدانۆڤ لەتەك ھاوڕێ ھاوگروپە‌كانی [گروپی بۆپێشەوە] دە‌ستیاندایە ڕێكخستنی فێرگە كارگە‌رییە‌كانی كاپری و بۆلۆنیا. كە لە ڕێكخستنی ئە‌م فێرگانە‌دا لۆناچارسكی، پۆكرۆڤسكی، گۆرگی، ئێستپانۆڤ و بازارۆڤ چالاكبوون. ترۆتسكی، كولونتای و … و كۆمە‌ڵێكی دیكە لە ‌كادرە بۆلشە‌ڤیكە‌كان لە‌لایە‌نگرانی ئە‌م فێرگانە دادە‌نرێن.

لە‌م ڕۆژانە‌دا گروپی ‘ بۆپێشەوە ‘ بەرنامەیەكیان بە‌رزكردە‌وە، كە‌ تێیدا گرنگی ڕێكخستنە سۆڤیەتییە‌كانی كارگە‌ران ‌و ڕاھینانی كارگە‌ران لە‌ سە‌رووی‌ ھێڵی ئامانجە پارتییەكاندا دانابوو. لە‌و كاتە‌وە باگدانۆڤ ژیانی خۆی كردە پێناوی ڕاھێنانی ڕامیاریی و كۆمە‌ڵایە‌تی كارگە‌ران ‌و بە‌تە‌نیا لە‌ بڵاوكراوە كارگە‌رییە‌كان‌ و پراڤدا’دا دە‌ستیدایە نووسینی گوتاری ھە‌ڵخڕێنە‌رانە بۆ كارگە‌ران. ساڵی ‌١٩١٤ بە ‌گە‌ڕانە‌وە‌ی بۆ ڕوسیە لە ‌بە‌رە‌ی شە‌ڕدا وە‌ك پزیشكێك كە‌وتە پروپاگە‌ندە‌ی بۆلشە‌ڤیكی. ‌دواتر لەتەك شۆڕشی ١٩١٧دا وە‌ك یەكەمین دامە‌زرێنە‌رانی ئە‌كادیمیای زانستی سوشیالیستی لە بزووتنە‌وە‌ی پرۆلیتێرییدا دە‌ركە‌ت.

لە ساڵی ١٩٢٢دا بە ‌فە‌رمانی لێنین، باگدانۆڤ خرایە سە‌ر دووریانی، یان ڕاگرتنی چالاكی وە‌ك ڕابە‌ری بزووتنە‌وە‌ی پرۆلیتیرَی وە‌یان ھە‌ڵبژاردنی دوورخرانە‌وە بۆ دە‌رە‌وە‌ی ڕوسیە، كە ئە‌و یە‌كە‌میانی ھە‌ڵبژارد. بە‌ڕاگرتنی چالاكییەكانی ‌ئەو لە ‌بزووتنە‌وە‌ی ڕۆشنبیری پرۆلیتاریدا، ئە‌م بزووتنە‌وە‌یە دواتر لە ساڵی ١٩٢٤دا ناوەكەی گۆڕا بە ئە‌كادیمیای زانستە كۆمۆنیستییە‌كان و ‌تا ساڵی ١٩٢٩دا، لە‌لایە‌ن ستالین’ە‌وە ڕیشەكێشكرا ! لە ساڵی ١٩٢٣دا باگدانۆڤ بە‌پێی پیشە‌ پزیشكییەكەی دە‌ستیدایە دامە‌زراندنی یە‌كە‌مین دامە‌زراوە‌ی گواستنە‌وە‌ و ھەڵگرتنی خوێن لە دونیادا. ساڵی ١٩٢٨ ئەو دە‌ستی بە تاقیكردنە‌وە‌یە‌كی زۆر پڕ مە‌ترسی كرد. خوێنی خۆی لەتەك خوێنی نە‌خۆشێكی مە‌لاریایی، كە ‌مە‌رگی ئەو بێگە‌ڕانە‌وە بوو، گۆڕیە‌وە و ‌ئە‌نجامە‌كە‌ی بە مردنی باگدانۆڤ تەواوبوو. لە‌ بارە‌ی مە‌رگی ئەوە‌وە، بوخارین لە پراڤدا’دا گوتارێكی زۆر بە‌پێزی نووسی. بە‌ڵام پرسیاری سە‌رە‌كی گوتارە‌كە‌ی بوخارین و ڕۆشنبیرانی چە‌پی ئە‌و كات، ھۆی ئە‌نجامدانی ‌تاقیكردنە‌وە‌ی مە‌رگئاوەری ئاوا بوو لە‌لایە‌ن باگدانۆڤ’ە‌وە. كە زۆربە ئە‌مە‌یان بە‌خۆكوژیی ئەو دە‌چواند. لە‌و بارە‌وە، لە‌ چیرۆكێكی خە‌یاڵی-زانستی (ئە‌ستێرە‌ی سوور بە‌ئاسمانی ڕوسیە‌وە) كە باگدانۆڤ لە ساڵی ١٩٠٨دا نووسیبووی، لەو چیرۆكەدا باگدانۆڤ خۆكوژی بە‌ھوشمە‌ندترین ئامراز بۆ دە‌ربڕینی ناڕە‌زایە‌تی لە كۆمە‌ڵگە‌ی سوشیالیستیدا دە‌ربڕیبوو. لە‌ ھە‌مان پە‌رتووك‌دا گۆڕینە‌وە‌ی خوێن، بە بە‌سۆزترین سروشتی ئە‌وینی مرۆیی بۆ‌ ھاوجۆری خۆی، چوێندرابوو. لە‌م ڕووە‌وە بەبێ دوودڵی دە‌توانرێت مە‌رگی ئەو بە‌خۆكوژیی فیلۆسۆفی لێكبدرێتە‌وە.‌

****************
* ھەرچەندە بە دوای واژەی (اینوكنی)دا گەڕام، بە ھیچ شێوەیەك پەیدانەبوو، ڕاستییەكەی ئەوەندەی كاتم بۆ دۆزینەوەی واژەكان بە زمانی ڕوسی یا ئینگلیزی بەسەربردووە، ئەوەندە وەرگێڕانەكەی كاتی نەویستووە. بەداخەوە وەرگێڕەرانی زمانی فارسی و عەرەبی، ھاوشانی نووسینی ناوەكان بە زمانی خۆیان، ناوەكان بە ئینگلیزی یا لاتینی نانووسنەوە، لەبەرئەوە مەگەر ئەھریمەن یا ڕێكەوت لە دۆزینەوەی ناوەكان لە زمانی سەرەكیی نووسینەكەدا، كۆمەككەربێت

سەرچاوەی فارسی بابەتەكە: نشریەی كرگر سوسیالیست ضمیمەی شمارە ٦٠ دی ماە ١٩٧٧
http://www.marxists.org/farsi/archive/bogdanov/works/1924/mazhab.pdf

Alexander Bogdanov
w. le Farsîyewe : Hejên

Jyannamey nûser

Elîksander elîksandrovîç malînviskî bagdanov lexander Aleksandrovich Bogdanov le (10î ogustî 1873) le xêzanêkî şeş kesîda ledaykbuwe. Em saway duwemmî xêzanekey bû, rojanî mindallî û amadeyî xoy le şarî tula (Tula) birdeser û dwatir çuwe fêrgey pzîşkî zankoy mosko. Le zanko (v. Bazarov Vladimir Bazarov) û (îvan. Stêpanov Ivan Stepanov)î nasî ke berhemî em wtuwêjane, bo xwêndkaranî law, retkirdnewey têrrwanînî nadronîkekan bû. Sallî 1896 letek retkirdnewey popolîzm rûy le soşyal dîmukrasî na. Lem rojaneda le ‘mosko’we bo tula dûrixrayewe. Gerranewey ew bo tula, ewî beyekêk le karatrîn kesayetîyekanî nêwjyanî xoy aşnakrid; ewî be kargerêk ke le karxaney çeksazîy tula karîdekrid nasand. (Îvan savêlîv Ivan Saveliev)î karger lejêr karayî hizrî soşyalîstî û sendîkalîstîda bû, bagdanov’î birde nêw kargeranî huşyarî karxaney çeksazî tula. Berhemî yekxistinî bagdanov bem komelle kargerîyewe dû şit bû: yekem, bedway kobunewekanî lêkollênewe û wtarekanî bagdanov’da lebarey abûrî ramyayyewe, kargeran be rexney jyanî rojaney xoyan tyayanda beşdarîyandekrid. Le sallî1897da yekemîn berhemî ew benawnîşanî ( wane kurtekanî zansitî abûrî ) çapkra, ke lênîn begermî pêşwazî lêkrid û sernicî xoy le şêwey wtarêkî destxoşaneda, le jmare (4)î bllawkrawey (mîrbuzşî)da le sallî 1898da leser nûsî. Bellam xallî duwem: le jyanî bagdanov’da karayî zortirî dana; lejêr karayî destey kargeranî tula û betaybet taybetmendîyekanî kesêtî ‘îvan savêlîv’, bagdanov geyişte ew birrwayey ke kargeran twanay bedestihênanî huşyarî komellayetîyan heye û rizgarî ewan tenya bedestî xoyan meyserdebêt. Encamî pêşûtrî em têrrwanîne bawerrî bagdanov bû be têkhellkêşanî markisîzm û sendîkalîzm ke ber lew (enton panekok) û (entonyo gramîşî) be têkhellkêşanî ‘komonîzmî şurayî’yan pîkewena.

Letek dûbare gerranewey bo mosko, beşêweyekî çalak le bazney soşyal dîwkratekan’da kewte çalakî û encamî em witwêj û hewlle rojaneyyane, yekemîn berhemî fîlosofî ew ( hokare binçîneyîyekanî têrwanînêkî mêjûîy le sruşt) bû, ke le sallî 1898da nûsî.

Letek tewawkirdnî xulî pzîşkîy zankoy mosko, dûbare destbeserkrayewe. Şeş mang le mosko sê sall le ‘volgava’. Lem rojaneda lêkollînewekanî ew û komellêk le fîlosofe lawe soşyal dîmukratekan, ke harîkarîy ewyan dekrid, twanyan komelleyekî fîlosofî le retdanewey têgeyiştne fîlosofîyekanî grupî fîlosofe aydyalîst – lîbrallekanî rûsye (grupî nwêner) lewane ‘bêrdyayv Nikolai Berdyaev’ , ‘ sîmon frank Semyon Frank’, ‘pêter sitruve Peter Sitruve’ û … çap bgen.

Em komelle fîlosofîye, ke lelayen bagdanov’we amadekrabû, lejêr nawî ( pêşekî pêşnyarî fîlosofeyekî ryalîstî le jyan) le sallî 1902da çapkra. Dway hejde mang praktîkî erke pzîşkîyekan, le nexuşxaney derûnnasîy mosko bagdanov’î derûnnas letek suşyal dîmukratekan lewane ‘ lonaçarsikî Anatoly Lunachariskiy ‘, (pokrovsikî Mikhail Pokroviskiy), (bazarov) û hîdîke … yekê bû ledamezrêneranî bllawkrawey (pravda). Xulî yekemî pravda le 1903hetaku sallî 1905 bagdanov sernûserî bû.

Payîzî sallî 1903 le nakokî bolşevîk û menşevîkekanda, bagdanov le rîzî bolşevîkekanda mayewe. Beharî sallî 1904 le rûsyewe çuwe suyisra û lewênderê be lênîn’ewe peywestibû. Le konifransî 22î ‘partî suşyaldîmukrat’da bagdanov wek yekêk le endamanî nêwendî grupî bolşevîyekan hellbijêrdra. Bem boneyewe ew yekêk le yekemîn damezrêneranî nêwendî bolşevî bû. Lem rojaneda menşevîkekan hêrşî rastewxo û fîlosofyan le djî ew destipêkrid. Plîxanof Georgi Plekhanov û lew sersexttir êksilrod Pavel Axelrod benawî xwazrawî ‘urtudukis’ewe bagdanov’yan wek kadrî nêwendî bolşevîyekan leber bîroke felsevîyekanî weber hêrşî tundiwtîj da, nêwerrokî hêrşî menşevîkekan lew ruwewe bû, ke bagdanov le markisîzm dabrrawe. Bllawkrawey ‘ îskra Iskra ‘, ke kewtbuwe jêrdestî menşevîkekan, le jmare heftay em bllawkraweyeda nameyekî taybetyan djî bîroke fîlosofîyekanî bagdanov bllawkirdewe.

Lem taybetnameyeda bagdanov be aydyalîzmî fîlosofî û retdanewey fîlosofî markisîstî tawanbarkrabû. Rexneş le lênîn gîrabû, ke çon bagdanov û darudestey ewyan le nêwendî bolşevîyekanda ragirtuwe.

Le kotayî sallî 1905da bagdanov gerrayewe rusye û beşêweyekî çalak le beşe nêwxoyye bolşevîyekanda le şarî sanpitrisborg’da kewte çalakî û lem ruwewe sanpitrizburg buwe radîkalltirîn beşî partî bolşevîk. Beharî sallî 1905 le sêyemîn kongrey partda le lenden, raportêkî leser pêwîstibûnî rêkxistinî çekdaraney part pêşnyarkird. Lem kungreyeda ew wek yekêk le yekemîn endamanî komîtey nêwendî partî bolşevîk hellbijêrdra. Lem peywendeda ew wek yekêk le nwêneranî bîryarîy bolşevîkekan le rêkxistinî krêkarîy sanpitrizborg’da bo westanewe dijbe menşevîkekan destinîşankra.

Dwatir le 2î dêsemberî 1905da dûbare destigîrkrayewe, bellam be barimte azad kra; beazadbûnî ew destbecê le kolga be lênîn’ewe peywestibû û herdûkyan pîkewe leser pêşnyarî bolşevîkekan le ‘duma’ destbekarbûn. Ew yekêk le pêşrrewanî baykotkirdnî duma’î sêyem bû. A lewêda bû nakokî ramyarîy û dwatir fîlosofî ew û lênîn rîşey dakuta. Lew rojaneda djayetî tundutîjî nêwan lênîn û bagdanovîstekan destîpêkrid û berhemî em djayetîye peydabûnî grupî bopêşewe Vperedî bû. Lonaçarsikî, ‘ maksîm gorgî Maxim Gorkiy’ û tenanet buxarîn Nikolai Bukharin le layengranî bagdanov bûn. Le sallî 1907da çuwe henderan û wek yekêk le sê endamanî destey nûseranî bllawkrawey ‘prolîtêrî’ (organî bolşevîkekan) letek lênîn û (aynuknî*) destbekarbû. Le sallî 1909da nakokîye ramyarîy û fîlosofîyekanî letek lênîn geyiştne lûtke. Lem serdemeda bagdanov û ‘lyonîd krasîn Leonid Krasin’ wek çeprewekan le nêwendîy partî bolşevîk kranederewe. Le sallî1910da paş pêşnyarî lênîn leser harîkarî letek menşevîkekan betaybet grupekey plîxanuf (grupî yekêtî xebatî azadî kar), ke le êksilrod, dêvîd ryazanov, ‘nîkolay m.dburîn’ wek pêşrewanî tîorîkî, pêkhatbû, bagdanov le ‘ kaprî ‘ letek lênîn kewte miştumrrêkî tundutîj, ke bedway eweda le komîtey partîş krayederewe. Sallî 1909 paş derkirdnî le nêwendî part, bagdanov letek hawrrê hawgrupekanî [grupî bopêşewe] destyandaye rêkxistinî fêrge kargerîyekanî kaprî û bolonya. Ke le rêkxistinî em fêrganeda lonaçarsikî, pokrovsikî, gorgî, êstpanov û bazarov çalakbûn. Trotsikî, kuluntay û … û komellêkî dîke le kadre bolşevîkekan lelayengranî em fêrgane dadenrên.

Lem rojaneda grupî ‘ bopêşewe ‘ bernameyekyan berizkirdewe, ke têyda gringî rêkxistne sovyetîyekanî kargeran û rahînanî kargeran le serûy hêllî amance partîyekanda danabû. Lew katewe bagdanov jyanî xoy kirde pênawî rahênanî ramyarîy û komellayetî kargeran û betenya le bllawkrawe kargerîyekan û pravda’da destîdaye nûsînî gutarî hellixrrênerane bo kargeran. Sallî 1914 be gerranewey bo rusye le berey şerrda wek pzîşkêk kewte prupagendey bolşevîkî. Dwatir letek şorrşî 1917da wek yekemîn damezrêneranî ekadîmyay zansitî suşyalîstî le bzûtnewey prolîtêrîyda derket.

Le sallî 1922da be fermanî lênîn, bagdanov xraye ser dûryanî, yan ragirtnî çalakî wek raberî bzûtnewey prolîtîrَî weyan hellbjardinî dûrixranewe bo derewey rusye, ke ew yekemyanî hellbjard. Berragirtnî çalakîyekanî ew le bzûtnewey roşnibîrî prolîtarîda, em bzûtneweye dwatir le sallî 1924da nawekey gorra be ekadîmyay zaniste komonîstîyekan û ta sallî 1929da, lelayen stalîn’ewe rîşekêşkra ! Le sallî 1923da bagdanov bepêy pîşe pzîşkîyekey destîdaye damezrandinî yekemîn damezrawey gwastnewe û hellgirtnî xwên le dunyada. Sallî 1928 ew destî be taqîkirdneweyekî zor pirr metrisî kird. Xwênî xoy letek xwênî nexoşêkî melaryayî, ke mergî ew bêgerranewe bû, gorryewe û encamekey be mirdnî bagdanov tewawbû. Le barey mergî ewewe, buxarîn le pravda’da gutarêkî zor bepêzî nûsî. Bellam pirsyarî serekî gutarekey buxarîn û roşnibîranî çepî ew kat, hoy encamdanî taqîkirdnewey mergawerî awa bû lelayen bagdanov’ewe. Ke zorbe emeyan bexokujîy ew deçwand. Lew barewe, le çîrokêkî xeyallî-zansitî (estêrey sûr beasmanî rusyewe) ke bagdanov le sallî 1908da nûsîbûy, lew çîrokeda bagdanov xokujî behuşmenditrîn amraz bo derbrrînî narrezayetî le komellgey suşyalîstîda derbrrîbû. Le heman pertûkda gorrînewey xwên, be besoztirîn sruştî ewînî mroyî bo hawcorî xoy, çwêndrabû. Lem ruwewe bebê dûdllî detwanrêt mergî ew bexokujîy fîlosofî lêkbidrêtewe.

****************
* herçende be dway wajey (aynuknî)da gerram, be hîç şêweyek peydanebû, rastîyekey ewendey katim bo dozînewey wajekan be zmanî rusî ya îngilîzî beserbirduwe, ewende wergêrranekey katî newîstuwe. Bedaxewe wergêrreranî zmanî farsî û ‘erebî, hawşanî nûsînî nawekan be zmanî xoyan, nawekan be îngilîzî ya latînî nanûsnewe, leberewe meger ehrîmen ya rêkewt le dozînewey nawekan le zmanî serekîy nûsînekeda, komekkerbêt

Serçawey farsî babeteke: nişryey kirgir susyalîst çmîmey şmare 60 dî mae 1977
http://www.marxists.org/farsi/archive/bogdanov/works/1924/mazhab.pdf

زۆرینەی پیاوانی كورد و تەنانەت ژنانیش واژەی خێزان بە ھەڵە بەكاردەبەن و لەتەك ھاوسەر و ژن ھاوواتای دەكەن، بەڵام خێزان بچووكترین یەكەی كۆیی كۆمەڵگەیە و لەوە وردتركردنەوەی بە جیابوونەوەی دوو ھاوسەرەكە كۆتایی دێت.

بنەماڵە واتە زنجیرەی خێزانیی لە باوانەوە، بەداخەوە لە كۆمەڵگەی بابسالاریدا دەگەڕێتەوە بۆ باپیرەی سەری باوك.

تیرە لە بنەماڵە گەورەترە و شێوەیەكی خێڵیی ھەیە، بەزۆری لكی جیاوەبووی خێڵە.

خێڵ بەشێكە لە ھۆز، بۆ نموونە ھۆزی جاف لە كۆمەڵێكی زۆر لە خێڵ و تیرە پێكدێت.

ئایا گروپ و پارتە رامیارییەكانی كوردستان ھیچ جیاوازییەكاین لەتەك ئەو پێكھاتانەی سەرەوەدا ھەیە، ئەگەر وەڵام ئەرێییە، جیاوازییەكە لە چیدایە ؟

 

Zorîney pyawanî kurd û tenanet jnanîş wajey xêzan be helle bekardeben û letek hawser û jin hawwatay deken, bellam xêzan bçûktirîn yekey koyî komellgeye û lewe wirdtirkirdnewey be cyabûnewey dû hawsereke kotayî dêt.

Bnemalle wate zincîrey xêzanîy le bawanewe, bedaxewe le komellgey babsalarîda degerrêtewe bo bapîrey serî bawk.

Tîre le bnemalle gewretre û şêweyekî xêllîy heye, bezorî lkî cyawebûy xêlle.

Xêll beşêke le hoz, bo nmûne hozî caf le komellêkî zor le xêll û tîre pêkdêt.

Aya grup û parte ramyarîyekanî kurdistan hîç cyawazîyekayn letek ew pêkhataney sereweda heye, eger wellam erêyye, cyawazîyeke le çîdaye